دۆزینەوەی چارەسەری ناوخۆیی لەڕێی هێزی وشە و شێوازەی پەیوەندیكانەوە

2020 July 2

ئەو سێ وشەیە چیە کە دێت بە مێشكتدا کاتێك گوێت لە "تاقیگەی خێراكردن" دەبێت؟

ئێمە وەکو هەموو مرۆڤێك بە شێوەیەکی تایبەتی بیر دەکەینەوە و ڕەفتار دەکەین و کاتێك قسە دەکەین، بە شێوەیەکی جیاواز شتەکان دەردەبڕین پشت بەست بەو شێوەیەی دەژین و کارلێك دەکەین لەگەڵ چواردەورماندا. تاقیگەی خێراكردن لەگەڵ کەسانی جیاوازدا کاری کردووە و بەپێی شێوەی بیرکردنەوەی ئەوان خۆی گونجاندووە بە مەبەستی ئاشنابوون لەگەڵ کۆمەڵگە هەمەچەشنەکاندا. ڕۆژانە چەندان وشەی واتادار لە کەناڵەکانی پەیوەندیی تاقیگەی خێراكردنەوە هاتوچۆ دەکەن. کارێکی سەرنجڕاکێشە شێوازی کاریگەریی زمانەکە بدۆزیتەوە.

بەکارهێنانی ڕۆژانەمان بۆ زمان و پەیوەندیگرتن سەرەتا کاریگەری دەکاتە سەر ئەوانەی نزیکترینن لێمانەوە و پاشان فراوان دەبێت بۆ بازنەکانی دەرەوە. ئەمە وای کرد بیر بکەینەوە لەوانەی نزیکترینن لە تاقیگەی خێراكردنەوە بە تیمی خزمەتگوزاری کۆمەڵگەكانیشەوە. لەکاتی یەکێك لە کۆبونەوە ئینتەرنێتیەکانماندا پرسیارمان کرد و وتمان "ئەو سێ وشەیە چیە کە بە مێشكتدا دێت کاتێك گوێت لە تاقیگەی خێراكردن دەبێت؟". ئێمەش بیرکردنەوە و ئیلهام و سۆزە پەیوەندیدارەکانیانمان بە تاقیگەی خێراكردنەوە پەیوەست کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:

ئەمیان سیستەمی پلاندانانە بۆ تاقیگەكانی خێراكردن لە عێرق. سیستەمی سەرەكی تایبەت بە تاقیگەكانی خێراكردن، لەڕووی بڵاوبوونەوە و دۆزینەوە و گەشەپێدانی چارەسەری نێوخۆیی كە ڕەنگی كەسی وەرگرتووە، و سوری ژیان كە داهێنراوە لە میانی پەتایی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ڕەنگەكەی شینە، و ڕەنگی ئاسمانی نوێنەرایەتی هەرسێ رێبازەكان دەكات كە بە كارهێنراوە لە لایەن پلاندانەری چارەسەرەكان لە میانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕێچکەکانی هێزی وشە و دۆزینەوەی چارەسەر  لە عێراقدا لەکاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا

زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق وتی:"عێراق ئەو شوێنەیە کە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان تیایدا سەرکەوتووە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بریتیە لە نمونەیەک بۆ ڕێکخراوێک بەوپەڕی توانایەوە لە دۆخێکی پاش ململانێدا کاردەکات. هەروەها عێراق شوێنێکە ئێمە تیایدا یەکەمین پەناگە و هاوبەشین بۆ حکومەت لەهەموو ئاستەکاندا، بۆ بەخشەرە نێودەوڵەتیەکان و هاوبەشانی جێبەجێکار و کۆمەڵگەکانیش."

بۆ بەردەوامیدان بە متمانەی لایەنە بەرژەوەندیدارەکان و وەکو بەشێك لە بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ ئەم پەتا جیهانیە، تاقیگەی خێراكردن زنجیرەیەك چالاکی چارەسەری ئینتەرنێتیی ئەنجامدا (گەشتێك بۆ دۆزینەوەی داهێنانە ناوخۆییەکان) بە بەکارهێنانی ڕێبازەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق لە ڕووبەرووبونەوەیدا لەگەڵ ئەم ئاستەنگیە بە شێوەیەکی کاراتر.

