کەمپینى "با کۆڕۆنا ببەزێنین" کە لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەکى کراوە ئاستى هۆشیارى ملیۆنان کەس لە عێراق بەرزدەکاتەوە

2020 October 4

هەماهەنگی نێوان دەستەڵاتە خۆجێیەكان و كۆكردنەوەی دەیان خۆبەش بووە هاوكارێك بۆ گەیشتنی كەمپەینەكە بۆ كۆمەڵگە ناوخۆییەكان. وێنە: عبدوڵلا موئەیەد جواد و بلال عەبدئەلمەهدی و قوسەی موستەفا \ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و دەزگای ڕوانگە / 2020

هەولێر، 4 تشرینی یەکەم، 2020 - زێنە سەباح، دانیشتووى شارى بەغدایە، گوتى: "توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووم و بۆ ماوەى نزیکەى 10 ڕۆژ بەدەست نیشانەکانیەوە دەمناڵاند، کە یەکێک لەوانە تا بوو. هەوڵم دەدا بیر لە نەخۆشییەکە نەکەمەوە. هەروەها دەرمانم بەکار دەهێنا کە لە لایەن دکتۆرەوە بۆم دەستنیشان کرابوو لەگەل ڤیتامین بۆ بەرزکردنەوەى بەرگرى جەستەم. لەهەمان کاتیشدا لە ماڵەوە لە کارکردن و وەرزشکردن بەردەوام بووم. بەم شێوازە بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵبووم."

 زێنە یەکێکە لەو 358,290 کەسەى ناویان لە تۆمارى تووشبووان بە کۆرۆنا تۆمار کراوە، کە بووەتە هۆى گیان لەدەستدانى 9,100 کەس لەسەرانسەرى عێراقدا، بەگوێرەى داتاکانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە مانگى ئەیلولى 2020 دا. زێنە چیرۆکى خۆى بۆ ئێمە باسکرد بۆئەوەى ئاستى هۆشیارى لەبارەى ڤایرۆسەکە و نیشانەکانى و گرینگى تەندروستى دەرونى و سەلامەتى بەمەبەستى چاکبوونەوە. لە ڕاستیدا، ئەمانە لەنێو ئامانجە سەرەکییەکانى کەمپینى باکۆرۆنا ببەزێنیندا بوون.

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئەم کەمپینەى لە مانگى حوزەیران تاکو ئەیلول ى 2020 جێبەجێکرد لەچوارچێوەى هەردوو بەرنامەى  پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عێراقدا لەڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە، کە لە لایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت، و بەرنامەى بەرەوپێشەوە کە لەلایەن سندوقى متمانەى یەکێتى ئەوروپا "مەداد" بۆ بەدەمەوەهاتنى قەیرانەکانى سوریاوە  کۆمەک کراوە. کەمپینەکە دوو بەش بوو، ئۆنلاین و ئۆفلاین، و گەیشت بە نزیکەى 31.7 ملیۆن کەس لە عێراقدا.

بەهەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتە نێوخۆییەکان و بەگەڕخستنى دەیان خۆبەخش، کە لەنێویاندا خۆبەخشانى ڕێکخراوى لەگەڵ ئێمەدا خۆبەخشى بکە و دەزگای ڕوانگە هەبوون، هاریکارى کەمپینەکەیان کرد بۆئەوەى بگات بە دانیشتوانە نێوخۆییەکە لە نزیکەى  5,390گەڕەک و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکاندا. خۆبەخشەکان بە بێ وەستان کاریان دەکرد بۆ بڵاوکردنەوەى نزیکەى 70,000 کەرەستەى هۆشیارکردنەوە لە 10 پارێزگادا کە بریتى بوون لە هەولێر و دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجە و نەینەوا و ئەنباڕ و سەڵاحەدین و بەسڕە و میسان و زیقار لە چوارچێوەى ئەو دوو بەرنامەیەى ئاماژەیان پێدرا.

پۆستەرى زانیارى کە نیشانەکان و پاکژکردنەوەى دەستەکان و ڕێنوێنى پاکوخاوێنى و خۆپارێزى تیادا نوسرابوو هەروەها لەزگەى ئەرزى و ئۆتۆمبیلیش بڵاو کرانەوە بەمەبەستى هاندان بۆ دوورەپەرێزى جەستەیى.

سەباح سەعید، گۆشتفرۆشە لە دهۆک، بەبێ دوودڵى داواى لە کڕیارەکانى دەکرد پاکژکەرەوەى دەستى بەکار بهێنن و دەمامکەکانیان بەڕێکى ببەستن بەرلەوەى بچنە نێو دوکانەکەیەوە، گوتى: "پۆستەرەکانى کەمپینەکە بیریان دەخستمەوە کە هەمیشە پاش تەواو بوونى کارەکەم دەستەکانمە پاکژ بکەمەوە."

