پیشاندانی دەرفەتی یەکسانی خوێندن بۆ کچان و کوڕان

2019 December 9

کچێکی تەمەن 14 ساڵان وتی "ئەگەر ئێمە هەموومان بە یەکسانی بخوێنین، هەموو نەوەکان نەوەیەکی زیرەك دەردەچن."

بۆ بەرزڕاگرتنی هەلمەتی جیهانی '16 ڕۆژ بۆ چاڵاكیەكانی لە دژی توندوتیژی بنەما لەسەر ڕەگەز' (25 ی تشرینی دووەم بۆ 10ی کانونی یەکەم)، خوێندکارانی قوتابخانەی ناوەندی سینونی جۆش و حەزی خۆیان پیشاندا بۆ دەرفەتی یەکسانی خوێندن لە ڕێی هونەرەوە.

خوێندکاران داوایان لێکرا وێنە بکێشن بۆ پیشاندانی ئەوەی بۆچی ئافرەتانیش وەکو پیاوان دەبێت هەمان مافی خوێندنیان هەبێت لە قوتابخانە و کۆلیژەکاندا، خوێندکارەکان کە تەمەنیان جیاواز بوو هێزی ئافرەتانی خوێندەواریان نیشاندا لەگەڵ ئەو بەربەستانەی تا ئەمڕۆکە هێشتا لەبەردەم دەرفەتی خوێندنی کچاندان.

ئەم چاڵاكیە و چەند چاڵاكیەكی تر بە شێوەیەك دیزاینکران بۆ بەرز ڕاگرتنی هەڵمەتە 16 ڕۆژیەکە، هەموو ئەمانە توانرا ئەنجام بدرێت لەڕێی هاوبەشیە بەردەوامەکەی نێوان ڕێکخراوی بەهانەوەچوونی ئیسلامی جیهانی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق. ئەم هاوبەشیە بەشێکە لە پڕۆژەی خۆشگوزەرانی کە کۆمەکی دەکرێت لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە، کە بەهۆی ئەمەوە 250 هاوڵاتی گەڕاوە لە کۆمەڵگە خانەخوێکانی شەنگال و حەمدانیەدا بڕێکی کەم پشتیوانی بە شێوەی ڕاهێنان و پارە وەردەگرن بۆ پەرەپێدانی کار.

ئەوەی گرنگە ئەم پڕۆژەیە ئەندامانی کۆمەڵگە بەشداری پێدەکات لە چاڵاكیەكانی هوشیاری توندوتیژی بنەما لەسەر ڕەگەز لەڕێی جێبەجێکردن و دەرفەتی یەکسانەوە بۆ خۆشگوزەرانی قوربانیانی توندوتیژیی بنەما لەسەر ڕەگەز.

ئێمە داوامان لە خوێندکارەکان کرد پێمان بڵێن بەڕای ئەوان بۆچی خوێندن بۆ ئافرەتان گرنگە

خوێندکارانی پۆل و تەمەن جیاواز پێکەوە دانیشتوون بۆ کێشانی وێنەی پەیامەکانیان دەربارەی یەکسانی ڕەگەزیی لە خوێندندا. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کچێکی تەمەن 18 ساڵان دەڵێت "کچانیش دەبێت وەکو کوڕان هەمان مافیان هەبێت. من پێویستە بزانم چۆن قسە بکەم، چۆن بخوێنمەوە و بنوسم، بۆ ئەم کارانەش پێویستم بە خوێندنە."

کچان و کوڕان دیزاین و وێنەی نایابیان دەکێشا کە گوزارشت دەکات لە ژیانی خۆیان لەگەڵ خوێندن و یەکسانیدا. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کچێکی تەمەن 17 ساڵان دەڵێت "کە شووم کرد و منداڵم بوو، دەمەوێت بتوانم پشتیوانی خێزانەکەم بکەم. دەمەوێت بچمە کۆلیژ و ببمە دکتۆر."

خوێندکارێك بە شانازیەوە وێنەی پەرەشوتێك پیشان دەدات، کە گوزارشتە لە هێزی بێوێنەی خوێندن. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کچێکی 11 ساڵان دەڵێت "گرنگە بزانیت بە باشی قسە بکەیت و پەیامەکانت بگەیێنیت. کاتێك پێویستم بە پشتیوانی خۆم و خێزانەکەم دەبێت لە نەخۆشخانە یان لە شوێنانی تردا، ئەوا لە ڕێی خوێندنەوە دڵنیا دەبم لەوەی بتوانم پێیان بڵێم چیم پێویستە."

