بەکارهێنانی وزەی ڕووناکى تیشکی خۆر

ناوی پڕۆژە: بەکارهێنانی وزەی ڕووناکى تیشکی خۆر
حاڵەت: بەردەوامە
ماوە: 2014-2020
بوجە: 2.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی
ڕووماڵی گوگرافی: هەموو ناوچەكانی عێراق
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: ئامانجی 7: وزەی پاك و هەرزان، و ئامانجی 13: ڕێوشوێنه‌كان بۆ گۆڕانی کەش وهه‌وا
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان

پوختەی بەرنامەكە

ئامانجی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بریتیە لە دڵنیاییدان لە دابینکردنی باشتری خزمەتگوزاری وزەی بەردەوام بۆ هاوڵاتیانی عێراق، لەڕێی بەکارهێنانی وزەی ڕووناکى تیشکی خۆرەوە. ئەم پڕۆژەیە جەخت دەکاتە سەر باشترکردنی ژیانی هەژاران بەتایبەتی ناوچەکانی دەرەوەی شار و دوورە دەستەکانی عێراق و کەمکردنەوەی بەرچاوی دەرهاویشتنى گازە گەرمەکان.

ئامانجی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق و زانکۆ نیشتیمانیەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بریتیە لە پێداچونەوەی سیستەماتیکی و خستنەڕووی بەربەستە تەکنیکی و یاسایی و یاسادانانەکان بۆ برەودان بە وزەی خاوێن و هەرزان و بەردەوام لە عێراقدا. بە پشتیوانی تەکنیکییەوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، چارەسەرەکان بۆ ئەم کەلێنانە پەرەیان پێدەدرێت وەک بەڵگەنامەی ڕێساکان و پێوەرە تەکنیکیەکان یان چاکسازیی یاسادانان.

ئەگەری کەمکردنەوەی دەرهاویشتنى گازەکان لە عێراقدا لەڕێگەى بەکارهێنانی وزەی خۆرەوە لەڕێی وێستگە تاقیکاریەکانەوە خراوەتە ڕوو کە بۆتە هۆی دابینکردنی پێویستیەکانی نوسینگە و کارسازە بچوکەکان و دانیشتوان و خزمەتگوزارییە شارەوانییەکان. ئەمەش لەڕیی دامەزراندنی وێستگەی بچوکی تیشکی خۆر بۆ سەر تۆڕی کارەبا و لەدەرەوەى تۆڕی کارەبا بەدەستهات. دەکرێت توانای شاراوەی تەکنیکی و ئابوری بۆ ئاستی بەکارهێنان و دابەشکردن بخرێتە ڕوو بۆ پشتیوانیکردن لە داکۆکیکردن لە هەوڵەکانی برەودان بە وزەی خۆر وەکو چارەسەرێکی جێگرەوەی ژینگە دۆست بۆ سوتەمەنی ئەندامی کە ئێستا لە عێراقدا بەکاردێت.

موحەمەد، تەکنینکاری وزەی خۆر لە بەرنامەكەمان، چاوی دەکەوێت بە ئافرەتێك كە سودمەندبووە لە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و پڕۆژەی وزەی خۆر سەر بە دامەزراوەی ژینگەی جیهانی لە نەجەفدا.

تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

  • پەرەدراوە بە یاسای وزەی نوێبۆوە و لە ئێستادا لە پرۆسەی یاساداناندایە:
  • برەودان بە نەخشەیەکى خۆرى( “Solar Atlas”) بۆ عێراق بۆ یارمەتیدان لە دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەى باشترینن بۆ دانانى بۆ وێستگەی وزەی خۆر تیایاندا.
  • لەخۆگرتنی نیشتیمانی بۆ یاسای تیشکی خۆر بۆ بەستنەوەى بە تۆڕی کارەباوە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە
  • پەرەدراوە بە پلانی هاندەر بۆ لەخۆگرتنی وزەی خۆر وەکو باجی وزە و پێوەری بەکارهێنان و هاندەرە داراییە پێشنیارکراوەکان.
  • نەخشە ڕێگا و چوارچێوەى کاری یاسایی دیزاین کراوە بۆ ئەوەى لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جێبەجێ بکرێت کە پشتیوانی لە بەشداری کەرتی تایبەت لە کەرتی وزەی نوێبۆوەدا دەکات.
  • پشتیوانیکردن لە بنیادنانی توانست و ڕێککەوتنە دامەزراوەییەکان بۆ پەرەدان بە بەرهەمی وزەی سەربەخۆی تایبەتی و گشتی کە لەلایەن وێستگەکانی وزەی خۆرەوە بەڕێوەدەبرێن و سەرکردایەتی دەکرێن لە عێراقدا.
  • ئەنجامدانی بۆنەی هوشیاری بۆ بەئامانجگرتنی دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و ئەکادیمیاکاران و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ ئاسانکاری لە ئاڵوگۆڕی زانیاریدا.
  • ئاسانکاری کراوە بۆ کارەکانی بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقی بەمەبەستى ئاشناکردنیان بە باشترین کردەی هەرێمی لەسەر وزەی نوێبۆوە
  • دامەزراندنی تۆڕێك لە دامەزراوە ئەکادیمیەکان بۆ باشترکردنی ڕاهێنانی پیشەیی و ئەکادیمیی پەیوەندیدار بە وزەی نوێبۆوەوە. هەروەها پەیوەستکردنی شارەزایانی عێراقی بە هاوتا هەرێمیەکانیانەوە لە هەندێك ولاتانی عەرەبیدا وەکو مەغریب و تونس و میسر وەکو یەکەم هەنگاو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و هاوتاکردنە ئەگەرەکانی داهاتوو.