بۆردى زانیارى هەڵواسراو کە تیایدا ڕێنمایی تەندروستى نیشان دراوە لە خاڵەکانى پشکنین و چەندین کەمپدا بۆ ئاوارە نێوخۆییەکان و پەنابەرە سوریەکان لە هەرێمى کوردستاندا دانران. هەروەها چەندین بەرپرس و ئەفسەرى پۆلیس و کارگوزارانى هێڵی پێشەوە لە سوپەرمارکێتەکان و نانەواخانەکان و دەرمانخانەکان یەخەبەندى تایبەت بە کەمپینەکەیان بەست کە تیایدا ئاماژە بە سوپاسگوزارى و ئەرێنى کرابوو.

شنە، خانمێکى دانیشتووى سلێمانییە، گوتى: "بەهاوکارى ئەم کەمپینە هۆشیاریەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، خەڵکى زیاتر پابەندى ئەم ڕێنماییە تەندروستییانەن کاتێک دەچن بۆ بازاڕ."

بە بەگەڕخستنى حەوت سەکۆى دیجیتاڵى، کەمپینە سەرتاسەریەکەى وڵات کەیشت بە 2.7 ملیۆن کەس و 340,000 کەس بەشدارییان تیادا کرد لە ڕێگەى 533 بڵاوکراوەى جۆراوجۆرى میدیایى. بەپێى خەمڵاندنەکان، سەدا 73 ى بەشداربووان نیر و 26 لە سەدیان ئافرەت بوون، کە ئەمەش وێناى بەکارهێنەرانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەردەخات.

سەرۆکى شاندى یەکێتى ئەوروپا بۆ کۆمارى عێراق , بەڕێز باڵوێز مارتن هوت، گوتى : "کۆرۆنا مەترسییە بۆ سەر هەموومان. کەمپینى باکۆرۆنا ببەزێنین ڕێگەیەک بۆ دەربڕینى هاوسۆزى یەکێتى ئەوروپا لەگەڵ خەڵکى عێراق و هەرێمى کوردستاندا و بۆئەوەى نیشانى بدەین کە بەیەکەوە دەتوانین هاریکاربین بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى و زاڵبوون بەسەر ئەم پەتایە و چاکبوونەوە بەشێوەیەکى خێراتر." باڵوێز هوت لە پارچە ڤیدیۆیەکى نا فەرمیدا دەردەکەوێت کە تیایدا خۆپارێزییەکانى خۆى لە کاتى کارى ڕۆژانەیدا لە شوێنى کارى شاندەکە لە بەغدا نیشان دەدات.

نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتو زێنە عەلی ئەحمەد، سوپاسگوزارى خۆى بۆ یەکێتى ئەوروپا و سندوقى متمانەى مەداد دەربڕى بۆ کۆمەک کردنى ئەم کەمپینە و گوتى: "هاوکارییەکانى یەکێتى ئەوروپا لەکاتى تەنگانەدا گەیشتووە بە خەڵکى عێراق. ئەوەى هانیداوین بریتییە لەخۆگەنجاندن لەگەل دۆخە سروشتییە تازەکەدا کە ووردە ووردە لەژێر ڕۆشنایى کەمپینە هۆشیاریەکەدا و هەوڵە هەمەلایەنەکانى لایەنەکانى دەسەڵات و کۆمەڵگا نیوخۆییەکە و خاوەن بەرژەوەندییەکانى تر دێتە ئامانج."

وەک یەکەم کارى لەو شێوەیە بۆ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، کەمپینەکە زانیارى سەرنجڕاکێش و ناوەرۆکێکى سادە و داهێنەرانەى خستە بەردەست بۆئەوەى زیاتر لەگەڵ لاوەکاندا بگونجێت و نامۆ نەبێت. خەڵکێکى زۆر بەشدارییان لە کۆنسێرتە ئۆنلاینەکە  و یاری پرسیارو وەڵامى ئۆنلاین لەبارەى ڤایرۆسەکەوە کرد. لە کۆنسێرتەکەدا ، بەناوى میوزیک دۆستمانە، 16 هونەرمەندى دیارى عێراقى و کوردى بەشدارییان تیادا کرد و زیاتر لە 160,000 کەس تەماشایان کرد.

لە نێو ئەوانەدا، عەلى ئەل نەسڕاوى  هەبوو، کە لاویکە و لە ڤایرۆسەکە چاک ببووەوە و لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆکەى خۆى بۆناردین. ناوەرۆکى پەیامەکەى بریتی بوو لە: "دوورەپەرێزى جەستەیى پەیڕەو بکە و دەمامک ببەستە بۆ ئەوەى توشى فایرۆسەکە نەبیت یاخود کەسیتر توش نەکەیت."

#با_كۆرۆنا_ببەزێنین

***

فەرمو بۆ بینینى لیستى ڤیدیۆکانى کەمپینى با کۆرۆنا ببەزێنین لە یوتیوب و ئەلبومى وێنەکان لە " PhotoShelter".

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە :

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق:

نداء هلال، ڕاوێژکارى پێشکەوتووى بوارى پەیوەندییەکان

ئیمێل: nidaa.hilal@undp.org

مۆبایل: 0799 745 751 964+

نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق:

ئه‌لسادق  ئەلعەدلی، بەرپرسى ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانى

ئیمێل: Alsadiq.AL-ADILEE@eeas.europa.eu

مۆبایل: 5377 928 780 964+

eeas.europa.eu/delegations/iraq

 facebook.com/EUinIraq   

 @euambIraq