ئاماژەکانی گۆڕانکاری ڕەهەندى ستراتیژییان لێ دێتەکایەوە: پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرفەتی نوێ بۆ پەروەردە ئاشکرا دەکات لە عێراقدا

2020 August 31

ئێمە لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دا دەرفەت دەبینین، ئەمە خەون و خەیاڵ نییە، بەڵكو لە فێربوونداین بۆ چۆنیەتی پشکنین و گەڕان بە نێو ئەم دەرفەتانەدا بۆ ئەوەی بیانکەین بەڕاستی. ئەم پرۆسەی فێربوونە وای لە ئێمەکرد (تاقیگەی خێراكردنى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق) هەست بکەین و بگەڕێین و بنااغەى بە دیجیتاڵکردنى جێبەجێکردنى بابەتەکانى خوێندن دابنێین و پەرە بە تواناکان لە خوێندنى باڵادا بدەین.

سەرباری بەدەمەوەچوونی  ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ و ڕێکاریەکانی خۆ پارێزی تەندروستی گشتی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنى دوورەپەرێزى کۆمەڵایەتی، عێراق 154 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکردووە، و بەهۆی داڕمانی نرخەکانی نەوتەوە بە ڕێژەی %29دووچاری کورتهێنانى بودجە بووەوە و پێشبینی داڕمانی ئابوری دەکات، بە ڕێژەی نزیکەی %9.7 و زیادبوونی هەژاری بەڕێژەی %40 بەهۆی نەمانی دەرفەتە ئابوریەکانەوە. بە بەهەندوەرگرتنی ئەم ڕاستیانە، تاقیگەی خێراكردن لە عێراقدا هێڵکاری هێزە نوێیەکانی دەرفەتی ئابوری دەکێشێت. بەڵام چۆن بتوانین لاوەکانمان باشتر ساز بکەین بۆ بازاڕی کاری گۆڕاو و لەمەش گرنگتر چۆن بتوانین بەهایەکى زیاتر بۆ ئابوورى زیاد بکەین؟

ئێمە زیاتر دەچینە نێو پرۆسە نایابەکەی فێربوونمانەوە لەهەردوو پێکهاتەکەیەوە- بە میتۆدەکانی گەڕان و پشکنینی خۆشمانەوە، لەگەڵ فێربوونی ئەوەی چۆن ئەم میتۆدانە بتوانن پشتیوانیمان بکەن لە "بنیادنانەوەی باشتر" لە کۆمەڵگاکانماندا و چۆن گەنجانی عێراقی بتوانن لەم پرۆسەیەدا بەشداربن!

بەشی 1: میتۆدەکانی گەڕان و پشکنینمان تیشك دەخەنە سەر چی؟

میتۆدەکانی گەڕانمان لەگەڵ چێوەی کاری پێشبینی فێرمان دەکەن داتای بەردەست وەربگرین و شیکاری بۆ بکەین و تێگەیشتنى لێوە دەست بخەین بۆ ئەوەی ببنە ڕێنیشاندەرمان. وەکو بەشێك لە دەستنیشانکردنی ئاستەنگیەکەی گەنجان و بێکارى و دەستنیشانکردنی کێشە سەرەکیەکان و هەلومەرجە هەنوکەییەکان لەگەڵ بەرژەوەندیدارە پەیوەندیدارەکاندا، تاقیگەکە دوو وۆرکشۆپی، لە مانگی کانونی یەکەمی  2019 دا، ڕێکخست بۆ ئەنجامدانی نەخشەکێشانی سیستەمەکان و داڕشتنی گرێی هۆکار و پەرەپێدان بە چێوەی کاری گریمانەیی بۆ دیاریکردنی ئاستەنگیی گەنجان و بێکارى. بەرهەمی دەستنیشانکردنەکە بووە هۆی "خستنەسەرکاری دید بەرتەسك " لەنێو گەنجانی عێراقدا. شیکارییەکە بووە هۆی جەختێکی دیاریکراو لەسەر ئەکادیمیا و بە هۆکارێکى سەرەکی دانرا لە پشت ئەو سنورداریەى لاوان لە هەڵبژاردەى پیشەکانیاندا دایدەنێن و  کەلێنى نێوان لێهاتوویى داواکراو لە بازاڕى کار و لێهاتوویى دابینکراو بۆ لاوان لە لایەن ئەکادیمیاوە هەیە. بۆ ئەوەی کێشەکە زیاتر شی بکرێتەوە، تاقیگەی تاودەری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق گرێیەکی هۆکاری کێشا بۆ کەرتی ئەکادیمیا- هێڵکاریەك بۆ ڕوونکردنەوەى چۆنیەتى بگرێدراوى ئەگەرە جیاوازەکان لە کەرتی ئەکادیمیادا. ئەم پرۆسەیە لەگەڵ شەش نوێنەری وەزارەتە عێراقیەکان و نۆ نوێنەری ژینگەی کارسازیی ئەنجامدرا و ئەم بۆچوونانەى لێکەوتەوە:

