دیزاینكردنی میتۆدێكی بیركردنەوە: تاقيكردنەوەی چارەسەرە نێوخۆییەكان لە عێراقدا

2020 September 30

تاقیکردنەوکە بریتیە لە گەشتێکی فێربوونی بێکۆتا کە پڕیەتی لە ناڕوونی و ترس و مەترسی لە کاتێکدا پڕجۆشە بۆ دیزاینەرانی تاقیکردنەوەکە لە تاقیکردنەوەی چارەسەرە داهێنەرانەکاندا. تاقیگەی خێراكردنى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتی بەستووە بە رێچکەی جەختکراو لەسەر مرۆڤ بە تایبەتی بەکارهێنانی میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکەدا. ئەم نوسراوە پرۆسەی تاقیکردنەوەکە دەخاتە بەرچاو بۆ سێ چارەسەری ناوخۆیی لە کۆی 100 چارەسەری ناوخۆیی داڕێژراودا. سێ چارەسەکە بریتین لە نامیلکەی ڕاهێنانی بیرکردنەوەی دیزاین،  سەکۆی INpoint، سەکۆی کۆرۆنا لە عێراق.

میتۆدی بیرکردنەوەی دیزانین جۆرێکی بیرکردنەوەی نەرمە لە پرۆسەی دووبارەکردنەوەدا کە 5 قۆناغی هەیە (هاوسۆزى، پێناسکردن، بیرۆکە دانان، نمونەو تاقیکردنەوە) ئەمەش بۆ تێگەشتن لە ئازارەکانی کۆمەڵە بەئامانجگیراوەکە و ڕووبەڕووبوونەوەى  ئاستەنگەکان و دەستنیشانکردنی پێویستیەکان و دووبارە پێناسکردنەوەى کێشەکان بە ئامانجی دروستکردنی ستراتیژیەت و چارەسەری نوێ.

بە پێی ستراتیژیەتی تاقیکردنەوەکەی تاقیگەی خێراكردن، ئێمە میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاینمان خزاندوەتە ناو کرۆکی هەریەکە لە چارەسەرە ناوخۆییە دیاریکراوەکاندا بەم شێوەیە:

  • نامیلکەی ڕاهێنانی بیرکردنەوەی دیزانین: میتۆدێکە بەکارهێنراوە بۆ دروستکردنی بیرۆکەی داهێنەرانە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە ئالۆزەکان و ڕێنماییکردنی پرۆسەی بیرکردنەوە لەگەل چەندان بەرژەوەندیداردا.
  • سەکۆی INpoint بەکارهێنراوە بۆ دیزاینکردنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکە بە بەکارهێنانی دیزاینی جەختکراو لەسەر مرۆڤ و بەکارهێنانی بۆ ئاراستەکردنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکە.
  • سەکۆی کۆرۆنا لە عێراق: بەکارهێنراوە بۆ ئاراستەکردنی دیزاینی بابەتەکان تا زیاتر ئاسان بن لە بەکارهێناندا وە بەکارهێنراوە بۆ دیزاینکردنەوەی بابەتەکان بۆ بەکارهێنەران لە سەکۆی کۆرۆنا لە عێراق.

نامیلکەی راهێنانی بیرکردنەوەی دیزاین: میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بۆ ئاڕاستەکردنی پرۆسەی بیرۆکەدانان

نامیلکەی ڕاهێنانکردنی بیرکردنەوەی دیزاین بریتییە لە نامیلکەیەکی راهێنانی بەناوخۆییکراوى تایبەت بە بازاری عێراق کە ڕووماڵی پێنج قۆناغەکەى بیرکردنەوەی دیزاین دەکات لەگەڵ جێبەجێکردنەکانیاندا بۆ بازاڕی عێراق کە لەلایەن تازە کارسازی ناوخۆیی دەستنیشانکراوەوە نوێنەرایەتیکراوە. پێنج قۆناغەکەی دیزاین زۆر گرنگن لە شیکردنەوەی کێشەکاندا و لە دانانی بیرۆکەی چارەسەرە گونجاوەکاندا. هەروەها ئەمە گرنگتر دەبێت لە وڵاتێکى وەکو عێراقدا کە کێشەی ئاڵۆزی هەیە. بە مەبەستی یەکخستنی بەکارهێنانی بیرۆکەی دیزاین لە عێراقدا و لە ناو نوسینگەی گشتیی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، تاقیگەی خێراكردن سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پەیمانی داوە بۆ تاقیکردنەوەی ئەم چارەسەرە ناوخۆییە. بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە و پێوانەکردنی کاریگەریەکەی لەسەر کۆمەڵگای ناوخۆیی و نوسینگەی سەرەکى بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ، ئێمە ئەم گریمانانەی خوارەوەمان داڕشتووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گەنجان و بێکاری و گۆڕانکاری کەشوهەوا و ئاستەنگەکانى ڕەگەز:

