گروپەكانی ئاشتی ژنان و گەنجانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان تایبەتن بە بەهێزکردنی تواناكانی ژنان و گەنجان لە بواری سەرکردایەتی و فراوانکردنی ڕۆڵەکانیان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا. ئێمە پێکەوە ئامانجمان بەرەوپێشبردنی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئاشتی بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ٢٠٠ خۆبەخشی ڕاهێناوە و پشتگیری زیاتر لە ١٠٠ دەستپێشخەری کۆمەڵگەیی کردووە، نزیکەی ٩٦ هەزار بەشداربووی لە هەوڵەکانماندا بەشدار کردووە.
ئەمساڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان گروپی نوێ لەسەر ئاستی قەزاکان لە کەرکوک/حەویجە، ئەنبار/قائیم، دیالە/خالس، سەڵاحەدیین/بەلەد، و نەینەوا/بەعاج دادەمەزرێنێت.
پێویستە داواکارانی ئارەزومەند ئەم پێوەرانەی خوارەوەیان تێدابێت:
- پێویستە تەمەنت لە نێوان ١٨-٢٩ ساڵ بێت بۆ ئەوەی بەشداری تیپەکانی لاوان بکەیت یان ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بۆ ئەوەی بەشداری تیپەکانی ئافرەتان بکەیت.
- دەبێت دانیشتووی یەكێك لەم قەزایانە بێت: حەویجە، قائیم، خالس، بەلەد، بەعاج.
- دەبێت ئارەزووت هەبێت كە بەشداربیت لە کاری خۆبەخشی و برەودان بە پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی.
- بتوانیت كاتى خۆت تەرخان بكەیت و پابەندبیت كە بەشێوەیەكی كار بەشداربیت لە هەموو چاڵاكییەكانی گروپدا.
لەگەڵمان بن لە داڕشتنی داهاتوویەکی گەش و ئارام بۆ عێراق.
ئەمڕۆ لێرە داواکاری پێشکەش بکە!
دوا وادەی پێشکەشکردن ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