ڕێبازە نوێیەکەی دۆزەرەوەی چارەسەر هێزی وشە بەکاردێنێت بۆ کاریگەریکردنە سەر  گۆڕانکاریی ڕەفتارەکی، بەمەش بنەما لەسەر میتۆدی تێڕامان لە ڕەفتار ئێمە ئەم گریمانەیەی لای خوارەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ناوخۆیی لە کاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا دانا:

ئەگەر ئێمە بەدووی وشەکانی کۆمەڵگەی ئینتەرنێتیدا بگەڕێین لە چواردەوری تاقیگەی خێراكردن، ئەوا ئەم وشانە دەکرێت بەکاربێن وەکو کلیلی دۆزینەوە و فراوانکردنی چارەسەرە ناوخۆییەکان کەواتە ئاماژەی گۆڕانکاری بریتی دەبێت لەوەی داهێنەران ئاگاداری زیاتری وشەکانیان بن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا.

بە مەبەستی تێگەشتن لە لایەنی جێبەجێکاریی ئەم گریمانەیە، میتۆدی جیاوازم لەیەکدا کە بووە هۆی دروستبوونی سێ ڕێباز کە هەریەکەیان باسی کردارکانمان دەکەن لەکاتی هەستکردن و پشکنین و تاقیکرنەوەدا لەنێو خۆگونجاندنماندا لە بوارە نوێیە ئینتەرنێتیەکەی تاقیگەی خێراكردندا:

ئەم وشانەی كە لە لایەن 30 كەسەوە هەلبژێردراون لە چاڵاكوانی كۆمەڵگای مەدنی، كاتێك پرسیاریان لێكرا كەوا چ وشەیەك دێتە بیریان كاتێك گۆێیان لە وشەی تاقیگەكانی خێراكردنى پەرەپێدان دەبێت. كلاودی وشەكان دروستكرا لەلایەن سەكۆیی Mentimeter

ڕێبازی یەك: وشە و هاشتاگەکان

بەرنامەڕێژیی سەکۆکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی دیزاینکراون بۆ هاریکاریکردنی بەکارهێنەران لە دۆزینەوەی زانیاریدا. بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا کلیلی ئێمەیە وەکو دۆزەرەوانی چارەسەر و پێویستە بەردەوام خۆمان بگونجێنین لەگەڵ هەلومەرجە گۆڕاوەکاندا. لەکاتی ئەم پەتایەدا، بۆ ماوەی سێ مانگ، ئینتەرنێت پێڕاگەشتنی سەرەکیمان بووە بە کۆمەڵگە. ڕۆژانە من چاودێری وشە باوەکان (هاشتاگەکان)م کردووە و لێکم داون چونکە پەیوەندیان هەبووە بە تاقیگەی خێراكردنەوە بۆ تێگەشتن لەوەی چی ڕوودەدات لە کۆمەڵگەدا. لەم پرۆسەی ئینتەرنێتیەدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بە بەکارهێنانی ڕێبازی بیرکردنەوەی سیستەمەکان، من حەوت چارەسەری ناوخۆییم دۆزیەوە کە بەدەنگی پەتاکەوە دەچن، سەکۆی کۆرۆنا لە عێراق (فراوانکراوە و رادەستی حکومەت کراوە)، مەوداکانی چاپکردنی دەموچاوی سێ ڕەهەندی، قەڵغانی PTE دەموچاو، دەروازەی پاکژکردن، ئامڕازی هەواگۆڕكێ لەلایەن ئەکادیمایکارانەوە، ئامڕازی هەواگۆڕكێ لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانەوە (لەژێر تاقیکردنەوەدایە) وە سەکۆی کلینیکی پزیشکی لە ماڵەوە.