  • زنجیرەی خستنەسەرکاری دید بەرتەسک لەنێو ئەکادیمیادا کە بزوێنەری پرۆسەی فێربوونە لە عێراقدا و کاریگەری دەکاتە سەر کارامەیی و زانیاریەکانی خوێندکار و هەر چوار لایەنەکەى  جێبەجێکردنی مەنهەج و مامۆستایان و زانکۆ و قوتابیانیش لەخۆ دەگرێت.

  • پاش كێشانی گرێی هۆکار، جێبەجێکردنی مەنهەج دەرکەوت کە خاڵی گرنگی بزواندنی هەموو لایەنەکانی ترە و بناغەی ئێمەیە بۆ سازکردنی گەنجان بە کارامەیی زیاتر بۆ ئەوەی بتوانن لە بازاڕی دەرفەتی کاردا باشتر کار بکەن.

ئەو خاڵەى گرینگ بوو بۆ دەستپێشخەرى دەستنیشان کرا.  ئێستا ڕۆڵی ئێمە وەکو سەرۆکی گەڕان و پشکنین بریتیە لە پشكنینی هەوڵە هەنوکەییەکان بۆ گۆڕانکاری و بەرزکردنەوەی ئاستەکان بۆ کاریگەری سیستەماتیکی و ئەنجامدانی ئەوەی پێی دەوترێت "نەخشەکێشانی ئاماژەکانی گۆڕانکاری". لە پرۆسەی پشكنینی دیاردە باوەکاندا بۆ شکاندنی دۆخی چەقبەستووی هەنووکەیی و دەستنیشانکردنی هۆکارەکان کەدەبنە هۆى کردنەوەى گرێکوێرەکان، بڵاوبوونەوەى پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئێستا نەخشەکێشانی ئاماژەکان پەیوەندیدارترە لەم ڕاستیە نوێیەدا، ڕاستی پەتاکە و کاریگەریەکانی لەسەر هەموو جیهان!

بەشی 2: چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا گرێی هۆکاریی "خستنەسەرکاری دید بەرتەسك" ی شکاند لە کەرتی ئەکادیمیادا؟

کاری هەستکردن و پشكنینەکەمان زۆر گرنگە، بەڵام لە ئێستادا زیاتر پەیوەندیدارە بە جیهانی خێرا گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. بەکارهێنانی داتا و نەخشەکێشانی ئاماژە لاوازەکان و بەرژەوەندیدارەکان و پێشبینیکردنی گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکان و چارەسەرکردنی پەتاکە وەکو دەرفەتێك زۆر گرنگە بۆ دەرخستنی ئاستەنگ و دەرفەتەکانى بەردەم گەنجان و بێکارى لە عێراقدا. بۆ ئەوەی لە کاریگەریەکانى سەرچاوەی ئەم گۆڕانکاریانە وردبینەوە و زانیاری بدەین بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لەبارەى هەنگاوەکانی دواتری دەستپێشخەرییەوە، تاقیگەی خێراكردن نەخشەکێشانی ئاماژەکانی گۆڕانکاری ئەنجامدا بۆ دەستنیشانکردنی ئەمانەی لای خوارەوە:

