بەوردی

بەوردی

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بەهەماهەنگە لەگەڵ حکومەتى عێراق و دەسەڵاتە نێوخۆییەکاندا، کار بۆ بەهێزکردنى تواناى دامەزراوەکانى وڵات و نوێکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان هاوڵاتیان و دەوڵەت دەکات. ئەم کارە لەسەرەتاى ساڵى ٢٠١٩ دا دەستپێکردووە و لە چوارچێوەى بەرنامەى بره‌ودان به‌چاكبوونه‌وه‌و سه‌قامگیری له‌ڕێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نێوخۆییه‌وه‌  ئەنجام دەدرێت و لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت.

بەرنامەکە جەخت لەسەر باشترکردنى کاریگەربوون و بەڕێوەبردنى دەسەڵاتە نێوخۆییەکان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پەرەسەندنى ئابوورى و ڕەخساندنى هەلى کار دەدات بە جەخت خستنە سەر ئەو پڕۆژە سەوزانەى کە لاوان و ئافرەتان تیایاندا بەشدارن و باشترکردنى دۆخى ژیانى ئاوارە گەڕاوەکان و کۆمەڵگاکانى ئەو ناوچانەى کەوتوونەتە بەر کاریگەرى ڕووبەڕووبوونەوەکان.

ئەم بەرنامەیە پشت بەو تەوژمە دەبەستێت کە دووەم بەرنامەی پەرەپێدانى ناوچە ناوخۆییەکان (LADP II)، کۆمەک کراو لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە، هێناویەتە کایەوە کە پاش سێ ساڵ و نیو لە هەوڵى بێ وچان بۆ بەهێزکردنى حوکومڕانى باش لە ناوەڕاستى ساڵى 2018 دا کۆتایى پێهات. LADP II یارمەتیدەربوو لە باشترکردنى گەیاندنى خزمەتگوزارى گشتى و تواناى جێبەجێکردنى بودجە لەڕێگەى باشترکردنى پلانەکانەوە، لەسەر ئاستى کەرتەکاندا، بۆ بەرەوپێشچوون و جێبەجێکردنى پڕۆسە ئابوورییە کۆمەڵایەتییە نێوخۆییەکان لەسەرانسەرى عێراقدا. دەرئەنجام ٤٠ بەڵگەنامەى پلان وستراتیژ و میتۆدۆلۆجى و ڕێنوێنى پلاندانان  ئامادە کران و ٧ میکانیزمى بەشداریکردنى داهێنەرانەى کۆمەڵگا تاقیکرانەوە. پلانى ستراتیژى چاکبوونەوە و پەرەسەندنى شارستانى شارى رومادى یەکێک بوو لەو هەشت پێشینەیەى کە دەبێت لە چوارچێوەى پلانى پەرەسەندنى نیشتیمانى عێراقدا جێبەجێ بکرێن، لەکاتێکدا ستراتیژیەتى شارستانى پارێزگا لەخۆگیرابوو. لەسەر ئاستى کۆمەڵگادا، هەزاران کەس، کە لاوان و ئافرەتانیشیان تێدابوو، سوودمەندى چاڵاکییەکانى بەهێزکردنى کۆمەڵگا و بنیاتنانى تواناکان بوون.