بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وتۆیۆتا عێراق: ڕێچکەیەك بۆ سەرکەوتن له باشترکردنی بار وژیانى گه‌نجانى ده‌ربه‌ده‌ركراو له عێراقدا

ڕاهێنانپێکراوان ئامادەی بۆنەی بەگەڕخستنەکەن. وێنه: جەنگیز یار / به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
گهنجانىدهربهدهركراوه عێراقدا سەرقاڵی دروستکردنی ڕێچکەیەکى نوێن بۆ داهاتووی خۆیان بە پشتیوانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان وتۆیۆتا عێراق. ئەو ململانێیەی سەریهەڵدا لە عێراقدا لە کۆتایی 2013 دا بووە هۆی ده‌ربه‌ده‌ربوونى زیاتر لە سێ ملیۆن كه‌س وتێكچوونى ڕوهشى خوێندن وبار گوزرانىژیانى خه‌ڵكى له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا. بەرنامەی هه‌ستانه‌وه‌وبه‌ده‌نگه‌وه‌چوونى قه‌یران له‌عێراق كهسەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌بۆ پهرپێدان هاوبەشی کرد لەگەڵ یەکێك لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهان له‌بواری ئۆتۆمبیلسازیدا كهئەویش تۆیۆتا عێراقە، به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى هەلی نایاب ودەگمەن بۆ توێژى گه‌نج له ده‌ربه‌ده‌ركراوان ئه‌وانه‌ى دره‌فه‌تى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار لایان سهختهوهبهدواى هه‌لى كاردا ده‌گه‌رێن. بەرنامەی ڕاهێنان لە تەمموزی 2016 دا دروستکرا، وئەنجام دەدرێت بە هەردوو زمانی ئینگلیزی وعەرەبی. تیمی تۆیۆتا عێراق بەرزترین ئاستی ڕاهێنان پێشکەش دەکات بۆ باشتركردنى کارامەیی گهنجهئاوارهكان وپەرەپێدانی توانستى پیشەگەرییەکانیان لە سێ بواردا: پەرەپێدانی تەکنیککاری ئۆتۆمبێل وبەڕێوەبردنی كۆگا وپەرەپێدانی پەیوەندیەکانی کڕیاران. هەندێك لە دەرچووانی بەرنامەکە لەلایەن تۆیۆتا عێراق وهاوبەشەکانی لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا خراونەتە سەر کار وهەروەها لەلایەن بەرنامەی هه‌ستانه‌وه‌وبه‌ده‌نگه‌وه‌چوونى قه‌یران له‌عێراق سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان و هاوبەشەکانیشیەوە یارمه‌تی پێویستیان پێشكه‌ش كراوهلهدۆزینهوهى هه‌لى كار یاخود گێڕدراونەتەوە ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان بۆ دۆزینەوەی کار لە ناوچه‌كانیان، حکومەتی یابان پیشتوانى پێشكه‌ش كردووه‌ئه‌م به‌رنامه‌یه.

نوور، تەمەن ٣٠ ساڵان خه‌ڵكى فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار. وێنه : پاوڵا پیچۆنی/ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق
"خۆم وخێزانەکەم بە ناچاری ماڵوحاڵی خۆمان جێهێشت بەهۆی مەترسی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام (داعش) كه دروستی کردبوو لەناوچەکەدا. لەو کاتەوەی هاتومەتە هەولێر، بەدوای داهاتوویەکی باشتردا گەڕاوم، بەڵام زۆر سەختە کار بدۆزیتەوە بەبێ هەبوونی ئەزموون و کارامەیی پیشەیی." نوور بە سەرکەوتوویی دەرچوو لە 2017 دا لە ڕاهێنانی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی کڕیاراندا.
جگه له ڕاهێنانی پیشەیی، ئەم بەرنامەیە ڕاهێنانی ڕاستەوخۆی سەر کار دابین دەکات بۆ ئامادەکردنی دەرچووان بۆ کارە کردارەکیەکان.
ڕاهێنانپێکراوان سەرقاڵی ڕاهێنانی سەرکارن بەشێوەی کردارەکی بۆ ئەو لایەنانەی فێری بوون لە خولی بەڕێوەبردنی كۆگادا. وێنه: ئەیسەر ئەلعوبەیدی\ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق
لەڕێی بەرەنگاربوونەوەی نه‌ریته باوەکان دەربارەی ڕەگەز لە عێراقدا، ئەم بەرنامەیە هانی دهربهدهركراوه خانمەکان دەدات بۆ کارکردن لەدەرەوەی ماڵەکانیاندا وبەشداربوون لە بەهێزکردنی ئابورییاندا.

