ڕاپۆرتی بەرەوپێشچوونی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ بۆ چارەکی دووهەم و سێهەمی ساڵی 2015

ڕاپۆرتی بەرەوپێشچوونی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ بۆ چارەکی دووهەم و سێهەمی ساڵی 2015

2017 April 18

ڕاپۆرتی بەرەوپێشچوونی چارەکیی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) بۆ چارەکی دووهەم و سێهەمی ساڵی 2015 بریتیە لە بەڵگەنامەیەکی وێنەدار و زانیاری لەسەر بەرەوپێشچوونی چالاکیەکانی سەقامگیرکردنی سەر بە UNDP تێدایە لە حوزەیران تا ئەیلولی 2015 دا، ئاستەنگیەکان و وانە فێربووەکان و پلانەکانی داهاتوو لەگەڵ زانیاری نوێی داراییش لە خۆ دەگرێت.

دوا بەدوای دامەزراندنی FFIS لە حوزەیرانی 2015 دا، UNDP یارمەتی پارێزگارە قەزاییەکانی سەلاحەدین و نەینەوا ی داوە بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن لەناوچە تازە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش). لەگەڵ ئەمەشدا، UNDP پشتیگری پارێزگاری ئەنباری کردوە لە ئامادەکردنی پلانی سەقامگیرکردندا.

لەماوەی ئەنجامدانی ڕاپۆرتکردنەکەدا، شوێنی تاقیکردنەوەی UNDP بۆ سەقامگیکردن بریتی بوو لە قەزای تکریت لە سەلاحەدین. UNDP بە خێرایی کاری کرد بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژە بەپەلە و سادەکانی شیاندنەوەی ژێرخاندا هەروەها هاوبەشیکرد لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیە ناوخۆییەکاندا بۆ پڕۆژەکانی پارە بەرامبەر کار و بەخشین (منحة) ی بچوک بۆ ئەو کارانەی تازە دەستپێکراونەتەوە. ئەم پڕۆژانە کاریگەری هەبوو لەسەر دەیان و هەزاران کەس و بووە هۆی دروستکردنەوەی متمانە لەو کەسانەی دەگەڕێنەوە بۆ تکریت.

چالاکیەکانی سەقامگیرکردنەوە دووچاری ئاستەنگیی گەورە دەبنەوە، وەکو دڵنیایی لە بەردەوامبوونی ئاسایش لە ناوچە ئازادکراوەکاندا. مانگەکانی سەرەتای چالاکیەکانی FFIS بوە هۆی فێربوونی وانەی گرنگ بۆ کارەکانی داهاتوو. پلاندانان بۆ سەقامگیکردنی موحتەمەل پێش ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی سەربازی دەبێتە هۆی خێراکردنی تەداخولەکان هەرکاتێك ناوچەکە ئازادکرا. ئەمەش پێویستی بە شێوازی کاری داهێنەرانە و پلاندانان و لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ پێکهاتە مەدەنی و سەربازیەکان هەیە لەسەر ئاستی پارێزگاکاندا، بە تایبەتی لە ئەنباردا. کارکردن لەگەڵ دەستەی ئاڕاستەکردنی FFIS و حکومەتی عێراق و بەخشەرەکان دەبێتە هۆی دانانی ئامانجەکان و بڕیاردان لەسەر ناوچەکانی داهاتوو بۆ کارکردن و دەستاودەستکردنی بەرنامە ماوە درێژەکانی سەقامگیرکردن کە پشتگیری چاکبونەوە و کەوتنەوەکار دەکات لە ناوچە ئازادکراوەکاندا.

خاڵە بەرچاوەکان

  • UNDP هاریکاری پارێزگارە قەزاییەکانی سەلاحەدین و نەیەنەوای کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش).
  • پڕۆژەکان کاریگەریان کردە سەر دەیان و هەزاران کەس و بووە هۆی چاندنەوەی متمانە لەو کەسانەی دەگەڕێنەوە ناو تکریت.
  • چالاکیەکانی سەقامگیرکردن دووچاری ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە، وەکو دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی ئەمن و ئاسایش لە ناوچە ئازادکراوەکاندا.