داهاتووی کەشوهەوا لە پێشانگای عێراق دا

پێشانگا

داهاتووی کەشوهەوا لە پێشانگای عێراق بریتیە لە پێشانگایەکی هونەری دیجیتاڵی کە بانگهێشتی کاراکتەرە نوێیەکانى کۆمەڵگا دەکات بۆ بیرکردنەوە لە داهاتوو و  کەشوهەوا و تێگەشتن لە جۆشی کۆمەڵگەی عێراقی لە بەدەنگەوەچوونیدا بۆ ئاستەنگەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و ئاڵوگۆڕپێکردنى بۆچوونی خۆیان دەربارەی کەشوهەوا کە دەیانەوێت لە عێراقدا بیبینن لە داهاتوویەکى دووردا بە بەکارهێنانی هونەری بینراو.

ئەگەر تۆ بەجۆشیت بۆ ڕووبەرووبونەوەی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراقدا و خوازیاریت دیدی خۆت بەشداری پێبکەیت دەربارەی عێراقێکی سەوزتر و بەردەوام، ئەوا لە پێشانگا هونەریە بینراوەکەماندا بەشداربە، كە رێكدەخرێت لە لایەن تاقیگەكانی  تاقیگەی خێراكردن سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان وبە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی "ستەیشن"، و بەشداری بكە لە بواری پاراستنى ژینگە.

پێوەر: دەتوانیت چ هونەرێك پێشکەش بکەیت؟

جۆری یەكەم: هونەرە جوانەکان (وێنەی کێشراو بە بۆیە، وێنەی کێشراو بە قەڵەم، پەیکەر، سیرامیك و هەڵکەندن ( وێنە  کێشان بە هەڵکەندن لەسەر تەختە و هەڵکەندنی زەخرەفە).

جۆری دووەم: هونەری منداڵان (وێنە كێشان و تابلۆ هونەرییەكان).

جۆری سێ یەم: هونەری دیجیتاڵی (ڤیدیۆ لەبارەى داهاتوو، وێنە لەبارەى داهاتوو، وێنە کێشانی دیجیتاڵی و نەخشی قوماش بە کۆمپیوتەر)

بۆ پێشکەشکردنی کارە هونەریەکانت، تکایە ئەم فۆڕمە پڕ بکەوە و ناو و تەمەن و شوێن و ژمارە تەلەفۆن و واژۆی خۆت بنوسە لەگەڵ نزیکەی 100 بۆ 200 وشە بۆ باسکردنی بیرۆکەکەت بە کورتی، لەگەڵ لینکی گوگڵ بۆ وێنەیەکی ئاست بەرزی کارە هونەریەکە.

گشت یاساکانی بەشداربوون لە پێشانگاكە

شیاوێتی

بۆ ئەوەی شیاوی چوونە ناو پێشانگاكە بیت، دەبێت هاوڵاتی عێراقى بیت.

ڕەزامەندبوون بە یاساکان

بە پێشکەشکردن بۆ ناو نوسین، ئەو كەسانەی كەبەشداردەبن لە پێشانگاكە ڕەزامەند دەبن بە یاساکان و زامنی ئەوە دەکات ناو نوسکردنەکەی بەپێی یاساکانە.

ماوەی پێشانگاكە

پێشانگاكە لە بەرواری 26 ی ئەیلول 2020 دەست پێدەکات و لە بەرواری 30 تشرینی یەکەم 2020 کاتژمێر 11:59 ی شەو بە کاتی عێراق تەواو دەبێت.

چۆنیەتی ناو نوسکردن

ناونوسکردنەکەت لەڕێی ئەم فۆڕمەوە بنێرە و زانیاریەکان پڕ بکەوە و لینکی کارە هونەریەکەت بەشداری پێبکە.

خەڵات

سێ کاری هونەری لە هەر پۆلێنێك دەستنیشان دەکرێت، هونەرمەندەکان بانگهێشت دەکرێن بۆ پیشاندنی کارەکەیان لە پێشانگای هونەریی دیجیتاڵی لە بەرواری 8 ی تشرینی دووهەم 2020 دا.

ڕێساکانی دەستنیشانکردن

دەستەیەك لە دادوەران هەڵدەستن بە دەستنیشانکردنى براوەکان بەپێى ئەم پێوەرانەی خوارەوە:

  •      بیرۆکەی کارەکە دەربارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا بێت لە عێراقدا %50
  •      ئەندێشەکاری %25
  •      ڕوانگە بۆ داهاتوو %25

مافەکانی بەکارهێنان و زانیاری کەسیی

ئەوانەی کارە هونەریەکەیان پێشکەش دەکەن ڕەزامەندن بەوەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و دامەزراوەی " ستەیشن " ئەم کارە هونەریەیان بەکاربێنێت لە کەناڵەکانی پەیوەندیکردنیاندا.

پێشانگای کۆتایی

پێشانگەی کۆتایی بریتی دەبێت لە پێشانگایەکی هونەری بۆ نمایشکردنى باشترین کارە هونەریەکان. پێشکەشکاران وێنەکانیان پیشانی دەستەی دادوەران دەدەن و بیرۆکەکانیان ڕوون دەکەنەوە لەماوەی 3-5 خولەكدا لەڕێیدانیشتنێكدا كە ساز دەكرێت بە ئامادەبوونی هاوبەشەكانمان، كە بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا.

ئەو پرسیارانەى زۆر دووبارە دەبنەوە

- کێ شیاوە بچێتە پێشانگاكە؟

تەنها هاوڵاتیانی عێراقى شیاون بۆ ئەم پێشانگایە. و پێشانگا كە کراوەیە بۆ هاوڵاتیانی تەمەن 18 ساڵ و بەرەو سەر، لەگەڵ ئەوانەی خوار تەمەن 18 ساڵن و باوانێک یان سەرپەرشتیارێکى یاساییان لەگەڵە.

- چ زمانێك بەکاربێنم بۆ پێشکەشکاریەکەم؟

دەتوانیت بە زمانەکانی عەرەبی یان کوردی یان ئینگلیزی ئەم کارە ئەنجام بدەیت.

- دادوەران چۆن هەڵبژاردنەکە ئەنجام دەدەن؟

بڕوانە ڕێساکانی دەستنیشانکردنمان.

- چۆن بزانم کارە هونەریەکەم دەستنیشانکراوە بۆ پێشانگای کۆتایی؟

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پەیوەندیت پێوە دەکات لەڕێی ئەو ئیمەیڵەی بەکارت هێناوە بۆ ناونوسکردنەکەت تا بەرواری 6 تشرینی دووهەم 2020.

- دەتوانم خۆم ناونوس بکەم لە زیاتر لە پۆلێنێکدا؟

هەر کەسێك دەتوانێت خۆی ناونوس بکات بۆ تەنها یەك پۆلێن. خۆت ناونوس مەکە زیاتر لە جارێك لە هەمان پۆلێندا. بۆ نمونە دەتوانیت وێنە کێشان پێشکەش بکەیت، بەڵام ناتوانیت لە وێنە کێشانیش و وێنەی دیجیتاڵیشدا بەشدارى بکەیت.