ڕێبازی دوو: تیمی خزمەتگوزرای كۆمەڵگا

زاراوەی "چارەسەری ناوخۆیی" لەکاتی ڕاهێنانی سەرەتاییدا بە تیمی خۆبەخشی خزمەتگوزاریی کۆمەڵگەدا باسکراوە کە بوە چاومان لە کۆمەڵگەدا چونکە پەیوەندی هەیە بە چالاکیەکانی کۆمەڵگەوە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا. زاراوەی "چارەسەری ناوخۆیی" بووە کارێك، تیمی خزمەتگوزاری کۆمەڵگەشمان یارمەتیدەر بوو لە دۆزینەوەی پێنج چارەسەری ناوخۆییدا کە پەیوەندیان هەیە بە پەتاکەوە: ئامێری هەواگۆڕکێی جوڵاو، رۆبۆتی کۆنترۆلکراو بۆ خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان، سەکۆی بەخشینیIQ  بۆ بەخشینی پلازمای خوێنی چاکبۆوە، سابونی یاری بۆ منداڵان، ئامێری ئۆتۆماتیکی دەست شوشتن.

ڕێبازی سێ: نوسینگەی گشتی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان

بۆ ڕەنگدانەوەی میکانیزمەکەمان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لە پڕۆژە هەبووەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، ئێمە دڵنیابووینەوە لە بەشداریپێکردنی نوسینگەی گشتیی لە کاری تاقیگەی خێراكردندا بۆ بەدەستهێنانی کاریگەریی لەناو نوسینگەی گشتیی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق، وە زانیارییان پێبدەین دەربارەی بەرەوپێشچوونمان و پشتیوانی دابین بکەین لەکاتی پێویستدا.

یەك لایەنی باشەی سەرەکی لە کارکردن لەگەڵ نوسینگەی گشتیدا بریتیە لە ئامادەیی هاوپیشەکانمان بۆ دەستنیشانکردن و پێشکەشکردنی چوار چارەسەری ناوخۆیی پەیوەندیدار بەم پەتایەوە کە بریتی بوون لە بەستەری ڕووپۆشی سێ ڕەهەندی، ئامێری هەواگۆڕكێ لەلایەن زانکۆی بەسڕەوە، پاکژکاری دەست لەلایەن زانکۆی کەربەلاوە، وە کامێرەی زیرەك.

لە دەرەنجامدا، تیمی تاقیگەی خێراكردن زمانی بەکارهێناوە بۆ کاریگەری کردنە سەر بەرژەوەندیداران بە ڕەچاوکردنی ڕێبازەکانی کارکردن و لەخۆگرتنی تەکنۆلۆژیای پەیوەندیگرتنی دووربەدوور. لە ئێستا زیاد لە هەموو کاتێکی تر گفتوگۆ کراوەکانی ئینتەرنێت کە ئاستەنگیەکانی ڕۆژانە دەخاتە ڕوو کە ولاتەکە دووچاری بۆتەوە لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا بۆتە لایەنی سەرەکی حکومەت بۆ بڕیاردان. ئەم گۆڕانکاریە بە شێوەیەکی نیمچەیی بەهۆی گفتوگۆکانی تاقیگەی خێراكردنەوە بووە لەسەر لەخۆگرتنی چارەسەرە ناوخۆییەکان و بنیادنانی هاوبەشی لەچواردەوریان بەبوونی حکومەت و بەرژەوەندیدارە پەیوەندیدارەکان. وشە و هاشتاگە بڵاوکراوەکان میتۆدی چالاکی ئێمەن بۆ چارەسەرە ئینتەرنێتیەکەمان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە ناوخۆییەکان. ئێمە چاودێریی ئەوەمان کرد کاتێك کاری داهێنەرەکانمان خستەبەرچاو لەسەر کەناڵەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، بووە هۆی دەرکەوتنی شێوازی داهێنانی نوێ کە کاریگەری دەکاتە سەر کاری داهێنەرانی تر. هەر لە باسی دەرکەوتنی شێوازەکاندا، تاقیگەی خێراكردن بووە هۆی گەشەکردنی شێوازی داهێنان بە شێوەیەکی خێراتر لە نوسینگەی گشتی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کە کاری زیاتر دەکەین بۆ ئەوەی پڕۆژە بە شێوەی باشتر دابنێین بەپێی پێویستیەکان کۆمەڵگە.

لە کۆتاییدا 16 چارەسەری ناوخۆییمان دۆزیەوە لەڕێی بەکارهێنانی هێزی وشە و پەیوەندیەكانەوە. کاری دواترمان بریتیە لە بەکارهێنانی هێزی خستنە بەرچاو بۆ دۆزینەوەی شێوازی دواتری چارەسەرە ناوخۆییەکان.