ڕاپۆرتی چارەکی سێهەمی ٢٠١٦ دەربارەی بەرەوپێشچوونی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجی

English

pdf (1MB)

Download

ڕاپۆرتی چارەکی سێهەمی ٢٠١٦ دەربارەی بەرەوپێشچوونی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجی

2016 December 6

ڕاپۆرتی چارەکی سێهەمی ٢٠١٦ بەرەوپێشچوون دەخاتەڕوو لە جێبەجێکردنی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS، لە بەرواری ١ی تەمموز هەتا ٣٠ی ئەیلول ٢٠١٦. لەماوەی چارەکی سێهەمدا، UNDP کارەکانی فراوانکرد بۆ سەرجەمی ١٥ ناوچە. لەگەڵ فراوانکردنی سەقامگیرکردندا لە پارێزگای ئەنبار بۆ ئەوەی فەلوجە و کرمە بگرێتەوە، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS پشتیوانیی ڕێڕەوێکی سەقامگیرکردنی کرد بەرەو ڕەمادی. ئەمەش بناغەی داڕشت بۆ ئەو ئاوارە ناوخۆییانەی دەگەڕێنەوە لەم کاتە هەستیار و گرنگ و لەم ناوچە ئاوەدانەدا.

وڵاتە کۆمەککارەکان بەڵێنی زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییان بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS داوە. ڕێککەوتننامە واژۆکراوەکان ١٥٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییان کۆکردووەتەوە و بەڵێناکانیش لە ٨٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیاترن. چونکە هەتا ڕێکەوتی ٣٠ی ئەیلول بڕی ٩٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەرگیراوە. لەماوەی چارەکی سێهەمدا، کۆمەکی نوێ لە نیوزلەندە و یابان و کۆریا و نەمسا و فەڕەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرگیراوە. لە کۆنفڕانسی واشنطن دا کۆمەککاران بەڵێنی پشتیوانیکردنی زیاتری سەقامگیریی عێراقیاندا. ئێستا کە ژمارەیەک شار ماون ئازادبکرێن، لەناویشیاندا موسڵ، سەرچاوە زیادەکان پێویست و بنەڕەتین.

خاڵە بەرچاوەکان

  • ١٥٥،٩٥٢ کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانی خۆیان لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی سەر بەو چوار پارێزگایەی کە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS پشتیوانیان دەکات: ئەنبار بە ٦٦% (١٠٣،٧٥٨ کەس)، دیالە بە ١٨% (٢٨،٧٣٤ کەس)، سەڵاحەدین بە ١٣% (٢٠،٧٩٦ کەس)، وە هەروەها نەینەوا بە ٢% (٢،٦٦٤) کەس.
  • بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو لە ڕەمادی بەدەستهێنرا بەوە لەکۆتاییدا زۆربەی شوێنەکانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS لە مەترسیی تەقینەوە پاککرانەوە.
  • ئامێر و کەرەستە بەبڕی ١٢،٨ ملیۆن دۆلار لەئێستا دەگوێزرێنەوە و ئامادە دەکرێن بۆ موسڵ.
Document Type
Regions and Countries