"ئەگەر نامیلکەی ڕاهێنانی بیرکردنەوەی دیزاین بەکاربێت وەکو ئامڕازێکی ڕۆشنبیرکردن لە دیزاینکردنی داهێنانە ناوخۆییەکاندا، ئەوا دیزاینەران باشتر ڕەگی کێشە ئالۆزەکان دیاری دەکەن، بەمەش دەتوانن بیرۆکە زیاتر بۆ داهێنانی کردارى دابنێن "

بۆ تاقیکردنەوەی شیاوێتیی گریمانەکەمان، تیمی تاقیگەی خێراكردن لە عێراقدا چەند تاقیکردنەوەیەکیان دیزاین کرد بنەما لەسەر ستراتیژیەتی تاقیکردنەوەی عێراق لەگەڵ زیاتر لە 500 بەشداربوو لە بەرژەوەندیدارە جیاوازەکانەوە بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و کەرتی ئەکادیمیا و کەرتی حکومی و ژینگەی کارسازان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان و کەرتی تایبەتیشەوە.

لەماوەی چالاکیەکانی تاقیکردنەوەکەدا، کە زۆربەی وۆرکشۆپ بوون، ئێمە چاودێری ئاماژەکانی گۆڕانکاریمان کرد لە بیرکردنەوەی بەشداربوواندا لەماوەی قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی بیرکردنەوەی دیزایندا (هاوسۆزى و پێناسکردن)، بەشداربوان دەستیان کرد بە دەستنیشانکردنی ئەو کێشانەی شایەنی چارەسەرن لەبری مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە گەورەکاندا کە پێشتر وایان کردبوو. دەستیان کرد بە بینینی لایەن و گۆشە نیگا نەبینراو و جیاوازەکان و ئاگاداربوون لە توانست و سنوردارێتیەکانیان. ئەمەش بووە دانانی بەردی بناغە بۆ قۆناغەکانی داهاتوو بۆ دۆزینەوەی داهێنانی کردارەکی بە پێویستیەکانی بازاڕەوە.

بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەرانە، لە کاتی تاقیکردنەوەی نامیلکەکەدا لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆدا، تیمی تاقیگەی خێراكردن گەشتنە ئەو دەرەنجامەی کە میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بەسوودە بۆ باشترکردنی میتۆدی هەڵبژاردنی پڕۆژەکانی دەرچوون لە کۆلیژ تاوەکو زیاتر لەگەڵ پێویستییەکانى بازاڕدا بگونجێن بۆ مامۆستا و خوێندکارانیش. لێرەدا بڕیاری ئەوەماندا جەخت بکەینە سەر ئەم بابەتە و هانی خوێندکاران بدەین بۆ دیزاینکردنی پڕۆژەی دەرچوونی بەردەوامیپێدراو کە بتوانن پاش دەرچوونیان پشتی پێ ببەستن بۆ دروستکردنی پڕۆژەی دارایی كە بەردەوامی هەبێت و بۆ یارمەتیدانی وڵات لە ڕووبەڕووبوونەوەى کێشەکانی سەردەمدا. لەمە بەدواوە لەگەڵ کۆلیژی کشتوکاڵى زانکۆی بەسڕەدا کاردەکەین، بۆ یەکخستنی نامیلکەی ڕاهێنانی بیرکردنەوەی دیزاین لەگەڵ مەنهەجی کۆلیژدا.

لەلایەکی ترەوە تاقیکردنەوەی ئەم چارەسەرە ناوخۆییە لەگەڵ پڕۆژەی هاوبەشى بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان،  ژووری بەدەنگەوەچوونی قەیرانی جێندەر کە دەست پێشخەرییەکە لەلایەن تیمی جێندەرەوە، کاریگەری میتۆدەکەی دەرخست لە ئاڕاستەکردنی گفتوگۆکاندا تا زیاتر جەخت بکەنە سەر پێویستیەکانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی بۆ دیزاینکردنی دەستپێشخەری بەهێزکردنی جیندەری کە زیاتر کردارى بێت.

