رۆژێکى کراوە لەگەڵ لاوانى خۆبەخشدا، لە میانى ١٦ رۆژچاڵاکى دژ بە توندوتیژى ڕەگەزیدا

2021 December 12

بۆ دەستپێکردنى دیالۆگ لە نێوان لاواندا لەبارەى توندوتیژى ڕەگەزییەوە و لە میانى چاڵاکى ١٦ ڕۆژەى دژ بە توندو تیژى رەگەزیدا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بە کۆمەکى یەکیتى ئەوروپا، هەستا بە رێکخستنى ڕۆژێکى کراوە لەگەڵ ٣٠ لاوى خۆبەخشدا. کوڕان و کچان، کە زۆرینەیان قوتابى زانکۆبوون، خۆبەخشانە ڕۆژێکیان لەگەل بەرنامەى نەتەوە یکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەسەربرد کە تیایدا جۆرە جیاجیاکانى توندوتیژى ڕەگەزییان نیشان درا و هاندران بۆ ئاڵوگۆڕکردنى ئەزموون و کاتیان پێدرا بۆ گفتوگۆکردن و دەستنیشانکردنى ڕۆڵیان لە بەرەنگاربوونەوەى ئەم دیاردەیەدا.

سەرەتان لاوە خۆبەخشەکان زانیارییان لەبارەى توندوتیژى ڕەگەزییەوە پیدرا و پاشان لە گفتوگۆیەکى کراوەدا دەرفەتیان پێدرا سەرنج و تیگەیشتنى خۆیان بۆ هەر یەک لە جۆرەکانى توندوتیژى بخەنەڕوو. ژەمى بەیانییان بەیەکەوە خوارد کە ئەمەش دەرفەتى بۆ ڕەخساندن یەکترى بناسن و لەبارەى ئەو بوارەوە زانیارى وەربگرن کە دەیخوێنن.

دوابوواى ئەمە، ئەم قوتابییە لاوانە ئەزموونى خۆیان ئاڵوگۆڕکرد. هەندێک لەوانە بە بوێرییەوە چیرۆکەکانى خۆیان لە زاڵبوون بەسەر ئەو توندوتیژیەدا گێڕایەوە کە دووچارى ببوونەوە. ئەوانى تریش گوێیان بۆیان گرت و پشتیوانى خۆیان بۆ دەربڕین. کوڕان و کچان باسیان لە ڕۆڵى خۆیان لەو گۆڕانکارییەدا کرد کە ئاەزووى دەکەن لە کۆمەلگاکەیاندا بیبینن.

ئەمەش هەندێک لەو بەشدارییانەیە لەو ڕۆژەدا لەلایەن خۆبەخشە بەشداربووەکانەوە:

لە ٣٠ ى تشرینى دووەمى ٢٠٢١ دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان هەستا بە رێکخستنى ڕۆژێکى کراوە بەبۆنەى ١٦ ڕۆژەى چاڵاکى دژ بە توندوتیژى ڕەگەزییەوە.

ئایە، ١٩ ساڵان

بەوپەڕى خۆشحاڵییەوە بەشداریم لەم گفتوگۆیەدا کرد لەبارەى ئەو بابەتە گرینگەوە. گشت بەشداربوویەک ئەو زانیارییەیان خستە روو کە لەبارەى توندوتیژى ڕەگەزییەوە هەیانە، بەلام گفتوگۆکان زیاتر جەختیانخستبووە سەر توندوتیژى دژ بە ئافرەتان. باسمان لە جۆر و چارەسەرەکانى کرد. هەندێک لە بەشداربووان ئەزموونى خۆیان گێڕایەوە کە هانیداین، وەک کۆمەڵیک کچى لاو، هەرگیز بێدەنگى هەلنەبژێرین کاتێک توندوتیژیمان بەرامبەر دەکرێت. کەشەکە نایاب بوو و ئەو کاتەش کە لەکاتى ژەمى بەیانیدا بە ئاخاوتن لەگەڵ بەشدابووەکانى تردا بەسەرمان برد ناوازەبوو.

بەڕاستى ئەمە دەرفەتێکى باش بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو کۆمەڵە خەڵکە چاڵاک و قسە خۆش و بیرکراوەیە! و هیوادارم چاڵاکى ترى هاوشێوەى ئەمە ئەنجام بدرێت. 

کانیاو، ى تەمەت ٢٢ ساڵ

زۆر خۆشحاڵ بووم کە دەرفەتم بۆ ڕەخسا کە بەشێکبم لە ڕۆژى کراوەى  “چاڵاکى ١٦ ڕۆژى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى ڕەگەزى” دا. دەرفەتم بۆ ڕەخسا هەندێک کەسى ناوازە بناسم و زۆر شت فێربووم و گفتوگۆمان لەبارەى گرینگى بڵاوبوونەوەى هۆشیارى لەبارەى توندوتیژى دژ بە ئافرەتانەوە کرد. هەروەها باسمان لە جۆرەکانى توندوتیژى ڕەگەزى و گەلێک بابەتى تر کرد لەوانە چۆنیەتى خۆپاریزى لەو توندوتیژییە و چی بکەین کاتێک پێویستمان بە هاوکارى دەبێت.

لەمیانى گفتوگۆکاندا بیرۆکە و ئەزموونى خۆمان ئالوگۆڕکرد و باسمان لەوە کرد کە ئاخۆ دەبێت چی بکەین بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى. سەرەڕاى فربوون لەبارەى توندوتیژى رەگەزییەوە، یاریمان کرد و خۆبەخشکانى ترمان ناسى. لەکۆتایی ڕۆژەکەدا، ئەزموونێکى نایاب بوو و بەدڵنیاییەوە دووبارەى دەکەمەوە!

چەلەنگ، ى تەمەن ٢٥ ساڵ

مایەى خۆشحاڵیم بوو کاتێک لەگەل ئەو کۆمەلە لاوە هزر کراوەیەدا بەسەربەرم. توانیمان بە هاوکارى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان گفتوگۆ لەبارەى هۆکار و چارەسەرى جۆرە جیجیاکانى توندوتیژى بکەین. هەریەک لە ئێمە چیرۆکیکى هەبوو بۆ باسکردن لەبارەى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان جا بەسەر خۆمانداهاتبێت یان کەسێک کە دەیناسین. هاندراین دەنگهەڵبڕین ئەگەر دووچارى هەرجۆرێک لە جۆرەکانى توندوتیژى بووینەوە و بیدەنگى ڕەت بکەینەوە. لەگەل ئەو گفتوگۆیەشدا، کەشەکە زۆر ئارام بوو و کچان و کوڕان دەستیانکرد بە یاریکردن. هەمووان دەرفەتى یەکسانیان هەبوو بۆ ئاخاوتن و بەشداریکردن لەو ڕۆژەدا و هیچ جیاوازییەک لە نێوانماندا نەبوو.