به‌سڕه، 28 ى ئازار 2019 - به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه بۆ هاریكاریكردنى عێراقیه‌كان كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانن ئامانجى چاكبوونه‌وه و سه‌قامگیرییان بپێكن لە رێگەی گەشە پێدانی ناوخۆییه‌وه. له‌به‌روارى 28 ى ئازارى2019دا، نوێنه‌رانى ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵى و ناوخۆییه‌كان و سه‌رۆكى كۆمه‌ڵگاكان و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان و بازرگان و كه‌سانى ئه‌كادیمى و ئاژانسه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و هاوبه‌شه جێبه‌جێكاران، له‌به‌سڕه، لة باشورى عێراق بۆ كردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى نوێ.
به بودجەی 47.5 ملیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن یه‌كێـى ئه‌وروپاوه بەخشراوە بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ، ئامانجى ئه‌م به‌رنامه‌یه پاڵپشتى پێشینەدانه بە جێبەجێكردنى ئەو چاڵاكیانەى پەیوەستن بە ناوخۆوە، بەگوێرەى پلانە بەرەوپێشبردنە هه‌رێمیه‌كان و پلانى داڕێژراوى وزەى نوێبووەوە بەگوێرەى دووه‌م بەرنامەی پەرەپێدان بۆ ناوچە ناوخۆییەکان هاتۆتە كایەوه، كه‌دبێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى گرنگترین ئه‌وله‌ویات بۆ هه‌رپارێزگایه‌ك وڕێگا گونجاوه‌كان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى سیاسه‌ت بۆ كردار. هه‌روه‌ها پشتگیریكردنى لامەركەزیەتى هێز بەمەبەستى گواستنەوەیان لە ناوەندەكانى دەسەڵاتەوە بۆ ده‌سته‌ڵاته ناوخۆییەكان، كه بەرەوپێشچوونى توانا دامەزراوەییەكان ده‌گرێته‌وه، وباشتركردنى سیسته‌كانى به‌رهه‌مهێنان بۆ داهات، هەماهەنگى دوولایەنە لەگەڵ دەسەڵاتە نێوخۆییەكانى یەكێتى ئەوڕوپا، زیادكردنى تواناى كۆمەڵگاى مەدەنى بۆ هاندانى هۆیەكانى گه‌شه‌پێدان له ناوخۆدا، دابینكردنى سەرچاوەى زیاتر و باشتركردنى هەماهەنگى لەگەڵ لایەنى بەخشەردا.
وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى فیدڕاڵى عێراق، د. نوری ئه‌لوله‌یمى، وتى:"كۆمه‌ڵگاكانى عێراق به‌په‌رۆشن بۆ دووباره ئاسایی بوونه‌وه‌ى دۆخى ژیانیان پاش چه‌ندین ساڵ له بوونى شه‌ڕ و ناسه‌قامگیرى. هه‌روه‌ها ئێمه‌ش ئه‌وپه‌ڕى هەوڵمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى پێداویستیه‌كانیان. پێشكه‌وتن له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆدا هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى دروست. زۆر سوپاسگوزارین كه یه‌كێتى ئه‌وڕوپا و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى له‌م بار‌و دۆخە سە‌خته‌دا ."پشتگیرى ئێمه‌یان كردووه
پارێزگارى به‌سڕه، به‌ڕێز ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانى، ڕایگه‌یاند: "دانیشتوانى به‌سڕه و پارێزگاكانى تر‌ى ئه‌م ووڵاته داواكارى ڕه‌وایان هه‌یه. پێویستیان به خزمه‌تگوزارى گشتى گونجاو وزۆرێك له هه‌لى كار وگشت هاوكارییه‌ك كه یارمەتی دەربێت بۆ ینیاتنانه‌وه‌ى ژیانى خۆیان و منداڵەکانیان. ئێمه پابەندین بە كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌مان و كۆمه‌ڵگا مه‌د‌ه‌نی و هاوکارەکانمان بۆئه‌وه‌ى ئه‌م پرۆگرامە کە بودجەی یه‌كێتى ئه‌وروپاییە، تاوەکو ئه‌وپه‌ڕى سووده‌كانى خۆى بگه‌یه‌نێت و به‌ڵكو ئێمه‌ش بتوانین دوبارەی بکەینەوە ئەم جارە بە سەرمایەی خۆماڵی."
سه‌رۆكى شاندى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ عێراق ، باڵوێز ڕامۆن بلیتشوا، وتى: "یه‌كێتى ئه‌وروپا پابەندى به‌هێزى خۆى دوپات ده‌كات بۆ یارمەتی دانی حكومەتى عێراق لە هەوڵەكانى بۆ بەر جەستەکردنی په‌رپێدانى ناوخۆیى گشتگیرتر وبەرپرسیارتر. ئەم بەرنامەیەی یەکێتی ئەوروپا دڵنیایی دەدات لە باشتر کردنی خزمەتگوزارییەکان وڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دانيشتوانى عێراق. وەک وەڵامێک بۆ پێوێستییە دەمودەستەکانی بەسرە و پارێزگایەکانی تری عێراق".