1. دۆخی ئاسایی نوێ چۆن دەبێت؟

2. پێویستییە نوێیەکان لە کەرتی ئەکادیمیادا لە بەدەنگەوەچوونی ڤایرۆسی کۆرۆنادا چی دەبێت؟

3. ئەمانە چۆن دەتوانن دەرچەیەكی دەرفەت دابین بکەن بۆ شکاندنی گرێی هۆکاری هەنوکەیى بۆ "خستنەسەرکاری دید بەرتەسك"؟

تاقیگەی خێراكردن هەردوو شێوازی میتۆدە ئاساییەکانی لێکۆڵینەوە (ئۆنلاین، توێژینەوەى بڵاوکراوە، لێکۆڵینەوە، کاری ڕێکخراوەکانی تر) و کۆبوونەوە تایبەتەکانی بەکارهێنا. کۆبوونەوەکان دەستیانپێکرد بە دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیدارەکان بۆ پێدانى بۆچونەکانیان- بە بەرژەوەندیدارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە و دەزگاکانی پەرەپێدان و کەرتی تایبەت و دامەزراوە حکومیەکان و ڕێکخراوە ناحکومیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان و کارسازان و کۆمەڵەی داهێنەران و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوەشەوە. شیکاری  لێکۆڵینەوەکە و بابەتی گفتوگۆکان بووە هۆی دەرخستنی چوار ئاماژەی لاواز: دەرکەوتنی فێربوونی ئەلیکترۆنی، جۆرەکانی بنیادنانی توانستی دیجیتاڵی، بازاڕی سەر ئینتەرنێت، پارەدانی ئەلیکترۆنی. هەموو ئاماژەکان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بەشدارن لە گۆڕانکاریەکانی کەرتی ئەکادیمیا و پەیکەربەندی داهاتووی بازاری هێزی کار لە عێراقدا. لە ئێستادا ئێمە جەخت دەکەینەوە سەر گرنگترین ئاماژەکان لە هەموو لێکۆڵینەوەکەماندا، کە بریتیە لە فێربوونی ئەلیکترۆنی.

بەمەبەستى لێکۆڵینەوەی زیاتر لە کاریگەریەکانی فێربوونی ئەلیکترۆنی لەسەر کەرتی ئەکادیمیا، بە تایبەتی لە پەیوەندی نێوان جێبەجێکردنی مەنهەج و فێربوونی ئەلیکترۆنیدا، ئێمە ئەم گریمانەیەمان داڕشت:

“ئەگەر فێربوونی ئەلیکترۆنی بەکاربێنین بۆ شکاندنی ‌گرێی هۆکار، ئەوا زانکۆکان جێبەجێکردنی مەنهەج دەگۆڕن و بەمەش جۆرى پەروەردە و خوێندن و خستنەسەرکاری دەرچوان باشتر دەبن.”

بۆ پشتڕاستکردنەوەی چالاکییە گریمانەییەکان، تاقیگەی خێراكردندەستی کرد بە گفتوگۆ و چاودێری کۆمەڵەی تایبەتمەند. ئەنجامەکان زانیاری بەنرخیان بەرهەمهێنا. یەکەم، هەردوو دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و گشتی ڕێنماییانداوە بە هەموو قوتابخانە و زانکۆکان کە پۆلی ئەلیکترۆنی  دروست بکەن بە بەکارهێنانی بەرنامەکانی (Google Classrooms, Zoom meetings, Free Conference Call (FCC))  لەگەڵ بەرنامەی تر بۆ جێگرتنەوەی فێربوونی ناوپۆل. دووهەم، کۆمەڵگەی ناوخۆیی بەتایبەتی گەنجانی عێراقی ئومێدبەخش چارەسەری فێربوونی ئەلیکترۆنی دابین دەکەن بەپێی پێویستیەکانی هاوڵاتیانی عێراقی، وەکو سەکۆی نیوتن، سەکۆی نەجاح، لەگەڵ پڕۆژەی گەشتەکەم لە پۆلی شەشدا.

