پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی

پوختە

پشتیوانیکردن لە پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراق بریتیە لە بەرنامەیەکی پێنج ساڵە کە لە 2020 دا بەگەڕخراوە بۆ برەودان بە کۆمەڵگەی بەهێزتر و ئاشتیخواز و گشتگیرتر لە هەموو عێراقدا. بەسوود وەرگرتن لە وانە فێربووەکان و سەرکەوتنەکانی پڕۆژە و ئەو كارانەی كەپێشتر ئەنجامدارون و پەیوەندیدارن بە پێکەوە ژیانی کۆمەلایەتیەوە لە 2017 ەوە، ئەم بەرنامەیە ڕێبازێکی هەمە لایەنە دەگرێتە بەر بۆ خستنەڕووی چێوەی کاری دامەزراوەیی و میکانیزمە ناوخۆییەکان و پەرەپێدانی توانست و مەنهەجەکانی زانکۆ و پەیوەندیەکانی نێوان کۆمەڵانی خەلك و پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و حکومەت و بەدەنگەوە چوونەکانی ململانێکان. چاڵاكیەكان و ئامانجیان بریتیە لە ئاسانکاری دۆزینەوەی چارەسەری ناوخۆیی و پشتیوانیکردن لە یەکخستنی بەدەنگەوەچوون بۆ ململانێیە هەستیارەكان و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی بۆ ناو حکومڕانێتیی عێراق و سەقامگیرکردن و ئەجێنداکانی پەرەپێدان.

پڕۆژەكان و دەستپێشخەریەكان

زیاتر لە 100 بەشداریی

پێمان گەیشتووە لە میانی پێشبڕكێی هونەری پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی كە لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پەرەپێدراوە، كە چەندین بەشداری داهێنەرانەی لەخۆگرتبوو كە دەرخەری یەكڕێزی عێراقیەكانە بە بەكارهێنانی هونەرێكی بینراو یا كورتە چێڕۆكێك

بۆ زانیاری زیاتر