ئاهەنگ بگێرە بە جەژن لە ماڵەوە

2020 May 22

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، و سه‌ندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان، و نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانى پڕۆژه‌كان، و سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان، و به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى هیوای جەژنێکی پڕ خۆشیتان بۆ دەخوازن و جەژنە پیرۆزەتان لێدەکەن!

لەگەڵ بەرەو کۆتایی هاتنی ڕەمەزاندا، خێزانەکان لە سەرتاسەری عێراق ئامادەکاری دەکەن بۆ بەخێرهێنانی جەژن و هیواخوازن ساڵی داهاتوو ئەم مانگە پیرۆزە لە دۆخێکی باشتردا یاد بکەنەوە.

هەردوو مانگی ڕەمەزان و جەژنیش لەم کاتەدا جیاوازن، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە کە سەپێنراوە بۆ خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەمانەوێت یادی هەمووانی بێنینەوە کە چەند گرنگە بایەخ بە هەمووان بدرێت و بایەخ بە یەکدیش بکرێت. لەگەڵ ئەنجامدانی دوورە پەرێزی کۆمەڵایەتیدا و جێبەجێکردنی پێشنیارەکانی شارەزایان بۆ سەلامەتی، چەندان شتی تر هەن کە دەکرێت ئەنجام بدرێت بۆ بەرز ڕاگرتنی جەژن و چێژ وەرگرتن لێی لە ماڵەوەدا.

لە بەیانیدا گەنجان لە جۆرەها پێكهاتەی جیاواز لە تەلەعفەر یەكتری ئەبینن بۆ دەستپێکردنی ژەمێک. دواتر لە هەمان ڕۆژدا پاش یاری پاڵەوانی تۆپی پێ کە ڕێکخرابوو لەلایەن رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ لە عێراق، پێکەوە نانی نیوەڕۆیان خوارد. وێنە: سارە عەلی عەبد/ رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ لە عێراق

ئامادەکردنی خۆراك پێکەوە 👨‍👩‍👧‍👦  🍲🍛🥘

جەژن کاتێکی زۆر نایابە بۆ بەرزڕاگرتن و ڕێزلێگرتنی خێزان. ژیانی جەنجاڵی ڕۆژانەمان وایکردووە دەگمەن بێت پێکەوە لەگەڵ خێزانەکانماندا نان بخۆین، بەڵام جەژن ئەو بۆنەیەیە کە تیایدا کۆبوونەوەی خێزانی ئەنجام دەدرێت، بە تايبەتی لەسەر یەك خوانێكی بەتام.

پێشنیارەکانی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی بەگشتی کۆبوونەوەکانی ڕۆژوو شکاندنی زۆر کەم کردۆتەوە، بەڵام هێشتا خۆراك ئامادەکردنی خێزانی هەر ماوە. خۆراك ئامادەکردن پێکەوە دەکرێت پەیوەندیە خێزانیەکان بەهێز بکات و شێوازیی تەندروستی خواردن دروست بکات. دەتوانیت پەیوەندی بە هاوڕێ و خێزانەوە بکەیت کە زۆر شارەزان لە خۆراك ئامادەکردندا و پێکەوە لەسەر تەلەفون باسی ئامادەکردنی ژەمی جەژن بکەن و تەکنیک و زانیاریەکانی خۆراك ئامادەکردن ئاڵوگۆڕ بکەن. خۆ ئەگەر بە جەستە لێك دووربین، بەڵام هەردەتوانین لەگەڵ یەکدی بین.

خۆراکی ماڵەوە بەرکەوتنت لەگەڵ خەڵکانی تردا یان بەرکەوتنت لەگەڵ ئەو خۆراکانەی کەسانی تر دەستیان لێداوە جگە لە خێزانەکەت، کەمدەکاتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

خالید و مونا پێکەوە ڕۆژوو دەشكێنن و لەگەڵ منداڵەکانیان نان دەخۆن لە ماڵی خۆیان لە موسڵ. ئەم خێزانە سەبەتەی خۆراکی بۆ دابین کرا لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ یارمەتیدانیان لە کاتی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا. وێنە: مویەسیر نەسیر/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

لەگەڵ خێزانەکەتدا کولیچە دروست بکەن 🥟 🥧

پاش یەك مانگ لە بەڕۆژوو بوون لە خۆر هەڵاتنەوە تا خۆر ئاوابوون، ئێستا کاتی خۆشییە بە دروستکردنی خۆراك لە ڕۆژدا، بە شیرینیەکانی جەژنیشەوە. هاوڵاتیانی عێراق ناسراون کولیچە بەتامەکەیان، بەتایبەتی کولیچەی خورما. ئەندامانی خێزان بە گشتی لە دەوری مێزێك کۆدەبنەوە و گوێز و شتی تر دەکەنە ناو هەویرەکەوە بە تامی هێل.

کولیچە لەسەر دەفرە ڕازاوەکان پێشکەش بکە و زۆرخۆری لێ مەکە و وێنەکانت لەگەڵ ئێمە بەشداری پێبکە!

هەندێك لەو کولیچە بەناوبانگانەی خێزانە عێراقیەکان حەزیان لە ئامادەکردن و بەشداری پێکردنێتی. وێنە: مەی ئەلعەرەجی و خولد ئەلسەیاد / به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى لە عێراق

جەژنە پیرۆزە لە خزمان و هاوڕێیان بکە: 👬👭🧑‍🤝‍🧑👫👭

جەژن واتە بەسەربردنی کاتێکی تایبەتی لەگەڵ خێزان و هاوڕییاندا. مانەوەمان لە ماڵەوە نابێتە هۆی بەپیرۆز ڕانەگرتنی ئەم نەریتە سەرەکیە. پەیوەندی تەلەفۆنی و پەیوەندیی ڤیدۆیی لەگەڵ دایبابان و داپیرە و باپیرە و هاوڕێیان و خزمان جێگرەوەیەکی ئاسانن! جەژنە پیرۆزەیان لێبکە و باسی یادەوەریە خۆشەکانی جەژنەکانی پێشوو بکەن.