لەوەی سەرەوەدا، دەتوانین ببینین کە بەکارهێنانی خوێندنى ئەلیکترۆنی بووەتە هۆی گۆڕانکاری و جوڵان لە تەکنیکەکانی جێبەجێکردنی مەنهەجدا بۆ مامۆستایان و خوێندکارانیش، مامۆستایان دەستیانکردووە بە گوتنەوەی وانەکان و بەکارهێنانی میتۆدەکانی سەر ئینتەنێت و میتۆدەکانی هەڵسەنگاندن دادەڕێژنەوە بە شێوەیەکى دیجیتاڵی. ئەمە شکاندنێکی کاتیی گرێی هۆکارە، بەڵام ئەم شکانە پێویستی بە داڕشتن و بەدامەزراوەییکردنی زیاترە.

بەشی 3: لە فێربوونی ئەلیکترۆنیەوە بۆ فێربوونی ئاوێتەیى، چۆن ئەم میتۆدانە پشتیوانیمان دەکەن لە "بنیادنانەوەیەکی باشتر" بۆ سیستەمی پەروەردە و دەرفەتەکانی دامەزراندن لە داهاتوودا؟

فێربوونی ئەلیکترۆنی لە پەرەسەندندایە، بەڵام ئاماژەیەکی لاوازە و تەنها بەهۆی ئەم پەتایەوە ئەم گرنگییە گەورەیەی پێدراوە. پرسیارەکە ئێستا بریتییە لەوەی چۆن بتوانین ئەم شکاندنی گرێی هۆکارە لەخۆ بگرین و ئامانجمان بریتی بێت لە گۆڕانکاری لە جێبەجێکردنی مەنهەج لە ڕووی ڕێنمایی و پرۆسەکەوە، لەهەمان کاتدا کار بۆ بەدامەزراوەییکردنی بکەین؟

شتە باشەکە ئەوەیە ئەم پەتایە چەندان دەرفەت دابین دەکات بۆ بەهێزکردنی ئەم ئاماژەیە. ئێمە هەوڵی ستراتیژی بەڵام ناڕێکخراو دەبینین بۆ بەدامەزراوەییکردنی گۆڕانکاری لە جێبەجێکردنی مەنهەجدا.

تاقیگەی تاودەری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە دوو بۆنەدا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا تیشکى خستە سەر دوو لایەن بۆ زیاتر پشتڕاستکردنەوەی گریمانەکە. بۆنەکان تیشکیان خستە سەر هەوڵەکانی گۆڕانکاری لە جێبەجێکردنی مەنهەج لەنێو ئەم وەزارەتە و زانکۆ تایبەتەکاندا. ئەم وەزارەتە دەستیکرد بە داکۆکیکرد لە پەرەپێدانی پیشەیی پەرەپێدراو بۆ مامۆستایانی عێراقیی لە کارامەییە تەکنۆلۆژیەکاندا بۆ زیاتر بەناوخۆییکردنی فێربوونی ئەلیکترۆنی. زانکۆ تایبەتیەکان، کە سەرچاوەی زیاتریان هەبوو، دەستیان کرد بە وەبەرهێنان لە ژێرخانی تەکنۆلۆژیدا بۆ ئەوەی بناغەی گۆڕانکاریەکی ماوە درێژ دابنێن لە میتۆدەکانی وانەگوتنەوەدا.

