زانیاریی خێرا: بەرنامەی سەروەریی یاسا
زانیاریی خێرا: بەرنامەی سەروەریی یاسا
2016 August 2
بەرنامەی سەروەریی یاسای سەربە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP ئامانجی برەودانە بە گەیاندنی کاریگەری دادوەری و ئاسایشی بەدەنگەوەهاتوو و پشتپێبەستراو، وە پاراستنی مافی خەڵک و پشتیوانیی ئاساییبوونەوەی دوای ململانێ و لەخۆگرتنی پەرەپێدانە لە عێراق.
لەکاتێکدا ژینگەی ئاسایش لە وڵاتەکەدا ئاڵۆز و بەرەنگاری ئامێزە، ئەم بەرنامەیە بۆ ئەوە داڕێژراوە تا بەدەنگەوەچوونی هەبێت بۆ پێداویستییە دەستبەجێکانی دادوەری و ئاسایش و هەروەها بۆ دانانی بناغەی سەقامگیری و پەرەپێدانی ماوەدرێژ.
ئەم لاپەڕەیەی زانیارییە خێراکان بوارە سەرەکییەکانی بەشداریکردن و بەدەستهێنان لە ٢٠١٥دا پوختە دەکات.
خاڵە بەرچاوەکان
- ٣٠٠٠ قوربانیی توندوتیژیی لەسەربنەمای جێندەر SGBV لەناو دانیشتوانی ئاوارە ناوخۆییەکاندا سوودیان لە خزمەتگوزارییەکانی هاوکاریی یاسایی وەرگرتووە.
- ستراتیجییەکی ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا.
- هۆڵەندا و دانیمارک لەنێو کۆمەککارە سەرەکییەکاندان بۆ چالاکییەکانی UNDP بۆ سەروەریی یاسا.