ڕوا و زەینەبی کچی پێکەوە ژەمێك ئامادە دەکەن لە کامپی هەرشەم لە هەولێر. پاش ئەوەی پەیوەندی کرا بە سەنتەری زانیاری عێراقیەوە بۆ داواکردنی خێمەیەکی نوێ، سەنتەرەکە ئەمانی گەیاند بە دەزگا مرۆییەکانەوە و ئەو هاوکاریەی دەیانویست بۆیان دابینکرا. وێنە: کرمان عەبدولقادر/ نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانى پڕۆژه‌كان

پێشوەختە ماڵەکەت پاکژ بکەوە و بیڕازێنەوە 🎉 🍬

هەموومان دەزانین پاکژکردنەوەی ماڵەکان پێش جەژن دەبێت بکرێت، گرنگە پەیڕەوی ڕێنماییە تەندروستیەکانی پاکژکردنەوە بکەیت بۆ بەدووربوون لە توشبوون بە نەخۆشی، بەتایبەتی لەسەردەمی ئەم پەتایەدا. ئەم ساڵ داوا لە هەموو ئەندامانی خێزان بکە و سەرپەرشتی منداڵەکان بکە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بەشداری بکەن لە ئامادەکاریەکاندا و خۆشی جەژن بەناو ماڵەکەدا بڵاو بکەوە.

لە بەردەم ماڵەكەی خۆیان دانيشتوون، خەدیجە بریار ئەدات لە سەر پۆشاكی مەروە بۆ جەژن. وێنە سیڤان سالم / سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان لە عێراق

پۆشاکی جوان بپۆشە 👗 👚

ئەگەری هەیە نەتوانیت پۆشاکی نوێ بکڕیت بۆ جەژنی ئەمساڵ، بەهۆی کەمی داهات و نەبوونی دوکانەکانەوە. مانەوە لەماڵەوە زۆر گرنگە. بەڵام هەندێك کات تەرخان بکە بۆ دانانی ئەو پۆشاکەی ‌هەتە و حەزت لێیە و ئامادەیان بکە لە شەوی پێش جەژندا تا بە پەرۆشەوە لە ڕۆژی جەژندا بیانپۆشیت!

هەدیە و خێزانەکەی پێکەوە ڕۆژوو دەشكێنن بە ژەمی سوریی لە کامپی پەنابەران لە هەولێردا. خێزانی هەدیە مانگانە بڕە پارەیەك وەردەگرێت وەکو هاریکاری لەلایەن به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانەوە بۆ کڕینی خۆراك لە دوکانی کامپەکاندا. وێنە: سۆما ئەحمەد/ به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى

یاری بکە و دیاری بچوك ببەخشە 🧠🤔 🎁🛍️

یارییە هزرییەکان چالاکیەکی خۆشی خێزانین. یاریکردنی لەم جۆرە یارمەتیدەرە لە کەمبوونەوەی فشار و دڵەڕاوکێ بەتایبەتی لەم کاتە ئاستەنگیدارەدا. پێکەوە کۆببەنەوە و چا و هەندێك شیرینی جەژن بخۆن و کاتێکی خۆش بەسەر بەرن. دیاری بچوك بدەنە براوەکان!

مەحمود خۆشەویستی و سوپاسگوزاری خۆی بۆ دایكی دەرئەبڕیت. بێگومان خێزان و یەكرێزی و رێزگرتن گرنگترین پایەكانی زاڵبوونن بەسەر ئاستەنگیەكاندا.. ڕوو خۆشبن لەگەڵ یەكتریدا وێنە: سیڤان سالم / سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

یارمەتی کەسانی تر بدە📿

چەژن بریتیە لە کاتی هاویەكبوون و بەخشندەیی، ئەم دوو لایەنە لەم دۆخە نەخوازراوەدا زۆر زیاتر گرنگن، چونکە خەڵکی کەسە ئازیزەکانیان لەدەستداوە و گوزەرانیان وەستاوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە. نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراقدا هاویەکبوونی خۆی دەردەبڕێت لەگەڵ ئەوانەی لەم قەدەغەی هاتوچۆیەدا دووچاری ئاستەنگی و ناخۆشی بونەتەوە. فشاری دۆخی قەدەغەی هاتوچۆ ئەگەری هەیە ببێتە هۆی زیادبوونی توندوتیژیی خێزانی و ئاستەنگیەکانی تر. ئەوانەی خوازیاری زیانیارین دەربارەی هاریکاریە مرۆییەکان یان دەیانەوێت سكاڵا تۆمار بکەن، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری زانیاری عێراقیەوە بە پەیوەندی بێبەرامبەر لەسەر: 80069999

کاری خێرخوازی دەکرێت بە چەند ڕێگەیەکی جیاواز ئەنجام بدرێت. وەکو هەواڵ پرسینی کەسانی بەتەمەن و کەمئەندامان و دراوسێ دۆخناسکەکان لەڕێی تەلەفونەوە یان لەڕێی ناردنی خۆراک و سەوزە پێویستەکانەوە. ئەم کارانە کاریگەریی گەورەی هەیە. بەخشین بەکەسانی تر یان بە خزمان دەکرێت بدرێت بەو کەسانەی داهاتیان لەدەستداوە بەهۆی ئەم پەتایەوە. کاری خێرخوازیی دەبنە مایەی خۆشحاڵکردنی هەردوو لایەنی بەخشەر و لایەنی وەرگر.

جەژنتان پیرۆزبێت!