بۆچی گەنجان سەرچاوەیەکی زۆر گرنگن لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاكان

گەنجانی عێراق یەکدەگرن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام و بۆ کێشە هەرە گرنگەكان لە میانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا

2020 June 2

"ئەم پەتایە دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ گەنجان تا بەشداری بکەن و داهێنەرایەتی خۆیان پەخش بکەن. وەڵامی ئێمە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا یارمەتیدەر دەبێت لە پیشاندنی جیهان کە گەنجانی عێراق توانایان هەیە سەرکردایەتی گۆڕانکاریی ئیجابی بکەن." وتی  موحەمەد، ئەندامی ڕێکخراوێک کە خزمەتی گەنجان دەکات و بەشدارە لە شەشەمین بەرنامەی سەكردایەتی گەنجان  سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان.

 لە عێراقدا، زاراوەی وڵاتی گەنجان زۆر دوور نیە لە ڕاستیەوە. ئەگەر چی زیاتری 50% ی کۆی دانیشتوان تەمەنیان لە خوار 25 ساڵییەوەیە و ڕێژەی بێکاری لەم گروپەدا سەدا 16.6 یە ، دەرفەت و پێویستی بە بەشداریپێکردنی گەنجان هەیە لە پەرەپێدانە ئابووریە بەردەوامیپێدراو و داهێنەرانەکان و بنیادنانی ئاشتی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیدا.

درککردن بە بوونی توانایەکی بەکارنەهێنراو لە وڵاتە عەرەبیەکاندا، نوسینگەی هەرێمایەتیی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ وڵاتە عەرەبیەکان بەرنامەی گەنجانی سەرکردە بەگەڕ خست لە ساڵی 2015 دا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لەم بەرنامەیەدا لە ساتی دروستبوونیەوە ئەندامێکی چالاک بووە تیایدا.

هەموو ساڵێك بەرنامەی سەكردایەتی گەنجان بەشداری دەکات بە ڕێکخراوی خزمەتکردن بە گەنجان لە ناوچەکەدا بۆ بەشداریکردن بە ڕاهێنانکردن و بنیادنانی توانست لەڕێی وۆرکشۆپ و کۆڕی بەرنامەڕێژی و کامپی داهێنانەکاندا بۆ بەرزکردنەوەی توانای گەنجان و بەگەڕخستنی تواناکانیان وەکو داهێنەرانی کۆمەڵایەتی و سەرکردە. ئامانج لەمە چیە؟ بریتیە لە سازکردنی گەنجان بە ئامڕازە پێویستەکان بۆ پەرەپێدانی چارەسەری نایاب و داهێنەرانە بۆ ئاستەنگیەکانی ژیان و یارمەتیدانیان لەوەی بەشداربن لە بەدەستهێنانی ڕوانگەی 2030 کە 17 لە ئامانج لە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام لەخۆ دەگرێت. بیرۆکەی ئەمە بریتیە لە هاندانی گەنجان بۆ بوون بە ئەندامی بڕیاردەری کاریگەر و سەرکردە و داهێنەرانی کۆمەڵایەتی و هاندەری پەرەپێدانی بەردەوام و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی کە لە توانایدابێت بیرۆکەی کاریگەری سەر کاغەز بهێنێتە کایەوە بۆ بەکارهێنان.

بەڵام، بەگەڕخستنەکەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ 2020 لەکاتێکدا هات کە جیهان ڕووبەڕووی ئاستەنگیەکی بێوێنە ببوەوە. لە مانگی ئازاردا، کە شایەتحاڵی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی بووین، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان شەشەمین بەرنامەی سەكردایەتی گەنجان خستە گەڕ بە جەختکردنەوە سەر ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام خاڵی 16 کە باس لە ئاشتی و دادوەری و دامەزراوەی بەهێز دەکات لەگەڵ خاڵی 13 کە باس لە ڕێوشوێنەكان بۆ گۆڕانی كەش و هەوا دەكات. زنجیرە وێبینارەکانی سەرەتای بەرنامەی سەكردایەتی گەنجان لەڕێی ئینتەرنیتەوە ئەنجامدرا بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی نوێی دوركەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پشت بەستن بە پەیوەندیی دیجیتاڵی. بەڵام ئەمە کۆتا کاریگەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوو لەسەر بەرنامەی سەكردایەتی گەنجان 2020. درککردن بە کاریگەریی جەنگان لە دژی ئەم پەتایە بەردەوام دەبێت لەسەر کۆمەڵگە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان وەڵامی پێویستی داڕشتوە کە پێویستە بۆ ئەم پەتایە لەکاری ئەمساڵدا بۆ بەشداریی مەدەنی و ئەنجامدانی كاری پێویست لە بواری گۆرانكاریەكان لە کەشوهەوادا.