ڕاهێنانپێکراوێکی خانم لە خولی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی کڕیارانەوە ئەزموون وەردەگرێت بۆ خزمەتگوزاریی ئۆتۆمبێل. وێنه: تۆیۆتا عێراق
هەندێك لە ڕاهێنانپێراوان کە بە سەرکەوتوویی خولی بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەگەرییان تەواوکردووە لەلایەن تۆیۆتا عێراقەوە خراونەتە سەر کار، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هاندان وهیوا وسەقامگیری لە ژیانیاندا بۆ بەردەوامبوون لە هه‌وڵ وكۆششیان بۆ داهاتوویەکی باشتر.
ئەبوبەکر تەمەن 24 ساڵان، یەکێکە لەو كه‌سانه‌ى كه‌وا تازه دامهزارون، دەرچووە لە ئایاری 2018 دا. لە تکریتەوە هاتووە و لە هەولێر پەنای داوە کاتێك داعش ڕژایە ناو پارێزگای سەلاحەدینەوە. ئەم گه‌نجه لە هەوڵی دۆزینەوەی کاردابوو لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا پاش بەدەستهێنانی بڕوانامە لە یاسادا.

"من کەسێکم به پۆزه‌تیڤانه بیرده‌كه‌مه‌وه، چەندین شت لە ژیانمدا گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه وه زۆرم چەشتووە بەڵام هەست دەکەم ئێستا کەسێکی زۆر بە هێزم. چێژم له كاره‌كه‌م وه‌رده‌گرم وەکو پسپۆری خزمەتگوزاری مەیدانی وه هیوادارم ڕۆژێك بتوانم خوێندنە یاساییەکەم تێکەڵ بکەم لەگەڵ کاری کەرتی تایبەتدا" ئەبوبەکر چاوی لەسەر داهاتووە و خوازیارە بەردەوام بێت لە خوێندن، ئەمەش بە سوپاسەوە بەهۆی ئەو سەقامگیریە داراییەی بۆی دروستبوو لەڕێی ڕاهێنان و خستنە سەرکاریەوە لەلایەن تۆیۆتا عێراق. وێنه: کلەیر تۆماس \ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق
"من حەزم لە کۆمپیوتەرە و ئەوەی پەیوەندی بە کۆمپیوتەرەوە هەبێت من ئامادەم بۆی! دابه‌زینى ڕوشى ئابوری وایکرد سەخت بێت بۆم پشتیوانی خێزانەکەم بکەم تا گوێ بیستی ده‌رفه‌تى ڕاهێنانەکەی تۆیۆتا بووم"
یاسر تەمەنی 27 ساڵە و ژیانی بەهۆی جەنگی بەغداوه تێكچووە و لەوێ ژیا تا ساڵی 2006 کاتێك ناسەقامگیری ئاسایش بووە هۆی ئەوەی خۆی و خێزانەکەی بەرەو دیمەشق هەڵبێن. بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت لە سوریادا وایکرد ئەم کەسە سوود لە کارامەییەکانی ببینێت وکۆمپانیایەکی بچوكی تەکنۆلۆژی دابمەزرێنێت. کاتێك لە 2013 دا چووە هەولێر بەهۆی قەیرانی سوریاوە، دەیزانی دەیەوێت زانیاریەکانی لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری‌دا باشتر بکات. ئەم هەلهى ڕاهێنانی تۆیۆتایە بۆ ئەم کەسە لە کاتی خۆیدا بوو!

لە پۆستەکەی ئێستایدا لە پسپۆری بەشی پارچەی یەدەکدا، یاسر هاتوچۆ دەکات لە نێوان نووسینگه وكۆگای هاوبەشە فرۆشیارەکاندا وچاودێری به‌دواداچوون بۆ بەشی كۆگا دەکات. وێنه: کلەیر تۆماس \ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق
تەغرید تەمەنی 28 ساڵە و لەو ساتەوەی لە ڕاهێنانی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی کڕیاران دەرچووە لە ئایاری 2017 دا، لە تۆیتۆتا عێراق کار دەکات. ئەم خانمە لە موسڵەوە هاتووە و لە بەغدا گەورە بووە تا کاتێك جەنگ بووە هۆی سەختکردنی ژیانی خۆی و خێزانەکەی. لە 2006 دا بڕیاریاندا بچنە سوریا و لەوێ بڕوانامەی ئەندازیاریی شارستانی بەدەستهێنا. کاتێك خێزانەکەی تەغرید بڕیاریاندا بگەڕێنەوە عێراق و لە هەولێر نیشتەجێ ببن لە 2013 دا، تەغرید بۆی دەرکەوت ئەو بڕوانامەیەی لە زانکۆی دیمەشق بەدەستی هێناوە لە عێراق دانی پێدا نانرێت.