بەلای هەر خوێندکارێکەوە، خوێندن واتایەکی جیاوازی هەبوو. ئەم خوێندکارە حەزی خۆی وێنە کردووە بۆ بینینی وتنەوەی وانەی مۆسیقا بە کوڕان و کچان. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کوڕێکی تەمەن 16 ساڵان دەڵێت "دەمەوێت هەموو کچێك ببینم دەچنە قوتابخانە! گرنگ نیە تۆ کوڕیت یان کچ بەڵكو ئەوە گرنگە بتوانیت پشتیوانیی بژێویی خێزانەکەت بکەیت. ئەمەش بە هەبوونی کارێکی باش دەبێت، ئەمەش ئاسان دەبێت ئەگەر بە باشی خوێندبێتت. پێویستمان بەوەیە خەڵكی زیاتر قسە بکەن دەربارەی مافەکانی پیاوان وئافرەتان."

دوو خوێندکار وێنەکانیان پیشان دەدەن چەپ: ئاهەنگی دەرچوون ڕاست: نەخشەی پۆل وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کوڕێکی تەمەن 11 ساڵان و 17 ساڵان دەڵێت "هەمووان دەبێت بتوانن ناوی خۆیان بنوسن، بەڵام هەندێك لە کچان تەنانەت ڕێی ئەمەشیان پێنادرێت. دەمانەوێت هەمووان بتوانن مافی هەمان شتیان هەبێت."

دوو قوتابیی منداڵ ئەوەمان پیشان دەدەن ڕەنگە کراوەکان و زەردەخەنە یەکێکن لە سوودەکانی خوێندنی منداڵان. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کچێکی تەمەن 5 ساڵان دەلێت "دەمەوێت ببمە پزیشك و پشتیوانیی هەموو کۆمەڵگەکەم بکەم. من کچم و لەبەر ئەمەشە دێمە قوتابخانە."

ئەم خوێندکارە بە شانازیەوە وێنەی دڵە شینەکەی پیشان دەدات. بەمە پێمان دەڵێت قوتابخانەی خۆش دەوێت. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کچێکی تەمەن 15 ساڵان دەڵێت "خوێندن گرنگە بۆ کوڕان و کچان، تا بتوانین پێکەوە داهاتوویەکی گەش دروست بکەین"

ئەم خوێندکارە ماڵەکەی لە داهاتوودا کێشاوە، ماڵێك کە هیوادارە بتوانێت بەشداری پێبکات لەگەڵ خێزانێكدا کە حەز بە مافی یەکسان بۆ خوێندنێکی باش دەکات. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کچێکی تەمەن 17 ساڵان دەڵێت "ئافرەتان و پیاوان دەبێت سەربەخۆ بن. ئەگەر ئێمە هەردووکمان خوێندەوار بین، ئەوا دەتوانین پشتیوانیی یەکتر بکەین و زیاتر بەدەست بێنین."

خوێندکاران بەشداری دەکەن بە تەکنیکەکانی وێنە کێشان لەگەڵ یەکتردا، پیشانی یەکتر دەدەن چۆن سێبەر بکێشن و ڕەنگەکان تێکەڵ بکەن. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کچێکی تەمەن 19 ساڵان دەڵێت "مافی یەکسانی خوێندن بریتیە لە مافی یەکسان بۆ کاری باش"

چەپ: ئەم خوێندکارە وێنەی بەهێزی سەر كاخەز پیشان دەدات بۆ نیشاندانی ئارەزووی بۆ فێربوون. ڕاست: خوێندکارێکی تر وێنەی کچێکی کێشاوە دانیشتوە لەسەر مۆمێکی داگیرساو بۆ پیشاندانی ئەوەی ئافرەتانیش دەتوانن گەشاوە و ڕێنیشاندەر بن ئەگەر مافی خوێندنیان هەبێت. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کچێکی تەمەن 15 ساڵان دەڵێت "ئافرەتان دەبێت خوێندنی یەکسانیان بۆ دابین بکرێت تا بتوانن لە کۆمەڵگەدا بەشدار بن و نوێنەرایەتی پێویستیەکانمان بکەن لە وڵاتەکەماندا."

ئەم خوێندکارە لەڕێی تۆمارێکی ڤیدۆییەوە فێربوو چۆن هێڵی ڕێك بکێشێت. ئەم کچە چێژ دەبینێت لە وێنەکێشان و هونەر. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کوڕێکی تەمەن 16 ساڵان دەڵێت "هەردوو ڕەگەز لە کچان و کوڕان پێویستە بخوێنن ئەگەر بمانەوێت ئامانجەکانمان وەکو کۆمەلگە بەدەست بێنین."

ئەم خوێندکارە وێنەیەکی کێشاوە توانای ڕووناکیی خانمی خوێندەوار پیشان دەدات، لە هەمان کاتدا ئەرکی سەختی خوێندەواری سنوردار لە ڕێی وێنەی مۆمە تواوەکەوە پیشان دەدات. وێنە: مارلی تینۆك/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق