لە ڕاپۆرتێکى نوێدا: گرنگیدان بە ژینگەیەکى بەردەوام زۆر گرنگە بۆ چاککبوونەوەى عێراق لە ڤایرۆسى کۆرۆنا

2021 February 28

بەغدا، 28 شوبات 2021 – بۆ ژینگەیەکى سەوز و چاکبوونەوەیەکى کارا  لە پەتای ڤایرۆسى کۆرۆنا، پێویستە لەسەر عێراق هەر لەسەرەتاوە کە کاربکات لە پێناو ژینگەیەکى بەردەوام، ئەمەش بە پێى نوێترین ڕاپۆرت کە ئەمڕۆ لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق بڵاوکرایەوە ، بەهەماهەنگى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە.

راپۆرتەکە لێکۆلینەوە لەسەر کاریگەرى ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆی ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکات لەسەر ژینگەى عێراق و چۆنیەتى بەرەنگاربوونەوەى ئەو بارودۆخەى ئێستا کە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە هاتووەتە ئاراوە لە وڵاتدا دەخاتە ڕوو.  لەگەڵ ئەمەشدا، لەم بارەیەوە پێشنیارى کۆمەڵێک سیاسەتى گرینگ دەخاتە بەردەم حکومەتى عێراق و سیستەمى نەتەوە یەکگرتووەکان و هابەشەکانى پەرەپێدان، ئەمەش لە پێناو پتەوکردنى بەردەوامی ژینگەیی و هەنگاونان بۆ پێشەوە لە بنیاتنانەوە بەشێوەیەکى باشتر پاش ئەم پەتایە.

ئەمیان پێنجەمیین ڕاپۆرتە لە زنجیرە ڕاپۆرتەکانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کە جەخت دەخاتە سەر کاریگەریەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەسەر عێراقەوە، کە دەرخەرى ئەوەیە کەوا چۆن ئەم پەتایە وای کردووە لاوازی لە ژینگەى عێراقدا دروست بێت کە پێشتریش بەهۆى ململانێکانەوە زیانى پێگەیشتووە، هەروەها بەهۆی نەبوونى چاکسازی گرنگ لە هەردوو کەرتى گشتى و فەرمانڕەوایی و لە دەستدانى دەستکەوتەکان لە بوارى پەرەپێداندا. ئەم ڕاپۆرتە تیشک دەخاتەسەر ئەوچاڵاکییە نایاساییانەى زیانىان بەژینگە گەیاندووە وەکو ڕاوە ماسی بەشێوەیکى ڕێگەپێنەدراو و لەگەڵ بڕینەوەى دار و درخەت و هتد.

لەگەڵ ئەمەشدا ئەم ڕاپۆرتە روونى دەکاتەوە کە چۆن ڤایرۆسکە بووەتە هۆى ئەوەى کە هەندێک کاریگەرى نەرێنى لەسەر ژینگە دروست ببێت، وەکو زۆربوونى پاشماوە پزیشکییەکان. هەروەها لەلایەکى ترەوە تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییە ئەرێنییەکان، وەکو باشتربوونى کاتى هەوا و سیستەمە ژینگەییەکان. هەروەها، ڕاپۆرتەکە هەندێک پێشنیار دەخاتە بەردەست بۆ چارەسەرکردنى هۆکارە سەرەکییەکانى ئەو لاوازییە ژینگەییەى بە تێپەڕبوونى کات دروست بووە.

لەم بارەیەوە خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق گوتى: " ناکرێت کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ژینگەى عێراق لە چوارچێوەى هەوەڵەکانى چاکبوونەوەدا فەرامۆش بکرێت و گشتاندنى هەوڵەکان بۆ ژینگەیەکى بەردەوامیپێدراو کارێکى زۆر گرنگە بۆ هەنگاونان بەروپێشەوە بەشێوەیەکى باشتر، و لەهەمان کاتدا دەبێت چارەسەرێکى بنەڕەتى بکرێت بۆ لاوزی ژینگەیی کە بووەتە بەربەستێک بۆ پێشکەوتنى وڵات و بەدیهێنانى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام."

وهەروەها گوتى: " بۆ پێشەوە دەڕوانین بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتى عێراق و هاوبەشە سەرەکییەکانماندا، وەک بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە بۆ باشترکردنى سیاسەتەکان و ژێرخان و ئەو سەرچاوانەى کە پێویستن بۆ پتەوکردنى ژینگە و سەوزایی و چاکبوونەوە لەم قەیرانەدا”.

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان سوپاسگوزارى خۆى ئارستەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە دەکات بۆ هاوبەشی و بەشداربوونى گرنگەکەى لەم لێکۆڵینەوەیەدا لەسەر کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەسەر بەردەوامى ژینگەوە لە عێراقدا. ڕاپۆرتەکە لەم لینکەدا بخوێنەرەوە.

ئەو لێکۆڵینەوانەى پێشتر لە چوارچێوەى ئەو زنجیرە ڕاپۆرتانەى بۆ هەڵسەنگاندنى کاریگەرى کۆمەڵایەتى و ئابوورى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکراونەتەوە:

Impact of COVID-19 and the Oil Crisis on Iraq’s Fragility

Impact of COVID-19 on the Iraqi Economy

Impact of COVID-19 on Social Cohesion in Iraq

Impact of COVID-19 on Social Protection in Iraq


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 460 1976 780 964+