ڕاپۆرتی چارەکی چوارەمی ٢٠١٥ی بەرەوپێشچوونی دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ

ڕاپۆرتی چارەکی چوارەمی ٢٠١٥ی بەرەوپێشچوونی دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ

2016 August 2

لەکاتی چارەکی چوارەمی ٢٠١٥دا، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP هەستا بە فراوانکردنی کارەکانی دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS بۆ کارکردن لە چوار پارێزگادا کە ڕاستەوخۆ کاریگەریی داگیرکاری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)یان لەسەرە: سەلاحەدین، نەینەوا، دیالە، ئەنبار.

وڵاتە بەخشەرەکان ١٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیان بەخشی، لە سەرەتای کانونی یەکەمدا بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سەقامگیرکردن لە سەڵاحەدین (تکریت) و نەینەوا (سینونی). لە سێ هەفتەی کۆتایی کانونی یەکەمدا UNDP بڕی ٣٤.٥ ملیۆن دۆلاری وەرگرتوە لە سیانزە وڵاتی بەخشەرەوە لەگەڵ ١٣ ملیۆن دۆلاری تر وەکو بەڵێن. لە سەرەتای کانونی دووەمدا، بڕی ٢١ ملیۆن دۆلار دانرا بۆ پڕۆژەکان لە چوار پارێزگاکەدا. وردەکاریی دارایی لە بەشی کورتەی داراییدا لەم ڕاپۆرتەدا دابینکراوە

تکریت کە پایتەختی پارێزگای سەلاحەدینە پێکهاتوە لە کۆی هەوڵەکانی سەقامگیرکردنی UNDP لە ماوەی چارەکی چوارەمدا. بیست و نۆ پڕۆژەی شیاندنەوەی ژێرخانی ڕووناکی نزیك تەواوبونن و پێنج دانە تەواو بوون، کە ڕاستەوخۆ پاڵپشتیی بۆ ١٣٠ هەزار کەس دابین دەکات کە لە ئابی ٢٠١٥ەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵیان. لە تکریتدا پڕۆژەکانی شیاندنەوەی ئاو زیادی کردوە و جۆرایەتی ئاو وەکو دۆخی پێش ململانێکان باش بۆتەوە. پڕۆژەکانی شیاندنەوەی کارەبا یارمەتی حکومەت دەدەن لەوەی بگاتە دابینکردنی %١٠٠ ی داواکارییەکان. زیاتر لە ١،١٥٠ کچ و کوڕ سود لە نۆژەنکردنەوەی چوار قوتابخانە دەبینن و ٣٠ هەزار کەس سود لە نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە تەندروستیەکان دەبینن. پارە بۆ کار و بەخشین (منحة) بۆ کاری بچوک پاڵپشتیی ٥٥ خێزانی کردوە و گەڕەک و شوێنە گشتیەکانی لە سەرتاسەری شارەکەدا پاککردۆتەوە و ٩ بینای فاکەڵتی و ٣ بینای کارگێڕیی لە زانکۆی تکریتدا خستۆتەوە سەرکار کە لە ئێستادا ١٨ هەزار خوێندکار لەم وەرزەدا تیایدا دەخوێنن.

هەوڵەکانی سەقامگیرکردنی ڕەمادی کە UNDP پاڵپشتیی دەکات بە دانانی ڕاوێژکاری سەقامگیرکردن لەناو نوسینگەی پارێزگاری ئەنباردا، بۆ دەستکردن بە کڕینی ١٠٣ مۆلیدە و سێ وێستگەی جوڵاو و شەش ئامبولانس بۆ دانانی پێشوەختە و دروستکردنی تۆڕیک لە هاوبەشان بۆ ژیان و ڕێگرییەکانی ئاشتەوایی کۆمەڵگاکان.

لە پارێزگای نەینەوا، UNDP دەستی کردوە بە تەواوکردنی شیاندنەوەی نەخۆشخانەی سینونی کە خزمەتی دانیشتوانە یەزیدیەکان دەکات. تیمی FFIS کاری هەڵسەنگاندنی پێویستیەکانی پڕۆژەکەی ئەنجامدا لە سەعدییە و دەرگای یەکەم قۆناغی لە ڕێگرییەکان لە دیالە دا کردەوە

یەکێك لە وان فێربووەکان شەش مانگ دوای دەستپێکردنی FFIS پێویستبوونی سیستەمێکی بەهێزتری چاودێرییە کە میکانیزمی پشتڕاستکردنەوەی دەرەکی هەبێت، نەک تەنها وەدەستهاتووەکانی پڕۆژە دەستبەجێیەکە پێوانە بکات، بەڵکو کاریگەریی فراوانتری سەقامگیرییش پێوانە بکات لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا

خاڵە بەرچاوەکان

  • چالاکیەکانی سەقامگیرکردن لە تکریت بڕی ٨.٣ ملیۆن دۆلاری تێچوە و خەمڵێنراوە کە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی هەبێت بۆ ١٣٠ هەزار کەس کە لە ئابی ٢٠١٥ەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
  • UNDP چالاکیەکانی فراوانکرد لە سەڵاحەدیندا بۆ ئەلدور و مەکەشیفە، کە دوو شارۆچکەی سەرەکیین لە نێوان تکریت و بەغداد دا، لە کاتی ڕاپۆرتکردنەکەدا
  • بوجەی گشتیی لە ٥٩ ملیۆن دۆلارەوە زیادی کرد بۆ ١٠٠ ملیۆن دۆلار، نزیکەی ٧٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ٢٠١٦ەیە
Document Type
Regions and Countries