بنیاتنانەوە و چاکبوونەوە و چاکسازى: چۆنیەتى هاریکارى یەکێتى ئەوروپا لە پەرەپێدانى عێراقدا

2022 May 9

بەڕەچاوکردنى پابەندبوونیان بە بڕى ١٦٦ ملیۆن دۆلارى ئەمریکى لە کۆمەک لەوەتەى ساڵى ٢٠١٦وە، پابەندییەکانى یەکێتى ئەوروپا بەرامبەر بە عێراقییەکان لەهەموو کات بەهێزترە. لە پشتیوانیکردنى هەوڵەکانى سەقامگیرکردنەوە تاکو پتەوکردنى ئەجێنداى دژەگەندەڵى و بەهێزکردنى دامەزراوە نێوخۆییەکان، یەکێتى ئەوروپا لە ئامادەباشیدا بووە هەرکاتێک عێراق پێویستى پێبووبێت.

هاریکاریکردنى عێراقییەکان بۆئەوەى پاش جەنگ ژیانیان بنیات بنێنەوە

ئەحمەدى تەمەن ٥٨ ساڵان، نەخۆشێکە لە ناوەندى نەشتەرگەرى دڵ لە موسڵ لە نەخۆشخانەى ئەلسەلام و پاش نەشتەرگەرى دڵ چارەسەر وەردەگرێت

ئەحمەد دەڵێت: “من تازە چاندنەوەى سەمامەى دڵم بەسەرکەوتوویى بۆ ئەنجام دراوە. ئەمەش بەهۆى نوێکردنەوەى کەرەستەکانى نێو نەخۆشخانەکە و تیمە پزیشکییە پیشەگەرە دڵۆزەکەى هاتەدى.” ئەو ناوەندە لە جەنگى دژ بە داعشدا خاپوور بوو و لەڕێگەى دامەزراوەى کۆمەکیکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و پشتیوانییەکى دەستکراوەى یەکێتى ئەوروپاوە نۆژەن کرایەوە. لە ئێستادا ناوەندەکە  چەندین نەشتەرگەرى ئاڵۆزى دڵ ئەنجام دەدات لە ڕیگەى تیمێکى پزیشکى شارەزا و دڵسۆزى ١٢ کەسی و زیاتر لە ٥٠ کارمەندى ئیدارییەوە و کە خزمەت بە ٣٠٠٠٠ عێراقى دانیشتووى دەوروبەرى موسڵ دەگەیەنن.

چاکسازى لە ئەجێنداى دژەگەندەڵى عێراقدا

بەشداربوویەک لە ڕاهێنانێکدا لەبارەى ڕۆڵ و گرینگى یاسادانانەوە دەستى هەڵبڕیوە

گەندەڵى کێشەى سەرەکییە لە عێراقدا و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ دامەزراوە عێراقییەکان و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتیدا کار بۆ بەرەنگاربوونەوەى دەکات. بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بە هاوبەشى لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا و لە چوارچێوەى پڕۆژەى “دەستپێشخەرییەکانى دژەگەندەڵى و نێوەندگیرى” ى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، نوێنەرانى ئەو دوو دامەزراوەیە بەیەکەوە کۆدەکاتەوە کە بەرپرسن لە پاراستنى دەستپاکى وڵات- ئەوانیش دەستەى دەستپاکى فیدڕاڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستان و دامەزراوە گشتییە پەیوەندیدارەکانى تر- بەمەبەستى هاریکاریکردنیان لە بەهێزکردنى ئەجێنداى دژە گەندەڵى عێراق. بوارى سەرنجى وەک جاڕنامەى دژە گەندەڵى نەتەوە یەکگرتووەکان (تاکە کەرەستەى یاسایى پێکبەستنەوە و دژەگەندەڵى جیهانى، کە عێراق واژۆى لەسەر کردووە) و چۆنیەتى پەرەپێدانى بوارى یاسادانان، هاوشان لەگەڵ ئەو پێوەرە نێودەوڵەتییانەى لە پڕۆژەگەدا جێگیر کراون. 

ڕەخساندنى ژینگەیەکى پارێزراوى وەبەرهێنان بۆ بازرگانى

بەشداربووانى وۆرکشۆپەکە گفتوگۆ لەبارەى ڕۆڵى نێوەندگیرى دەکەن لە دەستەبەرکردنى ژینگەیەکى پارێزراو بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا

هەروەها دانانى کۆمەڵێک میکانیزم بۆ هێورکردنەوەى ناکۆکییەکان لە دەرەوەى هۆلەکانى دادگا گرینگییەکى زۆرى هەیە بۆ دەستەبەرکردنى کەشێکى پارێزراو بۆ وەبەرهێنان و زیادکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ وڵاتانى دەرەوە و ڕەخساندنى هەلى کار بۆ هەزاران عێراقى.

