تاقیکردنەوەی توانای شاراوەی وزەی خۆر لە عێراقدا

سیستەمەکانی وزەی خۆر بۆ سەربانەكان لە نەجەف توانای شارەوەی سودەکانی وزەی نوێبۆوە لە عێراقدا پیشان دەدات

2020 June 24

موحەمەد، تەکنینکاری وزەی خۆر لە بەرنامەكەمان، چاوی دەکەوێت بە ئافرەتێك كە سودمەندبووە لە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و پڕۆژەی وزەی خۆر سەر بە دامەزراوەی ژینگەی جیهانی لە نەجەفدا.

نەجەف کە ناسراوە بە هاوینە دوورودرێژە گەرمە ئاسمانە بێهەورەکانی، شاری پیرۆزی عێراقیشە و لەوەدەچێت شوێنێکی نمونەیی بێت بۆ بەکارهێنانی توانای شاراوەی وزەی خۆر لە عێراقدا. لەبەر ئەمەش لە 2016 دا نەجەف دەستنیشانکرا وەکو یەکێك لەو سێ شوێنەی دانران بۆ تاقیکردنەوەی سیستەمەکانی وزەی خۆر و تاقیکردنەوەی توانای شاراوەی ئەم شوێنە بۆ جێبەجێکردنی لەم وڵاتە گەرمەدا.

بەکارهێنانی وزە لە عێراقدا لەڕێی سوتەمەنی ئەندامیەوەیە بە ڕێژەی 96% . بەکارنەهێنانی وزەی خۆر نەك تەنها لەدەستدانی دەرفەتێکە بەڵكو بۆتە هۆی دەرکەوتنی دەرەنجامی ڕاستەقینەی مەترسیدار لەسەر ژینگەکەشی. لەگەڵ ئەوەی ژێرخانی گشتیی لەژێر فشاردایە بۆ هەڵکردن لەگەڵ پێویستیەکانی دانیشتواندا، پشت بەستن بە موەلیدەی دیزڵ بۆتە هۆی پیسبوونی هەوای عێراق و دوکەڵ بە ڕێژەیەکی بەرز کە ئەمەش بۆتە هۆی چەندان کێشەی تەندروستی بۆ گەلەکەی.

لە 2016 دا، بە پشتیوانی دامەزراوەی ژینگەی جیهانی شەش خێزان دەستنیشانکران بۆ وەرگرتنی سیستەمی ڤۆڵتیەی تيشکی خۆر بۆ سەربان. ئەم شەش خێزانە دەستنیشانکران وەکو بەشێك لە تاقیکاریەك بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری و پیشاندانی توانای شاراوەی وزەی خۆر. لەو کاتەوە ئەم خێزانانە سودمەندبوون لە کەمبونەوەی تێچووی وزە و هەمووشیان بەجۆشبوون بە دیدێکی نوێ بۆ وزەی خاوێن و وزەی خۆر بۆ وڵاتەکەیان.

تەکنیکاری وزەی خۆرینی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، موحەمەد، چاوی دەکەوێت بە ئیحسان، کە یەکێکە لە وەرگرەکانی سیستەمی ڤۆڵتیەی تیشکی وزەی خۆر بۆ سەربانەكان، بۆ پێوانەکردنی وزەی دەرچوو لەگەڵ کەمبوونەوەی دوانۆکسیدی کاربۆن.

ئیحسان دەڵێت:"دەمزانی بەکارهێنانی وزەی خۆر دەرەنجامی ئەرێنی دەبێت لەسەر ژینگە و لە وڵاتی مندا کە عێراقە پێویستیەکی بەپەلە هەیە بۆ بەکارهێنانی ئەم جۆرە وزەیە. ئیحسان تەمەنی 49 ساڵە و باوکی چوار منداڵە و یەکێکە لە وەرگرەکانی سیستەمی ڤۆڵتەیی تیشکی وزەی خۆر بۆ سەربان لە نەجەفدا، هەروەها وتی:" بەڵام من لە زۆر ڕووەوە سەرم سوڕما، نەم ئەزانی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن ئەتوانم سوود بە كۆمەڵگەكەم بگەیێنم" مەبەستی لە وزەی خۆر زیادە بوو کە بەهۆی پەناڵەکانی وزەی خۆری سەربانەکەیەوە دەگەڕایەوە بۆ تۆڕی کارەبای حکومەت.

