تاقیگەكانی خێراكردنی پەرەپێدان: چارەسەری داهێنەرانە بۆ چەرخی 21 ى زاينى
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان تۆڕی جیهانیی تاقیگەی خێراكردنی دامەزراندوە بۆ پیشاندانی ڕێگەی نوێی کارکردن لە پەرەپێداندا. لە جیهاندا ئەم تۆڕە گەورەترین و خێراترین تۆڕی فێربوونە کە 60 تاقیگە پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ خزمەتکردنی 78 وڵات لە جیهاندا بۆ پێکەوە کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئاستەنگیە پەرەپێدانەکیەکانی ئەمڕۆکە لەسەر ئاستێکی فراوان و وەڵامدانەوەی خێرا و گەورە.
تاقیگەكانی خێراكردنی پەرەپێدان لە عێراقدا
تاقیگەی خێراكردنی پەرەپێدان لە 2019 دا لە عێراقدا دەستی پێکرد بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرە ناوخۆییەکان بۆ ئاستەنگیە پەرەپێدانەکیە نیشتیمانیەکان. لە 2019 و 2020 دا، ئەم تاقیگەیە جەخت دەکاتەوە سەر دوو ئاستەنگیی سەرەکی، گەنجان و بێکاری لەگەڵ گۆڕانکاریی کەشوهەوا. بە بەکارهێنانی چارەسەرە ڕووماڵیەکان و پشكنین و ئەزموونکردن، ئەم تاقیگەیە کاردەکات لەسەر ئاستێکی گەورە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ناوخۆیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگیە ئاڵۆزەکان لە ڕوانگە نوێ و داهێنەرەکانەوە. هاوتەریب ئەم تاقیگەیە لە ئامادەباشیدایە بۆ هاتنە پێشەوە و وەڵامی خێرا لەکاتی دەرکەوتنی دۆخە کتوپڕیە نوێیەکاندا، وەکو پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
ئەم تاقیگەیە شان بە شانی شارەزا تەکنیکیەکانی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کاردەکات بۆ تێگەشتن لەوەی ڕوودەدات لە ئەرزی واقیعدا و هەروەها چی جۆرە ئاستەنگیەك ڕووبەڕووی کۆمەڵگەکان دەبێتەوە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا. پاشان تیمەکە کاردەکات بۆ دەستنیشانکردنی دەرفەتەکانی جێبەجێکردنی چارەسەرە ناوخۆییە داهێنەرەکان و تاقیکردنەوەیان و بینینی ئەوەی چۆن دەتوانرێت باشتر بکرێن و یەکبخرێنە وەڵامەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و حکومەت و هاوبەشە ناوخۆییەکانەوە.
تاقیگەی خێراكردن کاردەکات بەرەو ئەم ئامانجانە لە 2020-2021 دا:
- زیادکردنی توانست بۆ پشکنین و هەستپێکردن و دروستکردن و ئەزموونکردنی چارەسەرە پەرەپێدانەکیە بەردەوامیپێدراوەکان کە پەیوەندیدارن بە گەنجان و بێکاری و گۆڕانکاری کەشوهەواوە لە هەموو عێراقدا.
- گەورەکردنی چارەسەرەکان لەسەر ئاستی نیشتیمانی و باشترکردنی بیرتیژیی پێکەوەیی لەڕێی ڕێسا و بەرنامەڕێژییەوە یان لەڕێی گەشەکردنی بازاڕەوە بۆ پشتیوانیکردنی کارسازیە سەربەخۆکان.
- دامەزراندنی تۆڕێکی جیهانیی فێربوون و یەکخستن بۆ دەرخستن و بەهێزکردنی چارەسەرە ناوخۆییەکان و لەهەمان کاتدا جوڵاندنی هاوبەشیەکی فراوان و چالاك لەو لایەنانەی بەشدار دەبن بۆ باشترکردنی زانیاری و سەرچاوە و ئەزمونەکان.
تاكو ئێستا چیمان وەدەستهاتووە
- پەرەپێدانی میتۆدی جیهانیی داهێنەری بەناوخۆییکراو و ڕێچکەی دیزاینکراوی جەختکراو لەسەر مرۆڤ کە سازکراوە بۆ کاری تۆڕی تاودەر لە عێراقدا لەڕیی سوڕی فێربوونی ئەزموونەکیەوە کە کاردەکات بۆ پێکبەستنەوەی کەلێنی نێوان ئاستەنگیەکانی سەدەی 21 و ڕێبازە هەنوکەییەکان کە حکومەت و ڕێکخراوەکان و بەرژەوەندیداران پەیڕەوی دەکەن.
- پشکنینی ئاستەنگی و دەرفەتە دەستنیشانکراوەکان کە پەیوەندیدارن بە ئاستەنگیەکانی گەنجان و بێکاریەوە لە عێراقدا، لەڕێی پشکنینی بەردەوام بۆ چارەسەرە ناوخۆییەکان و بنیادنانی هاوبەشیی ستراتیژی کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەزموونە ئاست گەورەکان لە ئەرزی واقیعدا.
- بەهێزکردنی توانستی حکومەت بۆ دەستنیشانکردنی ئاستەنگی و چارەسەرە پەرەپێدانەکیە نیشتیمانیەکان. ئەمە بەدەستهێنرا لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپەوە بۆ چالاکوانان و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارە عێراقیەکان و پێشکەشکردنی میتۆدی بیرکردنەوەی سیستەماتیکی و یەکخستنیان بۆناو ڕێگەی نوێی بیرکردنەوە و پرۆسەی کارەوە.
- پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی چارەسەری ناوخۆیی بۆ خستنەڕووی پەتای ڤایرۆسیی كۆرۆنا لە عێراقدا، پەرەپێدان و برەودان بە سەکۆی هوشیاری بە هاوبەشی لەگەڵ چەند بەرژەوەندیدارێكدا.
- دامەزراندنی تۆڕێکی فێربوون لە ناوخۆی عێراقدا ناسراو بە تیمی خزمەتگوزاریی کۆمەڵگەیی تاقیگەی خێراكردن. ئەمە تیمێکە پێکهاتووە لە 35 خۆبەخش لە لایەن چەند بەرژەوەندیدارێکەوە وەکو ڕێکخراوە ناحکومیەکان و چالاکوانان و کەرتی تایبەت و دامەزراوەکانی پەرەپێدانی پیشە بۆ دڵنیابوون لەوەی کێشە دەستنیشانکراوەکان و چارەسەرە ناوخۆییەکان پەرەیان پێبدرێت بە هاوکاریی کۆمەڵگە و دڵنیابوون لە بەردەوامیپێدراوێتی.
- بەگەڕخستن و تاقیکردنەوەی یەکەمین چارەسەری ناوخۆیی تاقیگەکە کە بریتیە لە نامیلکەی ڕاهێنانی بیرکردنەوەی دیزاینکردن کە نوسرابوو لەلایەن تیمێكی گەنجانی خۆبەخشەوە لە داهێنان بۆ پڕۆژەی پەرەپێدان بە ڕاوێژکاری و بەشداری چەند بەرژەوەندیدار و خوێندکار و مامۆستا و کارسازان و بەرپرسانی حکومی و کارمەندانی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە.
زانیاری زیاتر لەم لینكانەی خوارەوە بخوێنەرەوە دەربارەی تاقیگەكانی خێراكردنی پەرەپێدان:
Learning smarter; a global hunt for solutions to 'frontier challenges'