بە هاوبەشى لەگەڵ یەکێتى ئەوروپاو لە چوارچێوەى دەستپێشخەرییەکانى دژەگەندەڵى و نێوەندگیریدا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەڵدەستێت بە ڕێکخستنى کۆمەڵێک وۆرکشۆپى ڕاوێژکارى لەگەڵ کۆمیتەکانى یاسادانان و بەڕێوەبەرەگشتییەکان و ڕاوێژکارانى یاسایى فیدڕاڵى و حکومەتى هەریمى کوردستان و ژوورە بازرگانییەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و کەرتى تایبەتدا بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى کەرەستە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ برەودان بە چارەسەرى جێگرەوە بۆ هێورکردنەوەى ناکۆکییەکان و دڵنیاییدان لەپابەندبوونى عێراق بەو پابەندییانەى دەکەونە چوارچێوەى یاسا پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکانەوە.  

گۆڕینى شێوازى ژیان بۆ پاراستنى ژینگە

کارمەندێکى نانەواخانە خەریکى ڕێکخستنى ئەو کیسە کاغەزانەیە کە تازە پێیان گەیشتووە و لەبرى ئەو کیسە پلاستیکانەى پێشتر بۆ هەڵگرتنى نان بەکاردەهات بەکاریدەهێنن.

هەولێر، لە باکورى عێراق ڕۆژانە زیاتر لە ٢٠٠٠٠ تۆن پاشماوەى ڕەق بەرهەم دەهێنێت کە فڕێدەدرێتە ناوچەکانى فڕێدانى زبڵەوە یاخود لە هەواى کراوەدا دەسوتێنرێت. زۆربەى ئەو پاشماوەیە بریتییە لە پاکەت و قوتوى پێچانەوەى کەلوپەل، بەتایبەتى بوتڵى ئاو و کیسەى پلاستیکى. بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بە هاوبەشى لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا، هەستا بە دابەشکردنى ملیۆنێک کیسەى کاغەز بەسەر نانەواخانەکانى شارەکەدا بەمەبەستى گۆڕینى کیسەى پلاستیکى بە کیسەى کاغەز بۆ یەکێک لەو بەرهەمانەى زۆرترین بەکارهێنانى هەیە کە بریتییە لە نان. کەمپینیکى هۆشیارکردنەوە ڕێکخراو لەگەڵیدا کیسەکان دابەشکران بۆ ئەوەى نانەواکان و بەکارهێنەران لەبارەى مەترسییە ژینگەیى و تەندروستییەکانى کیسەى پلاستیکییەوە ئاشنابن. 

پارێزگاریکردن لە کەلەپور و بەرەوپێشبردنى پیشەسازى گەشتیارى.

 

ئەو ڕێگایەى تازە بۆ پیادەکان دانراوە لە ئوورى چاریزگاى زیقاڕى باشورى عێراق.

ئوور ناوچەیەکى شوێنەوارىى دێرینى سۆمەرییەکانە کە تەمەنى زیاتر لە ٤٥٠٠ ساڵە. وەک یەکێک لە بەناوبانگترین گەنجینە شوێنەوارییەکانى عێراق لە ساڵى ٢٠١٦ دا خراوەتە نێو لیستى کەلەپوورى جیهانى سەر بە یونێسکۆوە. بەمەبەستى ئاسانکارى گەیشتى سەردانیکاران و هاندانى  گەشتیاران، ڕێگایەکى پیادەى تەختەیى و شوێنى چاوەڕانى و ناوچەى پشوودان لە دەوروبەرى ئەو شوێنەوارەدا دانراوە و سوپاس بۆ ئەو هاوبەشییەى نێوان یەکیتى ئەوروپا و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. وێبسایتێک کە داتابەیسێکى پڕ وردەکارى دەربارەى وردەکارى سۆمەرییەکانى نێو مۆزەخانەى ناسڕییە و بەشێک بۆ ڕێکخستنى سەردانکردن بۆ ئوور بەشێک بوون لە پڕۆژەکە. 

هاریکاریکردنى ئافرەتان بۆ فێربوونى بەهرەى نوێ و گەشەپێدانى بازرگانییەکانیان. 

لۆلان لە کامپى ئاوارە نیوخۆییەکانى دهۆکەوە باس لە ڕاهێنانەکانى دەکات.

