بەرنامەی ئامادەباشی کۆمەکی کەشوهەوای سەوز لە عێراقدا

ناوی پڕۆژە: بەرنامەی ئامادەباشی کۆمەکی کەشوهەوای سەوز لە عێراقدا
حاڵەت: بەردەوامە
ماوە: 2018-2020
بوجە:  600,000 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی
ڕووماڵی گوگرافی: هەموو ناوچەكانی عێراق
ئامنجەكانی پەرەپێدانی بەرەدوام: ئامانجی 13: ڕێوشوێنه‌كان بۆ گۆڕانی کەش وهه‌وا
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق

پوختەی بەرنامەكە

وەکو یەکەم هەنگاو بەرەو جوڵاندنی دارایی کەشی نێودەوڵەتی، حکومەتی عێراق، بە هاریکاریی تەکنیکى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، دەستی کرد بە چالاکیەکانى ئامادەباشیی نیشتیمانی و بەربەستە یاسایى و بەرنامەداڕێژییەکان بە ئامانجی سەرەکیی بزواندنی وەبەرهێنانی کەشوهەوا لە عیراقدا. بە بەخششێک وەک هاریکارى لەلایەن کۆمەکی کەشوهەوای سەوزەوە حکومەتی عێراق دەستی کرد بە بەرنامەیەکی ئامادەباشیی دوو ساڵەیی و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا هاوبەش دەبێت لە بەجێگەیاندنیدا.

ئامانجی ئەم بەرنامەیە بریتییە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق بۆ زیادکردنی تواناکەى بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر دەستی بگات بە دارایی کەشوهەوا و بە شێوەیەکی کارایەنە بەڕێوەبردن و بەدواداچوون و ڕێنمایی بۆ دارایی کەشوهەوا بکات، هاوتا لەگەڵ داواکاریەکانی کۆمەکی کەشوهەوای سەوز دا. بەگوێرەى یاسا و ئەولەویەتەکانى پەرەپێدانى عێراقى،  بەرنامە ئامادەباشییەکە کۆمەڵێک چاڵاکى ئامادەکارى لەخۆدەگرێت بەمەبەستى:

  • دامەزراندنی دەسەڵاتێكى تایبه‌تمه‌ندى نیشتیمانی لە عێراقدا، بەرپرس لە چاودێریکردنی ئامانج و چالاکیەکانی چوارچێوەى کارى وەبەرهێنان؛
  • بەهێزکردنی بەشداریکردنی بەرژەوەندیداران و بەشداریکردنێکى کاریگەر لە هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گۆڕانکاری کەشوهەوادا
  • هاریکاریکردنی عێراق لە پەرەپێدانی بەرنامەی وڵات بۆ کۆمەکى کەشوهەواى سەوز کە ڕەچاوکاری ڕەگەز بێت و ئەولەویەتەکانی کەمکردنەوەی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەخۆ بگرێت؛
  • ودانان و بەئەولەویەتکردن و هەڵسەنگاندنی توانستی لایەنە پەیوەندیدارە نیشتیمانیەکان بەپێی پێوەرەکانی کەشوهەواى سەوز.

ئەنجامدانی چالاکیەکانی سەرەوە دەبێتە دانانی بناغەی عێراق بۆ دەستپێکردن و هەنگاونانی جدی بەرەو پڕکردنەوەی پێویستیەکانی داراییکردنی کاریگەر و هەماهەنگکاری گۆرانکاری کەشوهەوا.

تاکو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

  • دەسەڵاتى تایبەتمەندى نیشتیمانی لە عێراقدا لە ئابی 2018 دا دامەزراوە.
  • زیاتر لە 200 بەرژەوەندیدار بەشداریان پێکراوە و توانستی دامەزراوەیی لەسەر داراییکردنی کەشوهەوا و مۆدێلەکانی کۆمەکى کەشوهەواى سەوز بۆ كه‌شوهه‌وا و ڕێکەوتنە جیهانییەکانى تایبەت بە گۆڕانکاری کەشوهەوا بنیادنراوە
  • ڕێکاری بێ بەربەست بۆ پێشکەشکردنی پرۆژە بە کۆمەکى کەشوهەواى سەوز بەکۆتاییهات و لەخۆگیران لە ڕێنماییەکانی کردەی دەسەڵاتێكى تایبه‌تمه‌ندى نیشتیمانی دا و بە ڕاوێژ لەگەڵ لیژنەی دەسەڵاتى تایبه‌تمه‌ندى نیشتیمانی و کەسى دیاریکراوى کۆمەکى کەشوهەواى سەوز
  • زیاتر لە 25 بەرپرسی باڵای حکومى لەبارەى پرۆسەی کۆمەکى کەشوهەواى سەوز و بەرنامەی گشتی و ستراتیژیەتی پەیوەندیگرتنی رەگەزی و ئامڕازی بەئەولەویەتکردنی پڕۆژەوە ئاگادار کرانەوە.
  • بەرژەوەندیدارە سەرەکیەکانی کەرتی تایبەت و لایەنەکانی داراییکردنی کەشوهەوا دەستنیشانکران و  بەرنامەی ئامادەباشیی کۆمەکى کەشوهەواى سەوزیان پێناسێنرا لە عێراق دا.
  • بەرنامەی گشتیی بەدەمەوەچوونى ڕەگەزی و ئەولەویەتەکانی کەمکردنەوە و خۆگونجاندنى گۆڕانکاری کەشوهەوا پەرەی پێدرا و رادەستی حکومەتی عێراق کران.
  • هەڵسەنگاندنی دەستنیشانکردن و بەئەولەویەتکردن و توانستی لایەنە نیشتیمانیە چاوەڕوانکراوەکان بەگوێرەى پێوەرەکانی کۆمەکى کەشوهەواى سەوز ئەنجامدرا، هەروەها بەزۆربەی وەزارەتەکان و بانکە تایبەت و گشتیەکان و کۆمپانیاکانى کەرتی تایبەتی نیشتیمانی و نێودەوڵەتیشەوە.