سەکۆی INpoint: میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بۆ ئاڕاستەکردنی پرۆسەی تاقیکردنەوە

INpoint بریتیە لە سەکۆ و ماڵپەرێکی دیجیتاڵی و بەرنامەیەکی مۆبایلە لەلایەن پرۆژەی داهێنان بۆ پەرەپێدانى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانەوە دروستکراوە. ئەم سەکۆیە بۆ ژینگەی کارسازیی لە عێراقدا تەرخان کراوە بە کارسازان و دامەزراوە و کۆمەڵانی داهێنان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و ئەو دامەزراوانەی خوازیارن ببنە بەشێك لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا. ئامانجی دابینکردنی ژینگەیەکە بۆ فێربوون و هەماهەنگی و ئالوگۆڕی ئەزموونەکان و بنیادنانی هاوبەشی لەناو ژینگەی کارسازی لە عێراقدا.

یەکێك لە تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بریتیە لە نەرمێتیەکەی، تاقیگەی خێراكردن لە عێراقدا ئەم تایبەتمەندیەی بەکارهێناوە لە تاقیکردنەوەی ئەم سەکۆیەدا. ئامانجی سەرەکی لە پشت میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بریتیە لە ڕێپێدان یەکخستنی میتۆدەکانی تر بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە دیزاینکراوەکان لە کاتێکدا پشت ڕاستکردنەوە ئەنجام دەدرێت بۆ تایبەتمەندیەکانی تا زیاتر جەختکراو بێت لەسەر مرۆڤ و بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگە لەوەی کەسە بەئامانجگیراوەکانی بەکاری بهێنن و هەروەها بۆ بنیادنانی ژینگەیەکی لە چواردەوری ئەم سەکۆیە. بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکە، ئەم گریمانانەی خوارەوەمان دانا:

"ئەگەر میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بەکاربێت بۆ دیزاینکردنی پرۆسەکانی تاقیکردنەوەی سەکۆی INpoint، ئەوا ڕەفتار و بۆچونەکانی خەڵکە بە ئامانجگیراوەکان دەردەکێشرێن و دەبێتە هۆی پەرەپێدان بە ئەزموونی بەکارهێنەرانی سەکۆکە"

بۆ پشتڕاستکردنەوەی گریمانەکە و بە پشتبەستن بە ستراتیژیەتی تاقیکردنەوەی تاقیگەی تاودەر، ئێمە تیمێکمان دروستکرد کە پێكهاتبوون لە 8 خۆبەخش (%50 ئافرەت) لە چالاکوانانی کۆمەڵگا تا ببنە بەشێك لە پرۆسەی تاقیکاریەکە.

بەهۆی ئەوەی سەکۆی INpoint ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی کارسازانەی پێكبەستراوە، میتۆدی دەکرێت بیرکردنەوەی دیزاین هاوتا لەگەڵ بۆچونە ڕەفتارەکیەکان بۆ چاودێریکردنی گەشتی بەکارهێنەران بەنێو تایبەتمەندیە هەبووەکانی سەکۆکەدا بەکاربێت. لەبەر ئەمە تیمی تاقیگەی خێراكردن 20 بەشداربوویان بانگهێشت کرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی پێناساندنی دوو کاتژمێری کە بووە هۆی چاودێریکردنی ڕەفتارەکانی بەکارهێنەر و دەستنیشانکردنی ئازار و دەستکەوت و بەرژەوەندیەکان و ئەولەویەتەکان لەڕێی بەکارهێنانی ئەم نمونە تاقیکاریەوە. بۆچوونە کۆکراوەکان وایکرد سیستەمێك دابڕێژینەوە و کەلێنەکان دەستنیشان بکەین و ئەو ئاستەنگەکان دەستنیشان بکەین کە ڕووبەڕووی بەکارهێنەران دەبنەوە لە نمونە تاقیکاریە هەنوکەییەکەدا بە مەبەستی بەرەوپێشچوون لە چارەسەرکردنی کێشەکان و پەرەپێدان بە سەکۆکە لەڕووی پێویستیەکانی بەکارهێنەرەوە.

دوابەدوای قۆناغی پێناسکردن، تیمەکە بڕیاریدا بە فراوانکردنی بەشە بە ئامانجگیراوەکانی تاقیکارەکان بۆئەوەى بە هاوبەشیی تایبەتمەندییەکانى سەکۆکە دووبارە دیزاین بکرێنەوە لەڕێی پەرەپێدانی لایەنەکانی کارلێكی بەکارهێنەر و ئەزموونی بەکارهێنەر و دۆزینەوەی کێشەکانی تایبەتمەندیەکان.

بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی شکست هێنان، دووهەم شەپۆلی تاقیکردنەوەکە دەستی پێکرد لەڕێی کردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنلاین بۆ بانگهێشتکردنی بەشە بە ئامانجگیراوەکان بۆ بەشداربوونی وردە وردە لە سەکۆکەدا. بەم جۆرە 670 فۆڕم وەرگیراوە تا ئەمڕۆ وەکو نمونە تەماشایان دەکرێت بۆ ژینگەیەکی کارسازیی بچوك لەنێو سەکۆکەدا بۆ چاودێریکردنی ڕەفتارەکانیان بۆ ماوەی 3 مانگی داهاتوو.