لۆلان یەکێکە لەو ١٠ بەشداربووەى ڕاهێنان لەسەر پەروەردەکردنى هەنگ دەکەن لەکامپى ئاوارەنێوخۆییەکانى دهۆک و لەو بارەیەوە دەڵێت: “ ئەمە ڕاهێنانێکى نایابە. هەمووان لێرە زۆر هاریکارمانن و دەرفەتێکى مەزنە بۆ ئافرەتانى ئەم کامپە بۆئەوەى فێرى بەهرەى نوێ ببن وەک بەخێوکردنى هەنگ کە دەکرێت لەداهاتوودا ببێت بە پیشەیەگ ڕاستەقینە.”

بەخێوکردنى هەنگ ماوەى هەزاران ساڵە لە عێراقدا بوونى هەیە، بەڵام لە هەندێک ناوچەدا ئەمە وەک کارێکى تایبەت بە پیاوان تەماشا دەکرێت. بۆئەوەى ئەم بۆچوونە بگۆڕدرێت، ڕێکخراوى بوژین و لەڕێگەى هاوبەشییەکەوە لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ٥٠ ئافرەتیان لە سەرانسەرى دهۆکدا فێرى پیشەى بەخێوکردنى هەنگ کرد و کەرەستەى گونجاویان بۆ دابین کردن بۆئەوەى دەست بە هەنگوینى خۆیان بکەن.

*******

 

لەبارەى پڕۆژەکەوە

دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى

لەساڵى ٢٠١٥ و لەسەر داواى حکومەتى عێراق و بە پشتیوانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەستا بە دامەزراندنى دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى بۆ جێبەجێکردنى چاڵاکییەکانى سەقامگیرکردن لەو ناوچانەدا کە کەوتبوونە بەر کاریگەرییەکانى جەنگى دژ بە داعش. یەکێتى ئەوروپا چوارەم گەورەترین بەخشەرە لەنێو بەرنامەهەمە لایەنە خااوەن ٣٠ هاوبەشەکەدا. تاکو ئێستا نزیکەى ٣١٠٠ پرۆژە تەواو کراوە و بوونەتە باشترکردنى ژیانى زیاتر لە هەشت ملیۆن عێراقى. لەنێو ئەو پڕۆژانەشدا، بە پشتیوانى یەکێتى ئەوروپا، ١٩٠ پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە ئەنجام دراوە کە سوودیان بە ملیۆنێک ١٣٦٠٠٠٠ عێراقى گەیاندووە.

 

پشتیوانیکردنى دەستپێشخەرییە دادووەرییەکانى نەهێشتنى گەندەڵى و برەودان بە پڕۆژەى چارەسەرکردنى ناکۆکییە بازرگانییەکان

 

بە کۆمەکى یەک[تى ئەوروپا، ئەم پڕۆژەیە کار لەسەر هەوڵە نیشتیمانییەکانى عێراق دەکات بۆ باشترکردنى شەفافیەت و بەرپرسیاریەتى لەسەرانسەرى دامەزراوەکانى وڵات و پشتیوانیکردنى عێراق بۆ جێبەجێکردنى ئەرکە نیشتیمانى و نێودەوڵەتییەکانى کە تایبەتن بە بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بەمەبەستى پشتیوانیکردنى دامەزراوە عێراقییەکان بۆ پێداچوونەوە بە یاساکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و برەودان بە هاوتەریببونیان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و  دابینکردنى ڕاهێنانى پسپۆڕى بەپێى داواکارى و دەرفەتى ئەندامێتى بۆ لێکۆڵەرانى گەندەڵى و دادوەرانى بوارى دەستپاکى.

 

پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و ساقامگیرى عێراق لەڕیگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە

بۆ بەدەمەوەچوونى پڕۆسە بەش بەشەکەى پەرەسەندنى نێوخۆیى لە عێراقدا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هاریکارى پارێزگاکانى کردووە لە بنیاتنانى توانستدا بۆ پلاندانانى کاریگەر و جێبەجێکردنى ستراتیژەکانى پەرەپێدانى نێوخۆیى لەڕێگەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لەڕیگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە لە عێراق لە چوارچێوەى بەرنامەى پەرەپێدانى ناوچە نێوخۆییەکان دا. بە کۆمەکى یەکێتى ئەوروپا، بەرنامەکە ٩ پارێزگاى بەئامانج گرتووە ئەوانیش بریتین لە ئەباڕ و نەینەوا و سەڵاحەدین و هەولێر و سلێمانى و دهۆک و بەسڕە و میسان و زی قاڕ.