"من هەمیشە لە هەوڵی باشترکردنی کارامەییەکانمدا بووم، کۆششم لە زمانی ئینگلیزی‌دا کردووە و چیم بتوانیبا دەمخوێندەوە، بەڵام هێشتا نەمتوانی کارێك بەدەستبێنم. کاتێك هەڵبژێردرام بۆ بەشداریکردن لە ڕاهێنانەکەی تۆیۆتا دا، ئینجا هەستم کرد ژیانم ڕێکخراوە و کەوتومەتە سەر پێی خۆم". وێنه: کلەیر تۆماس/ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق
تەنها پاش چەند مانگێک لە دەستکردن بە کار لە سەنتەری پەیوەندیەکانی تۆیۆتا عێراق، تەغرید پلەی بەرزکرایەوە بۆ پسپۆری کارگێڕی و پەیوەندیەکانی کڕیاران، لەوێدا توانی باشتر کارامەییەکانی خۆی بخاتە کار. ئێستا خوازیاری بەردەوامبوونە لە خوێندن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە ئەندازیاریدا لە داهاتوویەکی نزیکدا.
زۆرینەی گه‌نجه عێراقیەکان کە ژیان وخوێندنیان تێكچووە بەهۆی ململانێکانی ئەم دواییانەوە وئاوارەبوونیان بۆ وڵاتانی تر و شارەکانی تری عێراق وایکرد هەمان دۆخی تەغریدیان بەسەردا بێت، وەکو ئەبوبەکر و یاسر پێش ئەوەی بەشداربن لە بەرنامەی ڕاهێنانەکەی تۆیۆتا- به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان.
بەرنامەی هه‌ستانه‌وه وبه‌ده‌نگه‌وه‌چوونى قه‌یران له عێراق سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان وتۆیۆتا عێراق پابەندن بە بەردەوامبوون بەم هاوبەشێتیەوە بۆ پشتیوانیکردنی گه‌نجانى عێراقی لە باشترکردنی ژیان و گوزەرانیاندا.
کەرتی تایبەت هاوبەشێکی ستراتیژی گرنگە بۆ بەرنامەی هه‌ستانه‌وه وبه‌ده‌نگه‌وه‌چوونى قه‌یران له عێراق سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان لە بەدەستهێنانی ڕوانگەکەیدا بۆ بەهێزکردنی گوزەران وتوانای هەستانەوەی ده‌ربه‌ده‌ركراوان له ناوخۆدا وهه‌روه‌ها پەنابەرە سوریەکان لە ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى كه‌وا میوانداریان ده‌كات. لە سەرەتای دروستبوونی بەرنامەی هه‌ستانه‌وه وبه‌ده‌نگه‌وه‌چوونى قه‌یران له عێراق لە 2015 دا، زیاتر لە 1000 کەس (%27 خانمان) توانیویانە کارێکی دەوام تەواو (فول تایم) بدۆزنەوە لە کەمترین ماوەی 6 مانگدا لەڕێی ڕێکەوتنە هاوبەشیەکانەوە لەگەڵ 35 کۆمپانیای کەرتی تایبەتدا. زیاتر لە 10,800 کەس (%45 خانمان) کارامەییەکانی خۆیان باشترکردووە لەڕێی ڕاهێنانە پیشەییەکانەوە.
بەرنامەی هه‌ستانه‌وه وبه‌ده‌نگه‌وه‌چوونى قه‌یران له عێراق سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان برەودەدات بە چاکبوونەوە وهەستانەوەی کۆمەڵگە دۆخ ناسکەکان بەرامبەر شۆکە هەمەلایەنەکان کە پەیوەندی هەیە بە دۆخی پاش ئازادکردنەوە و گەڕانەوەى ڕێژە زۆر و ئاوارە بوونە ماوە درێژەکانی پەنابەرە عێراقی و سوریەکان. ئەمەش دێتە دى لەڕێی بەرنامەیەکی ماوە مامناوەندی 24-36 مانگەی یەکخستنی بنیادنانی توانستی چۆنیه‌تى بەڕێوەبردن له‌كاتى کارەسات وشیاندنەوەی ژێرخانی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان و چاکبوونەوەی گوزەران وپێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.
نووسینى لیندا فەواز و پاولا پێچۆنی، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق.