ڕۆڵی دەستپێشخەری داهێنەران لە بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکاری کەشوهەوادا

2020 September 24

ئایا بەشی پێویستی شارەزاییمان هەیە دەربارەی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، بە تایبەتی کاریگەریەکانی "گۆڕانکاری کەشوهەوا"؟ چۆن بەدەنگ ئەم کێشەیەوە بێین؟

بەرنامەی شەشەمی سەركردایەتی گەنجان لە عێراق گەڕا بەدووی وەڵامی ئەم پرسیارەدا.

لە عێراقدا، چەندان بیرۆکە و چارەسەر هەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوادا، بەڵام ئاستەنگە گەورەکە بریتیە لەوەی دەستنیشان نەکراون و کۆمەڵگا نێوخۆییەکە لێی تێنەگەشتوون. چارەسەری داهێنەرانە بۆ مامەلەکردن لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەودا زۆر پێویستە بەتایبەتی بە ڕەچاوکردنی دۆخی عێراق وەك یەکێك لە وڵاتەکانی هەرێمی عەرەبی کە گەورەترین کاریگەری بەرکەوتووە.

بۆ خستنەڕووی ئەم ئاستەنگیانەی سەرەوە، "بەرنامەی سەركردایەتی گەنجان " خەریکی کارکردنە لەگەڵ گەنجاندا لە هەموو وڵاتە عەرەبیەکانەوە لە ساڵی 2015 ەوە، کە داهێنەرایەتی گەنجان بەکاردێنێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و تەکنۆلۆژیا و داهێنان تا گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانی ڕۆژانەدا بکات بۆ پاراستنی ژینگە، وەکو بەکارهێنانی بتڵی بەکارهێنراوە و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە و چاندنی ڕووەکی زیاتر لە ماڵەوە.

ئەمساڵ، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پلان بۆ فراوانکردنى كارەكانی دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە چارەسەرەکانی گۆڕانى کەشوهەوا و لەگەڵ بەرنامەى گۆڕانى کەشوهەوا و ژینگە و وزەى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، ئەمەش بە بانگهێشتکردنی داهێنەران دەستی پێکردووە لەڕێی ئاڵنگاری بیرۆکەدانان بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی سەكردایەتی گەنجان و تاقیگەی خێراكردنەوە جێبەجێدەكرێت. ئەم دەستپێشخەریە توانستەکانی ڕێکخراوانی خزمەتکار بە گەنجانی بنیاد ناوە بە بەکارهێنانی نامیلکەی ڕاهێنانی بیرکردنەوەی دیزاین و شیکردنەوەی ئاستەنگیەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و بنیادنانی شێوازی بەكارهێنراو لە لایەن بەرنامەی شەشەمی سەركردایەتی گەنجان بۆ 2020، کە بریتیە لە گۆڕانى کەشوهەوا.

ئەم دەستپێشخەریە داوای شیکردنەوەى ئاستەنگیەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەگەڵ بیرۆکەدانان بۆ چارەسەرە گونجاوە ناوخۆییەکان کرد بە بەکارهێنانی دیزاینێک کە پەیوەست بێت بە مرۆڤەوە و دیاریكردنی خەڵكانی چاڵاك لەو ڕێکخراوانەی خزمەتک بە گەنجان دەگەیێنن لە عێراقدا. پەنجا و حەوت گەنج لە 17 ڕێکخراوی لەم جۆرە لە هەموو عێراقدا بەشدارییان لە بانگهێشتی داهێنانەکەدا کرد.

بەشداریپێکردنی گەنجان لە پاراستنی ژینگەدا زۆر گرنگە بۆ گۆڕانکاری لە ڕەفتار و هەڵسوکەوتیاندا، هەروەها بەهێزکردنیان لەڕێی پەروەردە و بنیادنانی توانستەوە. ئامانج لێرەدا بریتیە لە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو کە تیایدا گەنجان بتوانن لە بنیادنانی داهاتوویەکی بەردەوامدا بەشداربن. بانگهێشتی داهێنان پاش پێنج قۆناغەکەی میتۆدی بیرکردنەوەی دیزاین هات بۆ شیکردنەوەی ئاستەنگیەکان و بیرۆکەدانان بۆ هەر چارەسەرێک کە هەبێت.

پرۆسەکە ڕوانگەیەکی نوێی دابینکرد و یارمەتیدەر بوو لە دەستنیشانکردنی ئەولەویەتەکانی هاوڵاتیانی عێراقى لە دۆخی گۆڕانکاری کەشوهەوادا. قۆناغی شیکاری ئاستەنگیەکە بووە هۆی دەستنیشانکردنی چوار ئاستەنگی سەرەکی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراقدا:

1.   نەبوونی ئارەزوویەك لای گەنجان بۆ کێشەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا

2.   بەکارهێنانی ئەو مادانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە لە بەرهەمهێنانی وزەدا

3.   کەڵەکەبوونی پاشەڕۆ و نەبوونی میتۆدێکى گونجاوبۆ فڕێدان و دووباربەکارهێنانەوەیان.