هەموو ئەم هەوڵە پەرشوبڵاوانە بوونەتە گۆڕانکاری لە میکانیزمی جێبەجێکردنی مەنهەج بە شێوەیەکی کاتی، بەڵام لایەنی گۆڕانکاریی هەمیشەییشیان تێدایە بۆ فێربوونی ئاوێتەیى. فێربوونی ئاوێتە هەردوو ڕێگاى ئاسایى و ئۆنلاینى وانەگوتنەوە لەخۆ دەگرێت. ئەم پابەندبوونە بەرەو بەدامەزراوەییکردنی فێربوونی ئاوێتە لەلایەن سەرۆکی بەشی پەرەپێدان و سەرچاوە مرۆییەکانەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا بە شێوەی زارەکی ئاماژەی پێکراوە، "وەزارەت ئامانجی ئەوەیە بەرەو فێربوونی ئاوێتەیى هەنگاو بنێت بەمەبەستی دابینکردنی ڕێگەچارەیەک بۆ زاڵبوون بەسەر دۆخە لەناکاوەکاندا کە کاریگەری دەکەنە سەر بەردوامى پرۆسەی پەروەردە و خوێندن."

ئەم بەدیجیتالیکردنە و گۆڕانکاری لە پەیکەربەندی بازاری هێزی کاردا شێوازى داهاتووی کار لە عێراقدا دەگۆڕێت. لێکۆڵینەوەکەمان ئومێدی ئەوەی هەیە کە لە ماوەیەکى درێژدا ئەم گۆڕانکاریە بەدامەزراوەیی بکات- بە رەچاوکردنی چەرخى کۆڕانکارییەکان لە داهاتوو و بەدەنگەوەچوونی خێرادا-  رەنگە کەبونەوەیەکی خێرای بێکاری نەیەتە دی، بەڵکو گۆڕانکاری لە ڕەفتاری خوێندکاران و پەیکەربەندی بازاڕی هێزی کاردا ڕوو دەدات. بەلای خوێندکارانەوە ئەمە دەبێتە هۆی دابینکردنی دەرفەتی فێربوونی زیاتر بۆ کەسانی دۆخناسک و زیادکردنی ئەگەری جوڵان بەرەو کارامەیی دیجیتاڵی کە داواکارییەکی زۆریان لەسەرە لە بازاری کاردا و فراوانکردنی کراوەیی عێراق بە ڕووى جیهاندا. بۆ بازاری هێزی کار، ئەمە دەبێتە هۆی داواکاریەکی زۆر لەسەر داهێنەرانی دیجیتاڵی و هێزی کاری کارامەدار لەڕووى تەکنۆلۆژیا و بەرنامە و گرافیك دیزاینەر و ڕاوێژکاری کار. بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی پیشەوەران بۆ پەرەپێدانی کارامەییەکانی خۆیان بەبێ داواکردنی دامەزراندنى هەمیشەیی و گۆڕانکاری بەرەو کاری ئازاد. بۆ سەرانسەرى بازاڕ، گشت ئاماژە لاوازە دەستنیشانکراوەکان لە عێراقدا لەماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا، هۆیەکن بۆ هەنگاونان بەرەو بەدیجیتاڵیبوون کە دەبێت کارامەیی زیاتر و بەهای ئابوری زیاتر بهێنێتە کایەوە.

لەم بلۆگەدا، تاقیگەی تاودەری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەر لە هەموو کەسێکیتر لێکۆڵینەوە لەبارەى ئەم گریمانەیەوە کرد بۆ پێشبینیکردنی گرنگیی خوێندنى ئاوێتەیى؛ قۆناغی دواتر بریتیە لە تاقیکردنەوەى گریمانەکە و پشتڕاستکردنەوەی گریمانەکە لەڕگەی ڕێخۆشکردن بۆ خوێندنی ئاوێتەیى. لە ئێستادا، وزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنیەوەی زانستی عێراق و  بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە لە پرۆسەی دامەزراندنی هاوبەشیەکدان بۆ پەرەپێدان بە نەخشە ڕێگایەك بۆ خوێندنی ئاوەێتەیى لە عێراقدا.