بەلای (قوسەی)یەوە، کە تەمەنی 45 ساڵە و باوکی چوار منداڵە و دراوسێی ئیحسانە، سودی ئەم جۆرە وزەیە پەیوەندیشی هەبوو بە لایەنی "خاوێنیی" بەرهەمهێنانی وزەی خۆرینەوە. قوسەی وتی " بارگرانیی دارایی پشتبەستن بە موەلیدە دیزلە گرانبەهاکانەوە لەگەڵ ژاوەژاوەکەی و دوکەڵەکەیدا، وادەکات وزەی خۆرین زۆر سەرەنجڕاکێش بێت، هەروەها زۆریش کارایە!".

بە تێکڕا، هەریەك لەم شەش خێزانە توانیان بڕی 2,300 دۆلار لەماوەی چوار ساڵدا کۆبکەنەوە لەگەڵ بڕی 58,000 کیلۆ دوانۆکسیدی کاربۆن لەوەی دەربدرێتە ناو کەشەوە، ئەمە یەکسانە بە بڕی 7,000 گاڵۆن لە دیزل.

بەڵام بۆ ئەوەی بەکارهێنانی وزەی خۆرین زیاتر بەردەوامیپێدراوبێت، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و دامەزراوەی ژینگەی جیهانی زانیان عێراق پێویستی بە کارمەندی ڕاهێنانپێکراو و بەئەزموون دەبێت بۆ بەردەوامیدان و چاکردنەوە بە سیستەمەکان.

فەریدە کە دانیشتویەکی نەجەفە و سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمەل ئەلحەیات بۆ کەلتور و زانیاریە، یەکێك بوو لە 25 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە 15 یان ئافرەت بوون ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر بەکارهێنان و بەردەوامیدان بە سیستەمەکانی ڤۆڵتیەی تیشکی وزەی خۆر بۆ پشتیوانیکردن لە تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمە لە چوار ساڵی ڕابردوودا و هەروەها بۆ داکۆکیکردن لە بەکارهێنانی وزەیەکی ژینگە دۆست و پاك لە هەموو نەجەفدا.

فەریدە وتی:"پێش ڕاهێنانەکە ئێمە دەربارەی وزەی خۆرینمان بیستبوو، بەڵام نەماندەزانی چۆن سوودی لێوەربگرین لە عێراقدا، بە تایبەتی لە پارێزگای نەجەفدا. وزەی خۆرین وەبەرهێنانێکە بۆ هاوڵاتی، ئەگەر خەڵكی بە دانایی وزە بەکاربەرن، ئەوا تەنها سوودیان بۆ خۆیان نابێت، بەلکو سوودیش دەگەیەنن بە کۆمەڵگە."

 

هاندانی بەکارهێنانی وزەی ڤۆڵتیەی تیشکی خۆر لە عێراقدا

بە بەهۆی پشتیوانیی کۆمەکی لەلایەن دامەزراوەی ژینگەی جیهانی ، ئەم پڕۆژەیە توانیی یەکەی ڤۆڵتیەی تیشکی وزەی خۆر دابمەزرێنێت لە ناوچەی ئەلبەیتی و کارگەی نەجەف ئەلمەنسور لە بەغدا و هەروەها وێستگەی تاقیکردنەوەی وزەی ڤۆڵتیەی تیشكی خۆر لە وەزارەتی زانست و تەکنۆلۆژیا لە بەغدا. هەروەها ڕەشنوسی یاسایەك بۆ فرۆشتنی وزە لەلایەن بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆی وزەوە کە دەبێتە هۆی فرۆشتنی وزەی زیادەی سیستەمەکانی ڤۆڵتیەی وزەی خۆر بۆ تۆڕەکانی حکومەت و لەڕووی داراییەوە سود دەگەیەنێت بەو بەرهەمهێنەرانەی پەرەیان پێداوە.

لە ساڵی 2016 ەوە، 15 بەرپرسی حکومی و 50 دامەزراوەی کەرتی تایبەت بەشداریان کردووە لە ڕاهێنان لەسەر سودی ژینگەی و ئابووریی لە عێراقدا ئەگەر وزەی خۆر دەستبکرێت بە بەکارهێنانی.