4.   نەبوونی ئاو و بڵاوبونەوەی بەبیابانبوون لە هەندێك ناوچەى سەرتاپاى وڵاتەکەدا.

گەشتن بە قۆناغی بیرۆکەدانان و دۆزینەوەی وەڵام بۆ پرسیاری "چۆن بزانیت بیرۆکەکەت سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنێت؟" دوو تایبەتمەندی سەرەکی پێویستە: حەزکردن بە زانین و داهێنان. حەز بە زانین پێویستی بەوەیە بە سروشتی خۆت هەست بە خەڵك بکەیت و بزانیت دووچاری چی کێشەیەك دەبنەوە. داهێنان بریتیە لەو شارەزاییەی دەکرێت پەرەی پێبدرێت وەکو تاك یان کۆمەڵ، بۆ دۆزینەوەی بیرۆکە کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنى بەرهەم.

قۆناغی بیرۆکەدانان یارمەتیدەربوو بۆ دامەزراندنی گوژمەیەك لە چارەسەر بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا، ئاستەنگیەکە خۆی لە خۆیدا بووە پێشخستنی بوارى پەرەپێدان و جێبەجێکردنی شەش چارەسەر بۆ پەرەسەندنێکى بەردەوام (بڕوانە ‌هێڵکاریەکەی خوارەوە).

ئەوەی ڕوونە لە ئەجێندای 2030 دا ئەوەیە پەرەپێدانی بەردەوام و مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوا شان بە شانی یەکن.

ئێمە ناتوانین دڵنیایی بدەینە شار و کۆمەڵگاکان بەبێ ئەوەی بیانپارێزین لە زریان و لافاو، وە ناتوانین دڵنیایی بدەینە منداڵەکانمان کە تەندروست بن بەبێ خستنەڕووی گۆڕانکاریەکانی نەخۆشیە گوازراوەکان بە هەوا بەهۆی گۆڕینی پلەی گەرماوە. تا بنوسین هەر هەیە، لەبەر ئەمە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەخۆگرتن و گەورەکردنی ڕێبازە داهێنەرانەکان دەکاتە ئەولەویەت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، بەتایبەتی دەربارەی کارکردن لەسەر کەشوهەوا.

 یەکێك لە بیرۆکە گرنگەکانی بانگهێشت بۆ داهێنان بریتیە لەوەی هەموو چارەسەرەکان بەهۆی تەکنۆلۆژیاوە هاندرابوون، ئەمەش وەکو هەنگاونان بەرەو بەدیجیتاڵیبوون بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە. هەروەک چۆن ئالبێرت ئاینشتاین گوتی "ئێمە ناتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین بەهەمان ئەو بیرکردنەوەیەی لەکاتی دروستکردنی کێشەکاندا هەمانبووە." لەبەر ئەوەی کێشەکانمان ئاڵۆزن و پێویستیان بە داهێنانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان، کە لێرەدا کاری بیرۆکەدانان دێت، یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ وروژاندنى پرسیارى گرینگ و داهێنان کردن چونکە ئەوەی کەسێك بە بیرۆکەیەکی مەزنی دەزانێت ڕەنگە بازار و ئەو کۆمەڵە كەسانەی كە دەستنیشانكراون هەمان بۆچوونیان نەبێت.

 PET : بەرنامەیەکى مۆبایلە هاریکارى ئەو کەسانە دەکات کە لە وێستگەگانى ووزە کاردەکەن و ژینگەیەکى پارێزراوترى کاریان پێدەبەخشێت

NinmahPedia: سەکۆیەکى ئۆنلاینە کە ژینگە و شارەزایانى ڕیسایکلکردن بە قوتابیانى زانکۆوە دەبەستێتەوە

Bye Bye Junk: خانەوادە عێراقییەکان بە کۆمپانیا و کارگەکانى ڕیسایکلکردن دەبەستێتەوە

Climate meeting:  بەرنامەیەکى مۆبایلە زانیارى و ڕاستى و تازەگەرى لەبارەى گۆڕانى کەشوهەواو و بۆنەکان و وۆرکشۆپەکان بە شێوەیەکى ڕۆژانە دەخاتە بەردەست

Delta: سەکۆیەکى ئۆنلاینە شارەزایانى گشتوکاڵ و کەرتى تایبەت و کارگوزارى کێڵگەکا بەیەکەوە دەبەستێتەوە

Green Lab: بەرنامەیەکى مۆبایلە هاریکارە لە زانینى ووزەى بەکارهاتوو