خاتو مارتا ڕیوداس، جێگرى نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ماهه‌نگكارى نیشته‌جێ وهه‌ماهه‌نگكارى مرۆیى، ووتى: "فه‌راهه‌مكردنى هه‌لى كار و باشتركردنى دۆخى گوزه‌ران و به‌ره‌وپێشبردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ئه‌و چاڵاكییانه‌ى خزمه‌ت به سروشت ده‌كه‌ن هه‌ندێك له پیشینه‌ى كاره‌كانمانن له به‌ره‌وپێشچوونى نێوخۆیى له عێراقدا. ئافره‌تان و گه‌نجان دوو به‌شى دانه‌بڕاوه‌ن له‌م پڕۆسه‌یه‌دا. پشتیوانییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌كو دمارێكى ژیانه بۆ ئه‌وكۆمه‌ڵگانه‌ى كه‌وا كۆشش ده‌كات بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كانى و هه‌روه‌هاهاندانى فه‌رمانڕه‌وایى باش له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆدا. "
هه‌ماهه‌نگارى به‌رپه‌رس بۆ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق ، ڤاختانگ سڤانيدزى، وتى: "ئێمه شان به شان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكان له ناوخۆدا وده‌سته‌ڵاتداره‌كان كارده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌وله‌ویاته‌كانى په‌رپێدانى ناوخۆیی بۆ هاوڵاتیان. پابه‌ندى به‌رده‌وامى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رز ده‌نرخێنین بۆ پشتگیریكردنى هۆكاره هاوبه‌شه‌كانمان. ئامانجى كۆتایمان ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رجه‌ستكراو وبه‌رده‌وام كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵكى دروست بكه‌ین، له‌گه‌ڵ به‌شداریكردن له هه‌وڵه‌كانى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى ئامانجه نیشتمانیه‌كانى په‌رپێدان و ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تا ساڵى 2030”.
خاتو یوكۆ ئۆتسوكى سه‌رۆكى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى له عێراقدا، سوپاسى یه‌كێتى ئه‌وروپاى كرد بۆ به‌خشنده‌ییان بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى شاره‌كانى عێراق وه وتى"بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى له چاڵاكییه‌كانى بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى شاره‌كانى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى نیشته‌جێبوون و قوتابخانه‌كانه‌و شوێنه گشتییه‌كان و چاككردنه‌وه‌ى ژێرخانه لاوه‌كییه‌كان و دروستكردنى هه‌لى كار و به‌روپێشبردنى كارامه‌یی و خستنه‌وه‌ى داهات." هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر كارى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون و بره‌ودان به چاكبوونه‌وه و خۆگونجاندن و بنیاتنانه‌وه له عێراقدا.
ئەم به‌رنامه‌یه هاوكارى حكومه‌تى عێراق ده‌كات له پته‌وه‌كردنى تواناى دامەزراوەكانى وڵات ونوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تى له نێوان هاوڵاتیان وده‌وڵه‌تدا. باشتركردنى تواناى پارێزگا هه‌ڵبژێردراوه‌كان له پێناو به‌رێوه‌بردنى حكومه‌ته ناوخۆیه‌كان وخزمه‌تگوزریه گشتیه‌كان به شێوه‌یه‌كى شه‌فاف وكاریگه‌ڕانه. زیاتركردنى گەشەى ئابوورى ودروستكردنى هەلى كار، جەختكردنەوە لەسەر پڕۆژەكانى سەوزایی كه‌وا گه‌نجان و ئافره‌تان تێیایدا به‌شدار ده‌بن. باشتركردنى دۆخى گوزەرانى گەڕاوەكان له‌و ناوچانەى كه به‌هۆى مڵملانێه‌كانه‌وه زیانى پێگه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ى ته‌وژمى كارى قۆناغى دووه‌م له به‌رنامه‌ى پەرەپێدانى ناوچە ناوخۆییەکان كه له‌م دواییه‌دا ته‌واو بووه. له نۆ پارێزگادا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه بریتین له: ئه‌نبار، به‌سڕه، دهۆك، هه‌ولێر، ميسان، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین،سلێمانى، و زيقار.
***
بۆ زانیارى زیاتر، ده‌توانن له‌م لینكه‌دا په‌ڕه‌ی زانیاری داببه‌زێنن: https://bit.ly/2Yk3Xmu
بۆ زانیارى زیاتر،تكایه په‌یوه‌ندى بكه‌ن به:
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق:
خاتوو نيداء هيلال، ڕاوێژكارى له‌بوارى پەیوەندیەکان، (م): 009647517450799
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى له عێراق:
ئاڵان میران، كارمه‌ندى په‌یوه‌نده‌یه‌كان، (م): 009647503427036
نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق:
به‌رێز ئه‌لسادق ئه‌لعه‌دیلى، به‌رپرسى ڕۆژنامه‌وانى و زانیاریه‌كان، (م): 009647809285377