بۆچی؟ چونکە ئێمە باوەڕمان وایە گەنجان دەبێت لە هێڵی پێشەوەی وەڵامی ئەم پەتایەدا بن و وایان لێبکەین بتوانن پشتیوانی کۆمەڵگەکانیان بکەن بۆ چاکبوونەوە.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هاوبەشی کردووە لەگەڵ 17 ڕێکخراوی خزمەتکاری گەنجاندا لە هەموو وڵاتەکەدا بۆ پشتیوانیکردنیان بۆ دیزاینکردن و جێبەجێکردنی چارەسەری بەردەوام لەڕێی بەهێزکردنی توانستی گەنجان لە ناوچە سەرەکیەکانی بەشداریکردنی مەدەنی و سیاسی و ئەنجامدانی كاری پێویست لە بواری گۆرانكاریەكان لە کەشوهەوا و تێگەشتن لە پەتاکان لە میانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا. بەرنامەی سەكردایەتی گەنجان پشتیوانی دەکات لە گەنجان لەڕێی دابینکردنی ڕاهێنانی پێویست بۆ توانادارکردنیان لە بوون بە سەرکردە و گۆڕانکاریکاران لە کۆمەڵگەکانیاندا.

یەکەمین دانیشتنە ڕاهێنانەکیەکان ئەنجامدرا بەمیوانداری ئینێز چەنیۆر ، ڕاوێژکاری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و ڕاهێنەر لەسەر بیرکردنەوەی سیستەماتیکی و دیزاین و بۆچوونی ڕەفتارەکی و ئاسانکاریی سەر ئینتەرنێت. دەڵێت "ئەم قەدەغەی هاتوچۆیەی ئێستا و دووركەوتنەوەی کۆمەڵایەتی وای کردووە بە ناچاری خۆمان بگونجێنین لەگەڵ دۆخەکەدا و سەرلەبەری شێوازی بیرکردنەوەمان بگۆڕین. من لەم کاتەدا زیاتر دەخوێنمەوە لەسەر تەکنۆلۆژیا و ئاسانکاریی سەر ئینتەرنێت چونکە سەرکەوتنمان بەندە بەمەوە."

چل بەشداربوو ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی نامیلکەی ڕاهێنانی بیرکردنەوەی دیزاینکردن کە بابەتێکی نوێ و ناوخۆییە و لە ساڵی 2019 دا لەلایەن گەنجانی عێراقەوە پەرەیپێدراوە بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان. گەنجان فێربوون چۆن وۆرکشۆپە ئینتەرنێتیەکانیان ئاسانتر بکەن بۆ گواستنەوەی ئەم کارامەییە نوێیانە بۆ گەنجانی زیاتر. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەروەها کاریش دەکات بۆ دابینکردنی ئامڕازە سەر ئینتەرنێتیە پێویستەکان بە ڕێکخراوەکانی خزمەتکاری گەنجان بۆ ئاسانکاری لە وۆرکشۆپەکانیاندا و گەڕان بەنێو ڕێگەکانی چارسەرکردنی سەقامگیریی ئینتەرنێتدا، کە کێشەیەکی سەرەکیە لە کاتێکدا ئاستی بەکارهێنانی ئینتەرنێت زۆر بەرزە.

بەڵام چۆن زانیمان ئەو توانایە بوونی هەبوو؟ ژمارەیەك ڕێکخراوی خزمەتکاری گەنجان لە جێبەجێکردنی چارەسەری داهێنەرانەدابوون بۆ ئاستەنگیە لەڕادەبەدەرەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەر لە سابونی شێوە یاری و پاکژکاری جوانی دەست بۆ منداڵان بۆ دروستکردنی کەلوپەلی پاراستنی کەسیی هەرزان و دابەشکردنی خۆراک و کەلوپەلی پێویست لەگەڵ پشتیوانیی دەروونی-کۆمەڵایەتیشەوە بۆ خەڵکانی دۆخناسك و پشتیوانیکردن لە تاقیگەكانی خێراكردن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ پەرەپێدانی سەکۆی ئینتەرنێتی بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوە بۆ ئەم پەتایە، ڕێکخراوەکانی خزمەتکاری گەنجان ڕابەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایەی کرد لە عێراقدا لەگەڵ کاریگەریە ئاستەنگدارەکانی.  

لەگەڵ بەردەوامبوونمان بۆ زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگیە نوێ و دەگمەنەکانی ژیان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و و وڵاتە عەرەبیە بەشدارەکانی بەرنامەی سەكردایەتی گەنجان 2020 دانیشتنەکانی بنیادنانی توانست و ڕاهێنانی کارامەیی دابین دەکەن بۆ ڕێکخراوەکانی خزمەتکاری گەنجان بە دیدی دروستکردنی زنجیرەیەك گۆڕانکاریکار و سەرکردە کە ڕاهێنان بکەن بە گەنجانی تر و هاندانیان لەسەر ڕێگەی نوێی داهێنان. دەمانەوێت پشتیوانی بکەین لە نەوەی داهاتووی سەرکردەی کاریگەری سیاسی و مەدەنی و داهێنەرانی کۆمەڵایەتی و کەشوهەوا بۆ پشکنینی ڕێچکە نەپشکنراوەکان کە دەبێتە هۆی خێراکردنی بەشداری گەنجان لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام.

لە ساڵی 2020 دا کاتی ئەوەیە گەنجانی عێراقی داهێنەر بن. پێکەوە دەتوانین کاریگەری دروست بکەین و جەخت زیاد بکەین لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری داهێنەرانە کە یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی زیانلێکەوتوان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ئەم پەتایە لەسەر ئابووری بە تایبەتی لە کۆمەڵگە دۆخناسکەکاندا.