سەركردایەتیمان

UNDP Iraq

 

کورتە ژیاننامە: ئاوکی لوتسما

ئاوکی لوتسما لە رێکەوتى 28ی تشرینی دووەمی 2022دا بووە نوێنەری نیشتەجێی ئۆفیسی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان لە عێراق، پێش ئەمەش لە ماوەى نێوان شوباتی 2019 تا تشرینی دووەمی 2022 نوێنەری نیشتەجێی ئۆفیسی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان بووە لە یەمەن، و لە مانگی ئابی 2016 وەک بەڕێوەبەری گشتى لە یەمەندا دەست بەکاربووە.

کارکردنی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە ساڵی 1994دا دەستی پێکردووە. و بەرێزیان چەندین پۆستی هەبووە لەوانە: بەڕێوەبەری گشتى لە ڕواندا، ڕاوێژکاری باڵای چاکبوونەوە لە ئۆکرانیا، جێگری بەڕێوەبەری گشتى بەرنامە لە سودان، و جێگری نوێنەری نیشتەجێى بەرنامە لە ئۆگاندا. بەڕێز لوتسما خاوەنی بروانامەى ماستەرە لە زانستی کارگێڕی بازرگانی و ئابووریی لە پەرەپێداندا.