ڕێكەوتننامەیەكی هاوبەشى دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ خێراكردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی ئابوورى وكۆمەڵایەتی لە عێراقدا

2019 July 7

نوێنه‌رانی دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان وحكومه‌تی عێراقی له‌ كاتی واژوكردنی ڕێکەوتننامەكه‌. وێنه‌: موحەمەد بەهبەهانی/به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2019

بەغدا،7 تەمووز 2019- دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ڕێکەوتننامەیەکی نوێکراوەیان ڕاگەیاند و یادی 10 ساڵەی هاوبەشێتیەکەیان کردەوە بۆ خێراتر کردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە کۆمەڵایەتی وئابووریە ژێرخانیەکانی عێراق بۆ باشترکردنی چاکبونەوەی ئابووری و دۆخەکانی ژیان بۆ هاوڵاتیانی عێراقی لە کەرتە سەرەکیەکانی وەکو کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و نەوت و ئاودێری و گواستنەوە و پیشەسازی و تەندروستی و پەیوەندیەكان. وحکومەتی عێراق پێشوازی دەکات لەم هاوبەشێتیە بەهێزکراوەی نێوان  دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بۆ پەرەپێدان.

لە ساڵی 2008 ەوە، دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی واژۆی کردوە لەسەر 31 ڕێکەوتنامەی قەرزکردن کە کۆ گشتیەکەی بریتیيە لە 830 ملیار یەن (نزیکەی 7.7 ملیار دۆلاری ئەمریکی) لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پڕۆژە و بەرنامە ژێرخانیەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بەمەبەستی باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی عێراقی. وە بۆ دڵنیابوون لە بەرپرسیارێتی و شەفافیەت و كارامەیی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا، حکومەتی عێراق و حکومەتی یابان لە ڕێی دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی پێکەوە میکانیزمێکی چاودێریکردنیان دامەزراند بە ناوی لیژنەی چاودێریکردن لە 2008 دا. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بۆ پەرەپێدان ڕۆڵی پشتیوانیکردنی دیوە بۆ هاریکاریکردن و ڕاوێژدان بە لیژنەی چاودێریکردنەكە بنەما لەسەر ڕێکەوتنامەی هاوبەشی نێوان  دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بۆ پەرەپێدان.

لەژێر ئەم هاوبەشێتیەدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بۆ پەرەپێدان پێکەوە لەگەڵ  دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی  و حکومەتی عێراقدا کاری کردوە لەسەر پڕۆژەی چاودێریکردن و پەرەپێدانی توانست. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بۆ پەرەپێدان ئەو بەربەستانە دەستنیشان دەکات کە دەبنە هۆی پەكخستنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و دابینکردنی شیکاری و پێشنیارەکان بۆ کارکردن لەسەر کێشەکانی بەردەم لیژنەی چاودێری بۆ خێراترکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.

لیژنەکە درێژترین لیژنەی بەردەوامی سیستەمی حکومەتی عێراقە کە 43 هەمین کۆبونەوەی لیژنەکە بەسترا لە 4 ی تەمموزی 2019 دا لە بەغداد لەگەڵ وەزارەتەکانی عێراقدا بۆ نوێکردنەوەی بەرەوپێشچوونەکە و دۆزینەوەی چارەسەرەکان بۆ ئاستەنگیەکان کە پڕۆژەکان دووچاری دەبنەوە بە مەبەستی خێراترکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و دابینکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان بۆ خەڵكی عێراق.

حکومەتی عێراق، دەزگای یابان بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و  بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بۆ پەرەپێدان پێکەوە دووپاتکردنەوەی خۆیان ڕاگەیاند بۆ بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیان بۆ خێراترکردنی باشترکردنەکانی ژێرخانە ستراتیژیە نیشتیمانیەکان کە دەبێتە هۆی باشترکردنی خزمەتگوزاری گشتی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت ئەمەش دەبێتە هۆی دابینکردنی دەرفەتی هەلی کاری باشتر.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

بەڕێز موحەمەد بەهبەهانی، پسپۆری پەیوەندیەکان، مۆبایل: 009647704399222