لەماوەی ئەم گەشتە تاقیکاریەدا، ئێمە بۆمان دەرکەوت کە چارەسەری ڕیشەیی لەم جۆرە کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە سیستەمەکەدا، پێویستە ئێمە وردە وردە چەمکی گۆڕانکاری دابنێین بەڵام بە شێوەی ڕێچکەیەکی یاریی ئاسای گونجێنراو بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئاگای بەشە بەئامانج گیراوەکان. کەواتە ئێمە دەستمان کردووە بە پەرەپێدانی نمونەیەکی بەیاریکراو لە وەڵامی بۆچونەکاندا لە دوو خولی تاقیکاریەکەدا، ئەم ڕێچکەیە دیزاینکراوە بۆ دابینکردنی سیستەمی خەڵاتکردن بە کۆمەڵێك کردار لەڕێی خاڵ و باجەوە ( بۆ بەرزبونەوەی ئاست لەم ژینگە بەیاریکراوە دیجیتاڵیەدا.)

سەکۆی کۆرۆنا لە عێراق: میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بۆ ئاڕاستەکردنی دیزاینی بابەت بۆ بەکارهێنەر

لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە تیمی تاقیگەی خێراكردن لە عێراق دەستیکردووە بە دۆزینەوە و هەستکردن بە چارەسەرە ناوخۆییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم پەتایە کەواتە پێویستی گەشتن بە ئامڕازەکانی جیاکردنەوەی زانیاری و ڕێگەیەکی ئاسان بۆ دۆزینەوەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە دەستنیشانکرا پاش ئەنجامدانی داڕشتنی نەخشەی سیستەم و چاودێریکردنی پێویستیەکانی بەشە بەئامانجگیراوەکان ئەو چارەسەرە ناوخۆییەی بەباشترین شێوە ئەم خاڵە گرنگە دەخاتە بەرچاو بریتیە لە سەکۆی کۆرۆنا لە عێراق کە چارەسەرێکی ناوخۆییە لەلایەن پەرەپێدەرێکی لاوی عێراقیەوە پەرەی پێدراوە.

پاش بەگەڕخستنە سەرکەوتووەکەی ئەم سەکۆیە و گەیشتنی بە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، دەستمانکرد بە قۆناغی چاودێری کردن و خەمڵاندن بۆ پێوانەکردنی کاریگەریەکەی لەسەر ژیانی خەڵک لە ڕێی شیکردنەوەی ئەو داتایەی لەلایەن گۆگل ئەنەلیتیكەوە “Google analytics” دابین کراوە. شیکاریەکە ئەوەی نیشاندا کە خەڵکی دەستیان کردووە بەوەی گرنگ نەبێت بەلایانەوە زانیاری زیاتر دەربارەی کۆرۆنا بزانن بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر زانیاری لە چواردەوریان هەیە لەگەڵ دەرکەوتنی ( ژیانی ئاسایی نوێ) بەهۆی کۆرۆناوە.

ئەم زانیاریە وایکرد میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بەکاربێنین بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارە ڕیشەییەکان و دانانی چارەسەرى دروست بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر ئەم ئاستەنگیەدا. ئەم پرۆسەیە گرنگی دیزاینکردنەوەی کارلێکی بەکارهێنەر و ئەزمونی بەکارهێنەری پیشاندا بۆ سەکۆکە تا زیاتر بە ناوخۆیی بکرێت  بە بوونی بابەتی جەختکراو لەسەر مرۆڤ. ئێستا لە قۆناغی دیزاینکردنەوەی سەکۆکەداین بە پێی نەخشەی گەشتی بەکارهێنەر.

بەکارهێنانی میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین لە بوارە جیاوازەکاندا و لەگەڵ بەرژەوەندیدارانی جیاواز ئەوەی پیشانداین کە میتۆدەکە بەشێوەیەکی سحری کار ناکات بەڵکو بریتیە لە شێوازی بیرکردنەوە و بیرۆکە. پشتوانی لە تاقیکردنەوەکەمان دەکات بە مەبەستی پەیوەست کردنی چاڵاكییەکان و چارەسەرەکانمان بە پێویستیەکانی کۆمەڵگای ناوخۆییەوە. دوای ئەمە میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین بەکاردەهێنرێنین بۆ پەرەپێدان بە پرۆژە کشتوکاڵیەکان لە ناو کەرتی ئەکادیمیادا.