لە ئیتاڵیاوە بۆ عێراق: هاوبەشییەکى نوێى دووقۆڵى بۆ بەرەوپێشبردنى بوارى بەڕێوەبردنى پاشماوە نێوخۆییەکان لە پارێزگاى زیقاڕ

زیقاڕ، 10 ى حوزەیرانى 2021،

2021 June 14

عێراق لە قۆناغێکى نوێى گۆڕانکاریدایە لە ڕێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوادا. لەکاتێکدا لەم دواییانە کۆتا ڕەشنوسى بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كانى تەواو کراوە بۆ ڕیککەوتننامەى پاریس، لەرێگەى وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراقییەوە و بە پشتیوانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان.

لەم سۆنگەیەشەوە، ئەم پڕۆژە دووقۆڵییە لە نێوان شارەوانى پڕاتۆ لە ئیتاڵیا و پاریزگاى زیقاڕ لە عێراق دێتە بەرهەم بەمەبەستى برەودان بە توانستەکانى عێراق بۆ بەڕێوەبردنى پاشەڕۆ نێوخۆییەکانى. ئەم پڕۆژەیە، کەبوارەکەى لە لایەن هەردوو لایەنى دووقۆڵییەکەوە دەستنیشان کراوە بۆ هەماهەنگیکردن، ئیمڕۆ لەڕێگەى کۆبوونەوەیەکەوە لە نێوان هەردوو لادا دەستیپێکرد.

ئەم پڕۆژەیە، کە لە لایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت و لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە جێبەجێ دەکرێت، ڕێکارێکى بەشداریپێکەر بەکاردەهێنێت کە ڕێگە بۆ لایەنەکانى دووقۆڵییەکە خۆش دەکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنى باشترین ئەزموونیان ئەو وانانەى لێیانەوە فێربوون و چارەسەرى ئەو کەموکوڕییانەى لە میانى قۆناغى هەڵسەنگاندندا دەستنیشان کراون. لە ڕێگەى زنجیرەیەک چاڵاکییەوە، ئەم هەماهەنگییە پلانێکى کارى بەڕێوەبردنى خاشاکى لێ دێتە بەرهەم کە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى زیقاڕ داڕێژراوە و لەگەڵیدا دەبێتە پڕۆژەیەکى نموونەیى تاقیکراوە کە لە میانى هەماهەنگى لەگەڵ شارەوانى پڕاتۆ و زانکۆى فلۆرانس لە پراتۆ دا جێبەجێ بکرێت.

پڕاتۆ شارەوانییەکە لە ئیتاڵیا کە یەکێکە لە پێشەنگترین وڵاتەکان لەڕووى بەکارهێنانەوە و بەڕێوەبردنى خاشاکدا لە کاتى ئێستادا. خودى شارەوانییەکە مێژوویەکى دێرینى لەگەڵ بەکارهێنانەوەدا (ڕیسایکلین) هەیە و لەسەدەى ڕابردووشەوە تەکنیکەکانى خۆى زیاتر بەرەوپێش بردووە- ئەمەش دەیکات بە هاوبەشێکى گرینگ بۆ زیقاڕ لەو بوارەدا.

کۆبوونەوەى دەستپێک کە وەک بەردێکى بناغە بوو بۆ پڕۆسەیەک کە لە نێوان لایەنەکانى دووقۆڵییەکەوە لە چەند مانگى ڕابردوودا گیرابووە بەر، کە لەگەڵ قۆناغى جێبەجێکردندا دێتەدى.

ئەو پەڕۆشییەى لەلایەن دوو لایەنەکەوە نیشاندرا لەمیانى کۆبوونەوەى دەستپیکدا ئاماژەیەکە بۆئەوەى کە دەیانەوێت پابەند بن بە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیەوە کە لە کۆتاییدا بە شێوەیەکى سەرەکى سوود بە شارەوانى زیقار دەگەیەنێت و لێکتێگەیشتنێکى گەورەترى هاوبەش دروست دەکات بەرامبەر بە پێویستییە نیوخۆییەکان و لەهەمان کاتدا تواناى دەسەڵاتە نێوخۆییەکان بۆ چارەسەرکردنى ئاستەنگەکانى بەردەم بوارى بەڕێوەبردنى خاشاک بەرز دەکاتەوە.

پڕۆژەى دووقۆڵى بریتییە لە زنجیرەیەک هەماهەنگى لەنیوان پارێزگاکانى عێراق و دەسەڵاتە نیوخۆییەکانى یەکێتى ئەوروپا، بەمەبەستى پەرەپێدانى ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان و بژێوییەکى باشترى ژیان.

ئەم دەستپیشخەرییە لە چوارچێوەى بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى عێراق لە ڕێگەى پەرەسەندنى نیوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان لە عێراق جێبەجێى دەکات.