لە جەنگى سوریاوە بۆ کارکردن لە دهۆک : "دەرفەتێکى شایستە"

2021 March 22

من محەمەد کالۆم، و باوکێکى تەمەن سی ساڵانم. پاش ئەوەى داعش زۆر ناوچەى سوریاى داگیر کرد لە ساڵى 2018 دا، ناچاربووم لە گوندەکەم، عەلى گامیش، هەڵبێم، کە کەوتووەتە ناوچەى دێرکى باکورى وڵاتەکە، و هەموو شتێک لەپاش خوم جێبهێڵم. ئەوکات قۆناغى دواناوەندیم تەواو کردبوو و لەبەر جەنگ نەمتوانیبوو لە خوێندن بەردەوام بم. ئەوکات هاتم بۆ هەرێمى کوردستانى عێراق. لەگەڵ براکەمدا سنورمان بڕى و هاتین بۆ دهۆک و لەوێدا خانوویەکمان بەکرێ گرت وقۆناغێکى نوێى ژیانمان دەستپێکرد.

بەتێپەڕبوونى کات و لەبەر کەمى پارە نەمانتوانى بەردەوام بین لەسەر بەکرێگرتنى خانووەکە. ناچاربووین بچینە کەمپى دۆمیز بۆ پەنابەرانى سورى کە دەکەوێتە نزیک شارەکەوە. دووبارە بە کۆمەڵێک بەرپرسیارێتى زیاترەوە قۆناغێکیترم دەستپێکرد و بووم بە خاوەنى منداڵێک. خۆم و خانەوادەکەم تاکو ئێستا لە کەمپەکەدا دەژین.

کاتى سەختمان چەشتووە و بەرگەى کەمى تواناى داراییمان گرتووە. دەستم بە کارکردن کرد بەڵام داهاتەکەم بەشى پێویستییەگانى خانەوادەکەمى نەدەکرد. هەندێکجار داهاتى ڕۆژانەم 15,000 دینارى عێراقى بوو (12دۆلارى ئەمریکى ) کە بەشى دابینکردنى خۆراکى نەدەکرد. هەندێک ڕۆژیش هیچ کار و هیچ داهاتێکم نەبوو.

پا چەندین هەوڵ بۆ دەستکەوتنى کاریکى جێگیرو داهاتێکى گونجاو، دەرفەتێکم لە کۆمپانیاى دەرمانى ڕیڤاز بەرچاو کەوت. داواکاریم پێشکەش کرد و هیوایەکى کەمیشم هەبوو، تاکو ڕۆژێک- پاش سێ مانگ- لە لایەن کۆمپانیاکەوە پەیوەندیم پێوەکرا و وەک دابەشکارى بەرهەمەکان پێشوازیم لێکرا. ئەمە خۆشترین هەواڵ بوو کە لە ماوەیەکى زۆردا پێمگەیشتبێت!

کارکردن بۆ کۆمپانیایەکى دەرمان ئاسان نەبوو چونکە ئەوە یەکەمین ئەزموونى من بوو لەو بوارەدا. ڕاهێنانێکى باشم پێکرا و توانیم فێرى ئەوەبم کارەکەم بە باشترین شێوە جبەجێ بکەم. ئێستا، داهاتەکەم 700 دۆلارى ئەمریکییە لە مانگێکدا. زۆر دڵخۆشم بە کارەکەم و دەتوانم بەباشى خەرجییەکانى خانەوادەکەم بکەم. ڕاى بەڕێوەبەرایەتى کۆمپانیاکەم چییە لەسەر ئەداى کارکردنمەوە؟ لە ڕاستیدا ئەوان دەڵێن: "ئەو بەهرەمەندترین کارمەندى ئیمەیە." پێموایە گشتمان شایانى دەرفەت و ژیانێکى باشین.

ئەوەى سەرەوە دەقى گوتەکانى محەمەد کالۆیە، کە لاوێکى ئاوارەى سورییە و لەلایەن کۆمپانیاى ڕیڤازەوە خراوەتە سەر کار کە گوژمەیەکى لە چوارچێوەى بەرنامەى ڕەخساندنى هەلى کار لە هەرێمى کوردستانى عێراقەوە پێدراوە. پڕۆژەکە لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت لە ڕێگەى سندوقى متمانەى هەرێمى سەر بە یەکێتى ئەوروپا بۆ بەدەمەوەهاتنى قەیرانەکانى سوریا، ناسراو بە 'سندوقى مەداد'، لە چوارچێوەى بەرنامەى بەرەوپێشەوە، کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان و بە هاوبەشى پارێزگاى هەولێر و دەزگاى ڕوانگە جێبەجێ دەکرێت.

گوژمەى ڕەخساندنى هەلى کار لە هەرێمى کوردستانى عێراق لە کۆتایى 2019 دا دەستیپێکرد و پشتیوانى 56 کۆمپانیاى کرد بۆ دامەزراندنى 699 کەس (بۆ ماوەى 6-8 مانگ بۆ هەر کەسێک، کە کۆى گشتى دەکاتە 4648 مانگ) لە هەرێمى کوردستانى عێراقدا. دامەزراوەکان بریتی بوون لە 101 پەنابەرى سورى و 501 ئەندامى کۆمەڵگاى لەخۆگر و 97 ئاوارەى نێوخۆیى، لە نێویاندا 239 ئافرەت هەبوون. 360 لەو کارانە لەو کەرتانەدابوون کە بەرەنگارى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کاریگەرییەکانى دەبوونەوە.

بۆ زانیارى زیاتر، سەردانى ماڵپەڕى ڕەخساندنى هەلى کار لە هەریمى کوردستانى عێراقدا بکە: https://www.headwayjobs.com

و پەڕاوى زانیاریەکانى بەرنامەى بەرەوپێشەوە دابەزێنە:  https://bit.ly/2J4h8Ta